پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama

پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama پارێزەر لە دادگای سلێمانی
ئامانجمان بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری یاسایە پـارێـزەر لە دادگای سلێمانی

Permanently closed.
04/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران  ، لە یەکشەممە ١ ی ...
28/02/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦

لە کوێ داوای جیابوونەوە و نفقە تۆمار بکەم؟⚖️ان شاءالله بەردەوام دەبین لە باسکردنی یاسای باری کەسیەتی هەموارکراوی ساڵی ١٩...
26/02/2026

لە کوێ داوای جیابوونەوە و نفقە تۆمار بکەم؟⚖️

ان شاءالله بەردەوام دەبین لە باسکردنی یاسای باری کەسیەتی هەموارکراوی ساڵی ١٩٥٩ 📖

بە شێوازێکی سادە و ئاسان✅

ئەگەر ئەتەوێت بابەتە یاساییەکان بە وردی و ڕوونی بزانن 🎓
سبسکرایبی چەناڵی یوتوبەکەم بکەن ▶️ و بینەری بابەتەکان بن 👩‍⚖️

بەشداری و هاوبەشکردنتان پشتگیریەکی گەورەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاس

https://youtu.be/6pgPCNYlhog?si=cX4Fk5RZqfj-4SKC

ئاماری داواکانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥
26/02/2026

ئاماری داواکانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥

17/02/2026

⁨ خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی تاوانە و سزای ھەیە!

لە سەردەمی تەکنەلۆژیا، موبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان.
بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنرێن، دەبن بە هۆکاری کێشە و تاوان.

⚖️ لە هەرێمی کوردستان و عێراق، خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی وەک:

• هەڕەشەکردن
• سووکایەتی و قسەی ناشرین
• بڵاوکردنەوەی وێنە یان ڤیدیۆی تایبەتی بەبێ ڕەزامەندی
• شێواندن یان تۆمەتبارکردنی کەسان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

هەموویان دەچنە ژێر چوارچێوەی یاسای خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی .

ئەگەر تۆ کەسێکیت بەهۆی موبایل یان سۆشیال میدیا زیانت پێگەیشتووە:

• دەتوانیت سکاڵا تۆمار بکەیت
• داوای قەرەبووکردنەوە بکەیت

🔺بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا مافە،
بەڵام خراپ بەکارھێنانی تاوانە.


#یاسا ⁩

«جیابوونەوە کۆتایی هاوسەرگیرییە… بەڵام کۆتایی بەرپرسیاری نییە»بەپێی یاسای باری کەسێتیی نفقەی مناڵ قەرزێکی یاساییە لەسەر ...
16/02/2026

«جیابوونەوە کۆتایی هاوسەرگیرییە… بەڵام کۆتایی بەرپرسیاری نییە»

بەپێی یاسای باری کەسێتیی نفقەی مناڵ قەرزێکی یاساییە لەسەر باوک، تەنانەت دوای جیابوونەوە.

📌 نفقەی مناڵ بریتییە لە:خواردن و جلوبەرگ وخوێندن و چارەسەر و شوێنی گونجاو بۆ ژیان) بەڵام کاتێک مناڵ لای دایکی ئەنێت ئەم پێداویستیانە بە پارە ئەخەمڵێنرێت و بری نفقەکەش دادگای دیاری ئەکات بە پێی:

• داهاتی باوک
• پێداویستییەکانی مناڵ
• ئاستی ژیانی پێش طلاق

❗ ئەگەر نفقە نەدرێت یان کەم بدرێت،
دەتوانیت داوای یاسایی تۆمار بکەیت و داوای جێبەجێکردن بکەیت.

👩‍👧 بەرژەوەندی مناڵ سەرەکییە — نە کێشەی نێوان دایک و باوک.

📩 ئەگەر کێشەی نفقەی مناڵت هەیە، نامە بنێرە. وەڵامت دەدەم.

• بژێوی(نفقە) تەنها پارە نیە بەڵکو دابینکردنی (🍞 خواردن ،جلوبەرگ، شوێنی نیشتەجێبوون، چارەسەری ،هەموو پێداویستییە سەرەکیی...
15/02/2026

• بژێوی(نفقە) تەنها پارە نیە بەڵکو دابینکردنی (🍞 خواردن ،جلوبەرگ، شوێنی نیشتەجێبوون، چارەسەری ،هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان) ە بە پێی باری ماددی پیاوەکە

⚖️ نفقە قەرزە لەسەر مێرد ئەگەر نەیدات بە ژنەکەی

ئەگەر هاتوو پیاو نفقەی ژن ( نەدات یان کەم بدات یاخود بە مەبەست دوای بخات بە مەبەست )

دەتوانیت داوای یاسایی تۆمار بکەیت،
و دادگا بڕی نفقەی ژن دیاری دەکات بە پێی داهاتی مێرد.

توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت،بەڵام ئەترسێ داوای جیابونەوە تۆمار بکات.کاتێ لێی دەپرسن: «لە چی دەترسیت؟»دەڵێت: «لەوە دەترسم م...
14/02/2026

توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت،
بەڵام ئەترسێ داوای جیابونەوە تۆمار بکات.

کاتێ لێی دەپرسن: «لە چی دەترسیت؟»
دەڵێت: «لەوە دەترسم مافەکانم لەدەست بدەم…»

بەڵام ئەم ڕستەیە زۆر جێگای پرسیارە:

🔹 یەکەم:
ئایا بەرژەوەندی مادی گرنگترە لە سەلامەتی و کەرامەت و ژیانی خۆت؟

🔹 دووەم:
ئەگەر تۆ لە ناو ئازار و توندوتیژیدا بیت و یاسا مافت پێ نەدات کە جیابیتەوە،
ئەوا عەدالەت کەی مانای هەیە؟

زۆر جار دەبینین هەندێ هاوپیشە دەڵێن:
«تکایە ئەو قسەیە ڕاست نیە.»
بەڵام کێ بەدوای ڕاستییەکان دەگەڕێت؟

ڕاستییەکە زۆرجار تەنها ترسە…

▪ ترس لە گۆڕانکاری
▪ ترس لە کۆمەڵگە
▪ ترس لە قسەی خەڵک
▪ ترس لە ڕەتکردنەوەی خێزان
▪ ترس لە تەنهایی

دوای ١٠ ساڵ بیرکردنەوە،
چاو لە ٤ منداڵەکەت دەکەیت و دەڵێیت:
«نان و شەقی مێردەکەم لە منەتی ماڵی باوکم باشترە…»

ئەم قسەیە لە کاتێکدایە هێشتا هیچ هەوڵێکت بۆ چارەسەری کێشەکان نەداوە،
و بەردەوامی لە ناو ئازاردا دەکەیت.

📌 تکایە بیر بکەنەوە:
ئەگەر بڕیارت ئەوەیە بمێنیتەوە،
لە ناو توندوتیژیدا مەمێنە.
چارەسەر بگەڕێ، یارمەتی وەرگرە،
سنورێک دابنێ و خۆت بپارێزە.
⚖️وە ئەگەر ئەتەوێت جیابیتەوە دڵنیابە یاسا مافت ئەپارێزێت و مافی هەر کەسێک ئەپارێزێت کە زوڵم و ناحەقی بەرامەبەر بکرێت، گرنگ نیە کێ داوا تۆمار ئەکات.

ژیان یەک جارە…
و دوبارە نابێتەوە.

12/02/2026

پرسیارێکی کە زۆربەی داییک و باوکان ئەیپرسن بەتایبەت دایکان لە کاتی جیابوونەوەدا:
جیابمەوە مناڵەکەم لای کاممان ئەبێت؟

ئەتوانین بڵێین بەرژەوەندی مناڵ لە پێش هەموو شتێکەوەیە،
بە یاسا مناڵ ١٨ساڵی تەواو کردبێ خۆی بڕیار ئەدات
پێش ١٨ساڵ لای دایک ئەبێت لە چەن حاڵەتێکی دایریکراودا نەبێت .
بێگومان ئەگەر دایک مناڵەکەی بوێت

12/01/2026

ئەگەر دودڵی لە ناوی مناڵەکەت و ئەڵێی با گەورە ببێ بۆی ئەگۆڕم
کارێکی باش نیە گەر تەمەنی نەبووە بە یەک ساڵ بە کەمترین ڕێکاری یاسایی ئەتوانی بۆی بگۆڕیت

بۆسەرجەم هاوڵاتیان و پارێزەرانی بەڕێز  ....به پیێ نوسراوی بە رێوە بەرێوەبەرایە تی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە ئاراستەمان کر...
16/12/2025

بۆسەرجەم هاوڵاتیان و پارێزەرانی بەڕێز ....

به پیێ نوسراوی بە رێوە بەرێوەبەرایە تی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە ئاراستەمان کراوە

لەڕێکەوتي ٢٠٢٦/١/٤ تا ٢٠٢٦/١/٨ جەردی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئەنجام دەدرێ ، بەم هۆیەوە سەرجەم کارەکانمان دەوەستن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادرێ له ٢٠٢٦/١/١١رؤژي يه ك شه ممه دەرگا بەڕووی هاوڵاتیان دەکرێتەوە بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان. هیوای ساڵیێکی پرخؤشي وئارامی بۆ هەموولایەک دەخوازین.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی يه كه مي هەولێر
تيبيني رؤژاني ١-٢-٣/ ٢٠٢٦/١پشوي فه رميه
بەرێوەبەری مافپەرەر هێور محمد احمد

پبیرخەرەوە ( دەفتەری یومی ) ساڵی ٢٠٢٦ی پارێزەران لەلایەن سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەرچوو و پارێزەرانی ئازیز دەتوانن ...
09/12/2025

پبیرخەرەوە ( دەفتەری یومی ) ساڵی ٢٠٢٦ی پارێزەران لەلایەن سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەرچوو و پارێزەرانی ئازیز دەتوانن لە لق و ژوورەکانی پارێزەران وەریبگرن
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647702701027

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پـارێـزەر سنــور حـمە - Snur Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share