22/05/2026
"هێزی یاسا لە بەرامبەر ڕیکلامی چەواشەکار؛ چۆن سکاڵایەک ١٣ ملیۆن دۆلاری لە ڕێدبوڵ برد؟ ⚖️🥤"
♻️ ئایا دەزانیت دروشمێکی ڕیکلامی سادە دەکرێت ببێتە هۆی گەورەترین زیانی دارایی بۆ کۆمپانیایەک؟
🔹 لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمپانیای Red Bull ڕووبەڕووی داوایەکی یاسایی سەیر بووەوە. کڕیارێک بە تۆمەتی "ڕیکلامی چەواشەکارانە" سکاڵای تۆمارکرد، تەنها لەبەر ئەوەی دوای ١٠ ساڵ لە خواردنەوەی ڕێدبوڵ، نەبووە خاوەنی هیچ باڵێک! 🦅 😆
کورتەی کەیسەکە چی بوو؟
🔹 سکاڵاکار ئاماژەی بەوە دابوو کە دروشمی "Red Bull gives you wings" تەنها درۆیە، چونکە نە باڵی بۆ دەرچووە و نە توانای جەستەیی و مێشکیشی وەک ئەوەی باس دەکرێت زیادی کردووە.
ئەنجامەکەی چی بوو؟
⚖️ کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی ناوبانگی نەزڕێت و کەیسەکە نەگاتە ناو هۆڵی دادگا، ڕازی بوو بڕی ١٣ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو تەرخان بکات.
💰 بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەر کەسێک لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٤ تەنها یەک قتوو ڕێدبوڵی کڕیبێت، مافی ئەوەی هەبوو داوای ١٠ دۆلار کاش یان ١٥ دۆلار لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکات.
⚠️ هەمیشە ئاگاداری ئەو وشانە بن کە لە ڕیکلامەکاندا بەکاردێن، چونکە لە جیهانی یاسادا، وشەکان بەرپرسیاریارێتی گەورە دروست دەکەن!
📎ئەگەر ئەم یاسایە لێرە بەرکاربێت کۆمپانیاکان توشی چی دەبن ؟ لەکۆمێت بۆمان بنووسە 👇👇👇
(زانستی سەلماندن)
#ڕێدبوڵ #یاسا #زانیاری #دادگا #ڕیکلام #کوردستان