09/10/2022
ئەم کتێبە بەشێوازی pdf لەیەکەم کۆمێنتە...
بەهیوای سوود بینین بۆ هەموو لایەک ...
ئیسلام دەرمانخانەیه:
خۆشەویستان ئەم ئیسلامە وەک دەرمانخانەیەکی گەورە وایە، دەرمانی هەموو دەرد و چارەسەری هەموو نەخۆشییەک ووەڵامی هەموو پرسیارێکی تێدایە، بەڵآم دەبێت پزیشکانی پسپۆڕو شارەزا ولەسەر بنەمای زانستی ئەو دەرمانانە بەخەڵکی بدەن؛ ئەگەر نا ئەوە دەرمانەکان چەند باش و ناوازەش بن ئەگەر پزیشکانی شارەزا بەپێی پێویست و لەکات وشوێنی خۆیدا بەنەخۆشەکانی نەدەن ئەوە دەرمانەکان لەبری دەرمان دەبنە دەرد و لەبری چارەسەر دەبنە لەناوبەری نەخۆشەکان ولەوانەیش خراپتر دەبنە مایەی ناوزڕاندن و ناشیرین کردنی خودی کارگەو دەرمانەکان.
ئیستا بەداخەوە زۆربەی زۆری ئەو بەناو پزیشکانەی بەناوی ئیسلامەوە دەرمان بەخەڵکی دەدەن خودی خۆیان شارەزاییەکی ئەوتۆیان لەبارەی دەرمانەکانەوە نییە و بەڕاست و چەپدا دەیبەخشنەوە و بوونەتە بەڵا بەسەر دەرمان و نەخۆشەکانیشەوە، ئێستا دەمی هەرکەس دەکەیتەوە خۆی پێ پسپۆڕ و شارەزای شەرعە و دەم لەکامە بابەت هەستیارە کەکوفر و ئیمانە وەردەدات و بەئارەزووی دڵی خۆی خەڵکانی موسوڵمانت بۆ پۆلێن دەکات وجگە لەخۆی وخەڵکانی چواردەوری نەبێت کەسی تری پێ موسوڵمان و ئەهلی باوەڕ نییە.
پەرتوکی: تەکفیر لەنێوان بنەما شەرعییەکان و بیری هەڵگرانیدا
پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح