یاسا و پارێزەر

یاسا و پارێزەر بۆ هەر ڕاوێژێکی یاسای، کاری فەرمانگەکان
باری کەس، سزایی و لێکۆڵینەوە، شارستانی پەیوەندیمان پێوە بکەن

24/02/2026

هەرچەندە ڤیدۆکە بۆ کۆمیدیایە، بەڵام زۆر جار ئەکرێت تۆمەتبار هەوڵی لەناوبردنی بەڵگەکان بدات بۆیە هەمیشە پێویستە هەم لایەنی ئەمنیو دادوەری هەم لایەنی تاوەنلەسەرکراو هەم هاوڵاتیان هاوکاربن لە پاراستن و مانەوەی بەڵگەکان تا تاوانبار بە سزای خۆی بگات.

#کوردستان #سلێمانی #هەولێر #هەڵەبجە #دهۆک #کەلار #قەڵادزێ #ڕانیە #سەنگەسەر #چەمچەماڵ #بازیان #خورماڵ #سەیدسادق #هەواڵ #یاسا #پارێزەر #ماف

ڕێژەیی جیابوونەوە لە سلێمانی کەمی کردووە! 📉⚖️​بەپێی نوێترین ئاماری بەراوردکاری دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠٢...
22/02/2026

ڕێژەیی جیابوونەوە لە سلێمانی کەمی کردووە! 📉⚖️
​بەپێی نوێترین ئاماری بەراوردکاری دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەیسەکانی خێزاندا تۆمار کراوە.
​لە کاتێکدا داتاکان دەریدەخەن کە ڕێژەی جیابوونەوە (تەڵاق) لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام خۆشبەختانە ئامارەکان لە پارێزگای سلێمانی پێچەوانەن و ڕێژەکە کەمی کردووە.

​ دابەزینی ئەم هێڵکارییە لە شارەکەمان جێگای دڵخۆشییە و نیشانەی ئەوەیە کێشە خێزانییەکان زیاتر لە دەرەوەی دادگا چارەسەر دەکرێن و کەمتر پەنا بۆ کۆتا بژاردە دەبرێت.

هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوەیە لە سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ چی؟
​پارێزەر: ئاکار نجم الدین مصطفی
​ #سلێمانی #دادگا #یاسا #جیابوونەوە #ئامار #کوردستان #هەواڵ

زمانی کوردیزمانی کوردی وەک یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهان خاوانی ملیۆنان وشەی تۆمارکراوی فەرهەنگیە (بەهەموو زاراوەک...
21/02/2026

زمانی کوردی
زمانی کوردی وەک یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهان خاوانی ملیۆنان وشەی تۆمارکراوی فەرهەنگیە (بەهەموو زاراوەکانیەوە) وە بەپێی سەرچاوەکان لە ڕیزبەندی یەکەمەکانی زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهاندا یەت کە دەیان ملیۆن کورد لە سەرتاسەری جیهاندا قسەی پێ دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان زمانی کوردی زمانی فەرمیە وە لە عێراقدا دانی پێدا نراوە لە مادە چواری دەستوری هەمیشەیی عێراق کە لە بڕگەی یەکەمی مادەکەدا هاتووە "زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمی عێراقن".

ئەمڕۆ لە ئێراقدا نزیکی 7 ملیۆن کەس بە زمانی کوردی قسە دەکەن کە زۆرینەیان لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندان کە ئاڵایەکی یاساییەو ساڵی 1999 لە پەرلەمانی هەرێم یاسای بۆ دەرکراوە وە لەساڵی 2005 لە مادە 12 ی دەستوردا بە ناڕاستەوخۆ دانی پێدانراوە (بەپێی دەستوری عێراقی ئەویاسایانەی پێش 2005 دەرچون و دژی دەستور نین یاسای کارا و دانپیانراون).

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز بێت.

هەزار "شایەت" هێزی یەک ڕستەی "نووسراو"ی نییە!​لە کاتی مامەڵە داراییەکان و قەرزداندا ئاگاداربن؛زۆربەی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ د...
17/02/2026

هەزار "شایەت" هێزی یەک ڕستەی "نووسراو"ی نییە!
​لە کاتی مامەڵە داراییەکان و قەرزداندا ئاگاداربن؛
زۆربەی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ دێنە دادگا و پەیوەندی برایەتی و خزمایەتی تێکدەدەن، هۆکارەکەی "شەرمکردنە" لە نووسین و پشتگوێخستنی فەرمانێکی ڕوونی قورئانە.
​هەر وەک خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ}
واتە: (ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، ئەگەر قەرزێکتان کرد بۆ کاتێکی دیاریکراو، ئەوا بینوسنەوە).
​تکایە هەرگیز شەرم مەکە لە نووسینەوەی مافەکانت، چونکە ئەوەی دەیکەیت:
١- جێبەجێکردنی فەرمانی خودایە.
٢- تاکە گرەنتییە بۆ ئەوەی لە دادگا مافت نەفەوتێت.
​بیرت بێت نووسین بۆ پاراستنی متمانەیە، نەک نەمانی متمانە.
​پارێزەر: ئاکار نجم الدین مصطفی

​ #قورئان #ماف #پارێزەر #یاسا #دادگا #سلێمانی

20/01/2026

هاوکاربن ئەم ڕاپۆرتە بگاتە هەموو لایەک❤

مافەکانی ژن لەدوای جیابوونەوە چیە؟بەپێی یاسای باری کەسێتی ژن لەدوای جیابونەوە ئەم مافانەی هەیە:1- نەفەقەی ڕابردوو گەر پێ...
13/01/2026

مافەکانی ژن لەدوای جیابوونەوە چیە؟

بەپێی یاسای باری کەسێتی ژن لەدوای جیابونەوە ئەم مافانەی هەیە:

1- نەفەقەی ڕابردوو گەر پێشتر نەفەقەی نەکێشرابێت.
2- زێڕ و کەلوپەلی ناوماڵ (ئەو کەلوپەلانەی بە پارەی خۆی کڕابن یاخود بەدیاری بۆی کڕابێت
3- نەفەقەی ماوەی عیدە
4- مارەییە پاشەکیەکەی
5- مافی دایەنیکردنی منداڵەکانی (حضانە) وە کرێی دایەنی و کرێی شیرپێدان.
6- قەرەبووی تەڵاقی تەعەسوفی (تەڵاقی ناڕەوا).

جگە لەمانەش ژن مافی نەفەقەی کاتی هەیە کە لە ماوەی پڕۆسەی جیابونەوەدا وەریدەگرێت.

لەبەر ئەوەی قەناس بەدەست بووە یاسای نێودەوڵەتی نایگرێتەوە وە بە دیل هەژمار ناکرێت بۆیە کوشتنی ڕەوایە!ئەمە بیانوی سوریەکا...
11/01/2026

لەبەر ئەوەی قەناس بەدەست بووە یاسای نێودەوڵەتی نایگرێتەوە وە بە دیل هەژمار ناکرێت بۆیە کوشتنی ڕەوایە!

ئەمە بیانوی سوریەکان و هاوئاهەنگەکانیان بوو بۆ شەهیدکردنی کیژۆڵەیەکی شەڕڤان لە شێخ مەقصود بە شێوەیەکی دڕندانەو تەنانەت سوکایەتی کردن بە تەرمەکەی، بەڵام ئایە ئەمە تا چەند ڕاستە؟

بەپێی یاسای نێودەڵەتی مرۆیی (ٚقانون الدولي الانساني) کە یاسای جەنگە هەموو سەرباز و شەڕکەرێک ئەچێتە ژێر پارێزبەندی ئەو یاسایەوە وە کاتێک بەدل ئەگیرێت دەبێت ژیان و کەرامەتی پارێزراو بێت تەنها دوو گروپ نەبێت:

1- جاسوس: جاسوس کەسێکە هەواڵ و زانیاری سەربازی وڵاتەکەی خۆی یان گروپەکەی خۆی بداتە دووژمن لە پێناو بەرژەوەندی مادیو مەعنەوی خۆی کە ئەم جۆرە لەناو سوپای عەرەبی سوریدا زۆرو زەبەندە کەسانێک کە خیانەت لە خاک و خەڵکی خۆیان ئەکەن بۆ بەرژەوەندی داگیرکەر کە ئەمەش کارێکی نائەخلاقی و بێزراوە هەر لە کۆنەوە بۆیە یاسای نێودەوڵەتی پارێزگاری لێ ناکات.

2- مرتەزەقە (بەکرێگیراو): کەسێکە کە لەوڵاتێکی ترەوە هاتبێت و لە پێناو پارە شەڕ بۆ لایەنێک بکات ( وەک ئەوەی کە لەناو بەناو سوپای سوری هەن ئەفغانی، چیچانی، تورک، ئۆیغور، پاکستانی، مصری..هتد) کە ئەمانە یاسای نێودەوڵەتی پارێزگاریان لێ ناکات لە بەر ئەوەی هیچ ئنتمایەکیان نیە و پابەندی بەها ئەخلاقەکان نابن.

ئەم دوو گروپەی لێ دەرچێت هەموو چەکدارێک ڕێزلێگیراوە قەناسیش وەک هەر چەکێکی تر لە جەنگدا بەکاردێت و قەدەغەکراویش نیە بۆیە بیانوی تیرۆرستان هیچە.

لە شەریعەتی ئیسلامیشدا ئەخلاقیاتی جەنگ لە خودی جەنگ زیاتر گرنگی پێدراوە.

بەڵام: تیرۆ*رس*ت هەموو ڕێساکانی جەنگ ئەخاتە ژێر پێیو بیانوشیان بۆ ئەهێنێتەوە.

لە کۆتایدا ت*یرۆر نە دینی هەیە نەبەها
ڕۆحی شەهیدان شادبێتو سەرشۆڕی بۆ تیر*ۆرس*تان

بۆچی گرنگە لە کێشەکانت پارێزەرێکت هەبێت؟وەڵام/گرنگی هەبوونی پارێزەر بریتییە لە:یەکەم: زانیاری تەواوی لە مافەکان هەیەدووە...
07/01/2026

بۆچی گرنگە لە کێشەکانت پارێزەرێکت هەبێت؟

وەڵام/گرنگی هەبوونی پارێزەر بریتییە لە:

یەکەم: زانیاری تەواوی لە مافەکان هەیە

دووەم:ئەو بەڵگانە شی دەکاتەوە کە بۆ دۆسیەکە پێویستن

سێیەم: هەڵوێستی یاسای روندەکاتەوە

چوارەم:رێگاکانی پێشکەشکردنی سکاڵا دەزانێت

پێنجەم: ئەزموونی لە شێوازی دارشتنی سکاڵا هەیە

شەشەم: ئەزموونی لە ئامادەکردنی کۆنوسی تانەلێدان لە بریارەکان هەیە

حەوتەم: دادگا تایبەتمەندیەکان دەزانێت

هەشتەم: رێگاکانی بەرگری کردن لە بریکاردەرەکەی دەزانێت . #سلێمانی #یاسا #کورد #کوردستان #پارێزەر #دادگا

خوشک و براکانم لە میراتی باوکم بێبەشیان کردووم یاسا چیم بۆ دەکات؟هەندێک جار لەکاتی دەرکردنی دابەشنامەی شەرعی  (قسام شەرع...
02/01/2026

خوشک و براکانم لە میراتی باوکم بێبەشیان کردووم یاسا چیم بۆ دەکات؟

هەندێک جار لەکاتی دەرکردنی دابەشنامەی شەرعی (قسام شەرعی) ناوی یەکێک یان زیاتر لە میراتگرەکان نانوسرێت ئەمەش ئایە بە ئەنقەستە لەلایەن یەکێک لە میراتگرەکان یان ڕێکەوتنە لەگەڵ میراتگرەکانی تر یاخود بەهۆی هەڵەوەیە کە باوترین حاڵەت ئەوەیە کە بە ئەنقەستە بەم بیانوانە:

۱- فڵان کەس خۆی دەوڵەمەندە پێویستی بە میرات نیە

٢- بۆچی میرات بەین بە خوشکەکانمان زاوا بیخوات

٣- فڵان کەس لە ئەوروپایە پێویستی بەو دوو دیناره نیە

٤- ئێمە قسەمان نیە لەگەڵ فڵان خوشکمان با بێبەشی بکەین

٥- باوکمان حاشای لێ کردبوو میراتی ناکەوێ

یان هەر بیانویەکی تر.

لێرەدا کەسی بێبەشکراو دەتوانێت داوای ڕاستکردنەوەی دابەشنامەی شەرعی بکات لەڕێگەی دادگاوە وە مافی خۆی وەربگرێت.

بۆچی مەلیکە و هاوشێوەکانی (ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان) تۆمار ناکرێن؟؟؟ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان: بریتین لەو ئوتومبێلانەی کە تۆم...
28/12/2025

بۆچی مەلیکە و هاوشێوەکانی (ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان) تۆمار ناکرێن؟؟؟

ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان: بریتین لەو ئوتومبێلانەی کە تۆمار نەکراون لە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ بە شیوەیەکی یاسای و ژمارەیان پێنەدراوە لەبەر ئەوەی بە قاچاغ و بە رێگای نایاسای هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون .

بە گوێرەی مادەی یەکەم لە رێنمای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی ناوخۆ (کە هەمواری مادەی (٦)ی لە رێنمای ژمارە (٤) سالی ٢٠٢٠ کردوە) ئوتومبێلی بەکارهاتوودەبێت ئەم کەموکورتیانەی نەبێت لە کاتی هاوردە کردن:

1. ژێر ئاو کەوتوو و سوتا و براوە نەبێت .
2. شانسی بڕاوە نەبێت.
3. سەقفی (بانی) بڕاوە نەبێت
4. گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.

بە گوێرەی برگەی یەکەم لە مادەی پێنجەم لە رێنمای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ هاوردەکردنی ئوتومبێلی دوو مۆدیل کۆنتر لە مۆدێلی ساڵ رێگەپێدراوە ( واتە ئێستا کە ساڵی ٢٠٢٥ رێگە دەدرێت ئوتومبێلی مۆدیلی (٢٠٢٥ و٢٠٢٤ و٢٠٢٣ ) هاوردە بکرێت ) .

ئوتومبێلی مەلیکە و شاهینە و جۆرەکانی تری ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان بە شێوەیەکی نایاسای و دوور لەمەرجە یاساییەکان هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون ، بەگوێرەی یاسا تۆمار ناکرێن .

#سلێمانی #یاسا #کورد #کوردستان #پارێزەر #دادگا

قسە کردنی ژن لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونیەوە لەگەڵ کەسانی تر بە خیانەتی هاوسەرگیری دادەنرێت و هۆکارێکە بۆ جیابوونەوە ...وە...
27/12/2025

قسە کردنی ژن لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونیەوە لەگەڵ کەسانی تر بە خیانەتی هاوسەرگیری دادەنرێت و هۆکارێکە بۆ جیابوونەوە ...
وەک لەم بڕیارە تەمیزیەدا دەردەکەوێت

پیاوێک داوایەکی لەسەر ژنەکەی تۆمارکردووە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە ژنەکەی خیانەتی لێ کردوە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ خەڵکی تر کردوە
دادگای باری کەسی سلیمانی بڕیاری داوە بە جیاکردنەوەیان دواتر بریکاری داوالەسەرکراو بڕیارەکەی تەمییزکردۆتەوە

دادگای پێداچونەوەش بڕیاری دادگای بابەتی پەسەند کردوە دەڵێت بڕیارێکی یاسای و شەرعییە لەبەر ئەوەی اثبات بوە کە ژنەکە زیانی بە پیاوەکە گەیاندوە بەهۆی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی هەیبوە لەگەڵ خەڵکی تر
#سلێمانی #یاسا #کورد #کوردستان #پارێزەر #دادگا

کوڕەکەمان مردوە و بوکەکەم ڕێمان نادات نەوەکانمان ببینین ئایە یاسا چیمان بۆ دەکات؟بەپێی مادەی 57 لە یاسای باری کەسێتی عێر...
20/12/2025

کوڕەکەمان مردوە و بوکەکەم ڕێمان نادات نەوەکانمان ببینین ئایە یاسا چیمان بۆ دەکات؟

بەپێی مادەی 57 لە یاسای باری کەسێتی عێراقی وە یاسای ژمارە 6 ی ساڵی 2015 ی هەرێمی کوردستان ( یاسای هەمواری جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتی عێراقی)
نەنک و باپیر بۆیان هەیە داوای بینینی منداڵ لەسەر دایەنی منداڵەکە بکەن (داوای مشاهدە) گەر هاتو باوکی منداڵەکە کۆچی دوایی کردبوو دایکی منداڵەکە ڕێ بە بینینی منداڵەکە نەدات یاخود بە پێچەوانەوە وە دادگا لەسەرێتی کە بڕیاری بینینی منداڵەکە بدات لە بەرژەوەندی نەنک و باپیری گەر هاتوو پێچەوانەی بەرژەوەندی منداڵەکە نەبوو.

Address

Court
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاسا و پارێزەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share