16/08/2023
هیوادارم باش و تەندروست بن ...
🔘موڵکێکت کڕیوەو دەتەوێت بیکەیت بە ناوی خۆتەوە ؟
بەم ڕێگایانە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵک ئەنجام دەدرێت⬇️
▫️وەرگرتنی وێنەی تۆماری خانووەکە و نەخشەی موڵکەکە لە دائیرەی تاپۆ .
🔘وەرگرتنی ئیستمارە و پڕکردنەوەی بەگوێرەی وێنەی تۆماری موڵکەکە.
🔘دانانی ئیستمارەکە بۆ کشف پاشان لیژنەی کشف دەچێ بۆ خەمڵاندنی موڵکەکە وەک لایەنی شکڵی نرخێ دادەنێن مەرج نیە نرخی ڕاستەقینەی موڵکەکە بێت.
🔘پاشان بڕدنی ئەو ئیستمارەیە بۆ دائیرەکانی وەک [ئاو ،کارەبا ،شارەوانی ،زەریبەی عقار و دخل ] کە هەریەکێک لەم دائیرانە ڕێکاری تایبەت بە خۆی هەیە .
🔘پاش تەواو کردنی هەموو ڕێکاری دائیرەکان ئیستمارەکە دەبرێتەوە بۆ دائیرەی تاپۆ .
🔘ئەو پێداویستیانەی پێویست پێدەبێت :-
▫️جنسیە ، هەویەی نفوس [کڕیار و فرۆشیار ]
▫️وێنەی کڕیارو فرۆشیار
▫️وکالە ئەگەر هەبوو
🔘لە هەموو حاڵەتێکدا باشترە پارێزەرێکت هەبێت و کارەکانت بۆ ئەنجام بدات چونکە لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکارانەدا وەک هاوڵاتیەک دەیان کۆسپت دێتە پێش کەدەبێتە هۆی دواکەوتنی مامەڵەکەت .
پارێزەر /سۆما علی أحمد
بەهیوای گەیاندنی سودێکی یاسایی⚖️
عقارات عزت Ezzat real estate