پارێزەر باوان یاسین

پارێزەر باوان یاسین (با پارێزەر پارێزەرت بێت ) هەموو جۆرە زانیاریـەکی یاسایی لێرە بـبینە

ئێوەش بە کۆمێنت ڕای خۆتان بڵێن ؟
29/09/2022

ئێوەش بە کۆمێنت ڕای خۆتان بڵێن ؟

بۆ وەڵامی هەموو ئەمانە کۆمێنتێک بنوسە ڕاستەوخۆ بە نامە زانیاریەکانت پێدەگاتمەرجەکانی هەڵگرتنی چەک چییە لە هەرێمی کوردستا...
21/09/2022

بۆ وەڵامی هەموو ئەمانە کۆمێنتێک بنوسە ڕاستەوخۆ بە نامە
زانیاریەکانت پێدەگات

مەرجەکانی هەڵگرتنی چەک چییە لە هەرێمی کوردستان ؟
ئایە کار بە کام یاسا دەکرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چەک ؟
کێن ئەوانەی دەتوانن مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک وەربگرن ؟

فەرمانێکی وزاری گرنگ بۆ ئەو کارمەند و کرێکارانەی کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەنكەمترین مووچەی مانگانەی كرێكاران لە كەرتی تا...
03/07/2022

فەرمانێکی وزاری گرنگ بۆ ئەو کارمەند و کرێکارانەی کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن

كەمترین مووچەی مانگانەی كرێكاران لە كەرتی تایبەت نابێت لە (٣٥٠،٠٠٠)سێ سەدو پەنجا هەزار دینار كەمتر بێت ،ئەمەش ئەو کرێکاران و کارمەندانە دەگرێتەوە کە خاوەنی بڕوانامە نین و ئەزموون و شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە .

هەربۆیە هەر کارمەندێک بە بڕێکی کەمتر کاردەکات دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی شارەکەی خۆی وە ناوی بەنهێنی دەمێنێتەوە و ئەوان لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە دەکەن.

⚠️ مەرجە یاساییەکان بۆ ھێنانی ژنی دووەم.⭕️ڕەزامەند دەربڕینی ژنی یەکەمی لەبەردەم دادگا .⭕️ئەبێت ژنی یەکەمی نەخۆشیەکی درێژ...
26/06/2022

⚠️ مەرجە یاساییەکان بۆ ھێنانی ژنی دووەم.

⭕️ڕەزامەند دەربڕینی ژنی یەکەمی لەبەردەم دادگا .

⭕️ئەبێت ژنی یەکەمی نەخۆشیەکی درێژ خایەنی هەبێت و کە ڕێگر بێت لە هەڵسوکەوتی ژن و مێردایەتی یان بەڕاپۆرتی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕ سەلمێنرا بێت کە نەزۆکە.

⭕️دەبێت پیاوەکە توانای دارایی باش بێت کە بتوانێ دوو هاوسەر بەخێوو بکات ئەمەش بە بەڵگه بۆ دادگای بسەلمێنێت .

⭕️ئەبێت پیاوەکە بەڵێن نامەیەکی نوسراو پێشکەش بە دادگا بکات تێیدا بەڵێن بدات کە دادپەروەری مادی و مەعنەوی لە نێوان هاوسەرەکەدا بکات .

⭕️دەبێت ژنەکە لە گرێبەستی هاوسەرگیری مەرجی دانەنابێت کە ژنی دوەمی بەسەر بێت.

◾️مۆڵەتی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل.پێدانی مۆڵەتی جام ڕەشکردن لەسەر داواکاری خاوەنی ئۆتۆمبێل بە ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان ...
13/06/2022

◾️مۆڵەتی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل.

پێدانی مۆڵەتی جام ڕەشکردن لەسەر داواکاری خاوەنی ئۆتۆمبێل بە ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان لە یەکێک لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ھاتوچۆی تایبەتمەند..

مەرجەکان:

١- خاوەنی ئۆتۆمبێل یاخود ھەرکەسێکی تر دەتوانێت مامەڵەکە
ئەنجام بدات.

٢-پێویستە ئۆتۆمبێلەکە ساڵیانەی ھەبێت و لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە مامەڵەکە بکرێت ،بۆ نمونە تابلۆی
سلێمانی لە بەڕێوبەرایەتی سلێمانی دەکرێـــت.

٣-پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی و پشکنینی (OPVI) توندوتۆڵی بەسەر نەچوو بێت ئەگەر بەسەر چووبێت دەبێت تازەی بکاتەوە لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین.

٤-دەبێت سەرجەم سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکە بدرێت .

تەنھا ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکە پێویستە وەکو بەڵگەنامە.!

نرخی ئەم مۆڵەتە (رسومات):

١-جام ڕەش بە ڕێژەی ٪‏٥٠ بڕی (٤٠٠) ھەزار دینار ساڵانە.
٢-جام ڕەش بەڕێژەی ٪‏٨٠ بڕی (٦٠٠) ھەزار دینار ساڵانـــە.
٣-جام ڕەش بەڕێژەی ٪‏١٠٠ بڕی (٨٠٠) ھەزار دینار ساڵانـــــە.
٤- بڕی (٢٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت وەک ڕسوماتی ساڵانە .
٥- پێبژاردن(غرامە) بۆ ھەر ڕۆژێکی دواکەوتن لە تازەکردنەوەی مۆڵەتی جام ڕەشکردن بڕی (٢٥) ھەزار دینــــارە.

⚠️ھەر ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەی ئەم مۆڵەتە یان ڕێنماییەکان و یاسا یاخود بەبێ مۆڵەت جام ڕەش بکات ئەوا بە پێی مادەی (٥) بڕگەی (٨) لە ڕێنمای ژمارە (٥) ساڵی ٢٠١٩ ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت بە بڕی (١) ملیۆن دینار و ھەروەھا دەستبەسەرا گرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەی (٧) ڕۆژ لەگەڵ لابردنی جامڕەشەکان و سەرپێچیەکان سزا دەدرێــت ..!

📞 0770 530 1995
📞 0779 460 1995

دزێک هاوشێوەی فیلمەکان دەستگیرکرا..ئەمە پاڵەوانی دەرهێنانی فلیمی ئەکشن  نیە ئەمە تاوانبارێکە لەهەولێر دەستگیرکراوە.هێزەک...
02/04/2022

دزێک هاوشێوەی فیلمەکان دەستگیرکرا..
ئەمە پاڵەوانی دەرهێنانی فلیمی ئەکشن نیە ئەمە تاوانبارێکە لەهەولێر دەستگیرکراوە.

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بەهاوکاری هێزی دژەتیرۆر لەشاری هەولێر توانیان تاوانبارێکی دەگمەن دەستگیربکەن کە هەلسابوو بەدزینی بڕی ٤۰۰ ملیۆن دینار لەیەکێک لەبانکەکانی شاری هەولێر تاوانبارەکە بەڕەگەز عەرەب بووە پێشتر لەهەمان بانک ئیشی کردووە دواتر لەبانک دەرکراوە ئەویش هەلساوە بەدزینی پارەیەکی زۆر لەوبانکە تۆمەتبار هەلسابوو بەدانانی ماسکێک بۆئەوەی لەکاتی دەرچوونی ڕووی ناوبراو لەکامێرای چاودێریش نەناسرێتەوە بەلام دواجار تیمێکی حەرەکاتی ئاسایشی هەولێر توانیان تاوانبار دەستگیر بکەن.

📌چین لە ڕێی سیستمی چاودێری زیرەکەوە لە فەرمانگەکان دا چاودێری کاتی دەوامی فەرمانبەران دەکات، سیستمە ئەلیکترۆنیەکە چاودێر...
08/01/2022

📌چین لە ڕێی سیستمی چاودێری زیرەکەوە لە فەرمانگەکان دا چاودێری کاتی دەوامی فەرمانبەران دەکات، سیستمە ئەلیکترۆنیەکە چاودێری کاتی دەوام و جوڵە و هەڵسوکەوتی کارمەندەکان دەکات لە ڕێی ژیری دەستکردەوە هەرکارمەندێک سەرپێچی بکات مانگانە لە موچەکەی دەبڕدرێت .

ئەم کارەت پێ چۆنە؟؟!

ڕونکردنەوەیەک دەربارەی سودەکانی گرێبەستی ئەلکترۆنی بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی سالی 2021دەبێت گرێبەستی ئەلکترۆنی پەیڕەو بکرێت...
04/01/2022

ڕونکردنەوەیەک دەربارەی سودەکانی گرێبەستی ئەلکترۆنی
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی سالی 2021دەبێت گرێبەستی ئەلکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل وماتۆرسکیل ، بۆیە بۆئاشناکردنی هاوڵاتیان بەگرێبەستی ئەلکترۆنی بەباشی دەزانین سودەکانی گرێبەستی ئەلکترۆنی بخەینە ڕوو کەئەمانەی خوارەوەن:-
1/ڕۆژانە بەدەیان کەس سەردانی هاتووچۆ دەکەن و سکاڵای ئەوە دەکەن کە ئەوان ئوتومبێلیان کڕیوە لەکەسێک وەپارەیان داوە وگرێبەستیان نوسیوە ،کەچی خاوەنی ئوتومبێلەکە ئامادە نابێت پەنجەمۆریان بۆ بکات،وەلەهاتوچۆش هیچیان بۆناکرێت لەدادگاش پاش ماوەیەکی دوورودرێژ، ئینجا بڕیار نادرێت بەگۆڕینی مولکیەت ،چونکە گرێبەست یان نیە یان کەهەیە سیمایەک و پشتگیریەکی یاسایی نیە ،بەمەش هاولاتی کڕیار توشی گرفت دەبێت ومالی دە فەوتێت،بەلام گرێبەستی ئەلکترۆنی کەدەکرێت و واژۆ دەکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست دەکرێتەوە،ئەو گرێبەستە بەگرێبەستێکی فەرمی دادەنرێت وەلەژێر ڕۆشنایی ئەوە دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.
2/خەڵکانێکی زۆر کەبەنیازی سەفەرن یان قەرزارن و نیازی خۆشاردنەوەیان هەیە و ئوتومبێل بەهاوڵاتیان دەفرۆشن بە(وکالە)،ئەو (وکالە)یەزۆر جار ساختە دەکرێت هاوشێوەی گرێبەستی ئاسایی مەعرەزەکان ،بەمەش هاوڵاتی کڕیار خۆی دەبینێتەوە کەوا ئوتومبێلێکی کڕیوە بەبێ ئەوەی هیچ ئەگەرێک هەبێت بۆئەوەی بتوانێت مولکیەتی بخاتە سەر ناوی خۆی،بەمەش توشی کێشە دەبێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی ڕۆلی وەکالە ناهێلێت وڕێگر دەبێت لەدروستبونی ئەو کێشەیە.
3/ئەگەر کەسێک ئوتومبێلەکەی بفرۆشێت بەگرێبەستی ئاسایی ،وەبەر لەبەناوکردنی بمرێت،ئەوە ئوتومبێلەکە بەناوی کڕیار ناکرێت،وەئەگەر وەکالەشی بۆکرابێت وەکالەکە نایخوات و کۆتایی پێ دێت،بەڵام گرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت ولەفەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتراست بکرێتەوە وەلەماوەی داریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت،مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەر نامێنێت کەئیستا ئەوکێشەیە زۆر باوە وەخەلکێکی زۆر ئوتومبێلی کەسانی مردویان لایە وەناتوانن بیخەنەسەرناوی خۆیان ،بەتایبەت ئەگەر میراتگری ناکامی هەبێت،وەبۆ دادگاو هەمو لایەک ڕوون دەبێتەوە کەکەسەکە بەرلەمردنی ئوتومبێلەکەی فرۆشتوە ،بەمەش کێشە بۆکڕیار دروست نابێت.
4/کۆمپانیاکان ئوتومبێلی بەکارهاتوو بەکارنەهاتوو هاوردە دەکەن وەهەندێکیان وەکو ئیستیغلال کردن ئوتومبێلی لێدراو بەدەر لەڕێنماییەکان هاوردە دەکەن و بەهاوڵاتیانی دەفرۆشنەوەوەلەگرێبەستی خۆیان، خاوەنی کۆمپانیاکان ناچار ناکرێن بەوەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکان ئەگەر هەر عەیبێکی شاراوەیان هەبێت(عیوب خفیە)،بەلام لەگرێبەستی ئەلکترۆنی کۆمپانیاکان ناچار دەکات بەقەرەبو وەرگرتنەوە لەکاتی بونی عەیبی نەبینراووشاراوەکەهۆکار بێت بۆتۆمار نەکردنیان ،کەلەکاتی ئێستادا خەلکێکی زۆری کڕیار ئەمجۆرە کێشەیان بۆدروست بوە لەگەڵ کۆمپانیاکان.
5/گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە وەسنوری بۆدیاری کراوە کەمانگێکە بۆئوتومبێلی بەکارهاتوووتۆمارکراو،وەماوەی 60ڕۆژە بۆئوتومبێلی بەکارهاتو یان بەکارنەهاتووی تۆمارنەکراو، وەدەبێت لەماوەی دیارکراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی مولکیەت ئەنجام بدرێت،کەئەمەش ڕێگر دەبێت لەهەر کێشەیەکی هەڵبەز ودابەزی نرخ وپەشیمان بونەوەو شتی تر.
6/ئەو گرێبەستە وبڕگەو بابەتەکانی بەتەواوی لەژێر کۆنترۆلی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وەبەهیچ شێوەیەک کۆمپانیای ئەهلی بەشدار نیە نەلەڕێکخستنی وەنەلەبەڕێوەبردنی ،وەهیچ مافێکی کەسی بەسەرەوە نیە.

ب هاتووچۆی هەولێر
2022/1/4

لەنێوان راستی و گریمانەییئەم گەنجە لەڕێی پەیجێکەوە داوای جانتایەکی قوتابخانەی کردوە کاتێک بۆیان ناردووە جانتایەکی  زۆر ب...
26/11/2021

لەنێوان راستی و گریمانەیی
ئەم گەنجە لەڕێی پەیجێکەوە داوای جانتایەکی قوتابخانەی کردوە کاتێک بۆیان ناردووە جانتایەکی زۆر بچوک بووە.
ئەم نمونەیە پێمان دەڵێت جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان مامەڵەی راستی و بەرجەستەکراوی شتەکان و مامەڵەی ناو پەیجەکانی بازرگانی و ڕیکلام. ئەو کاڵایەی لە پەیج و ئەکاونتە بازرگانییەکان دادەنرێت زیادەڕەوی و هەڵخەڵەتاندنی کڕیاری تێدایە و جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی لە دوکانێک یان مارکێتێک مامەڵەی دەکەیت.

30/08/2021

ژنێك لە ڕقی مێردەكەی دوو كچی خۆی كوشت
زانیاری لە كۆمێنتی یەکەمە..!

Address

Kurdistan Region
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647705301995

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر باوان یاسین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەر باوان یاسین:

Share