01/02/2026
❤️☀️💚ئەو ئاڵایانەی کە لە ڕەسمەکاندان هیچیان ئاڵای ڕەسمی هەرێمی کردستان نین و هەڵەی زۆری تێدایە و ئاڵا ڕاستەکە لە کۆمێنت بۆم داناون
تکایە بە ئەم هەڵەیە بەسەر دامەزراوە حکومیەکاندا تێپەڕ نەبێت و هەموو تاکێکی کورد ئاڵای کوردستان بناسێتەوە
و ئەمەش دەقی یاسای ئاڵای هەرێمی کوردستان :
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 26
مێژووی بڕیار: 11/11/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999
یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده.
2- لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی.
3- خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه.
4- لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئالای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێ له (په‌یره‌و) دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ڵكردنی ئاڵا له كاتی خۆرهه‌ڵاتن ده‌بێت و، هاتنه خواره‌وه‌شی له كاتی خۆرئاوا بووندا.
مادده‌ی چواره‌م:
دروست و چاپ و دابه‌شكردنی ئاڵا به ره‌زامه‌ندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری ده‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌واره‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی بگرتایە لە هاوردەکردنی ئەو ئاڵا نافەرمیان و کە ئەو هەڵە زەقانەی تێدایە و نەی هێشتایە هاوردە بکرێن
پارێزەر/ ئالان عیرفان
١/٢/٢٠٢٦
#قانون #یاسا #ئاڵا کردستان #المحامي #تعلیمات
#د‌ستور #کورد #سلێمانی #کوردستان #ڕۆژئاوا #ڕۆژئاڤا