Rasty Atta پارێزەر ڕاستی عطا

Rasty Atta پارێزەر ڕاستی عطا تایبەت بە ڕاوێژکاری یاسایی و بینینی داوا لە سەرجەم دادگاکان و مامەڵەی یاسایی لە سەرجەم فەرمانگەکان

17/10/2024
بەبڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بەصورة قیدی ئەلیکترۆنی لەتەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق  و ه...
26/06/2024

بەبڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بەصورة قیدی ئەلیکترۆنی لەتەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێم ڕاگیراوە لەمەودوا هەر هاووڵاتیەک بیەوێت ببێتە خاوەت پاسپۆرتی عێراقی دەبێت کارتی نیشتیمانی پێبێت پاشان مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر صورة قيدی ئەلیکترۆنی بێنیت لەشوێنی کارتی نیشتیمانی ئەوا مامەڵەکەی بۆئەنجام نادرێت.

ئەم بڕیارە ئەو هاوڵاتیانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی پاسپۆرتی سلێمانی

ئه‌و کەسانەی كارتی‌ نیشتیمانیان وون كردوه‌ غرامه‌كه‌ی‌ چه‌ندە? ‌‌ .جۆری غەرامەکەونبوونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ یه‌كه‌م جا...
02/03/2024

ئه‌و کەسانەی كارتی‌ نیشتیمانیان وون كردوه‌ غرامه‌كه‌ی‌ چه‌ندە? ‌‌ .

جۆری غەرامەکە

ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ یه‌كه‌م جار [ 25000 ]هەزاڕ دینار

ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ دووه‌م جار [50000 ] هەزار دینار

ونبونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ سێهه‌م جار [ 100000 ] هەزار دینار

زۆرترین مارەیی لەعێراقدا داواكاری ئەم داوایە لەڕێگەی پارێزەرەكەیەوە لەدادگای بعقوبە داوایەكی بەرزكردۆتەوە بۆ پەسەندكردنی...
05/02/2024

زۆرترین مارەیی لەعێراقدا

داواكاری ئەم داوایە لەڕێگەی پارێزەرەكەیەوە لەدادگای بعقوبە داوایەكی بەرزكردۆتەوە بۆ پەسەندكردنی هاوسەرگیری دەرەكی كەلەسەر مارەیی پێشەكی (١٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیار دینارو پاشەكی (٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیار دینار ڕێكەوتوون.

‎سزای تاوانی هەڕەشەکردن لە یاسایی سزادانی عیراقی مادەی ٤۳۰-٤۳۱-٤٣٢دیاری کراوە ماددەی ٤٣٠‎ #یەکەم :سزادەدرێ بە زیندانی کر...
03/02/2024

‎سزای تاوانی هەڕەشەکردن لە یاسایی سزادانی عیراقی مادەی ٤۳۰-٤۳۱-٤٣٢دیاری کراوە

ماددەی ٤٣٠

‎ #یەکەم :سزادەدرێ بە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک لە ۷ ساڵ زیاتر نەبێ یان حەپس کردن هەرکەسێک هەڕەشە لە کەسێکی تر بکات بە ئەنجامدانی تاوانێک گەورە دژ بە خودی خۆی یان ماڵ و سامانی یان دژی کەسێکی تر یان ماڵ و سامانی کەسێکی تر یان هەڕەشەی لێبکات بە دانەپاڵی شتی ئابڕوبەر یان ئاشکراکردنی شتێک جا لەگەل هەڕەشەکە داواکاری بکات بەکارێک یان نەکردنی کارێک )
‎ #دووەم : بەهەمان سزا سزادەدرێت ئەگەر هەڕەشەکردنەکە بەڕێگای ووتارێک بوو لە نامەیەکی نەناسراودا یان دەرچونی خرابێتە پاڵ کۆمەڵەیەکی نهێنی جا بوونی هەبێ یان تەنها بانگەشەبێت .

ماددەی ٤٣١

‎ سزا دەدرێ بە حەبس هەرکەسێک کەسێکی تر تهدید بکات بەئەنجامدانی تاوانێک لە دژی هەڕەشە لێکراو یان دژی ماڵ و سامانی یان دژی کەسانی تر یان دانەپاڵی شتێکی ئابڕوبەر یان ئاشکراکردنی نهێنی جگە لە حاڵەتەکانی مادەی ٤۳۰.

ماددەی ٤٣٢

‎ هەرکەسێک هەڕەشە لە کەسێکی تر بکات بە قسە یان کردار یان ئاماژەیەکی نوسراو یان زارەکی یان لەڕێی کەسێکی تر جگە لە حاڵەتەکانی مادەی ٤۳۰ و ٤۳۱ سزادەدرێ بە حەبس بۆ ماوەیەک لە ساڵێک زیاتر نەبێ یان پێبژاردنێک لە ٢٢٥٠٠٠ زیاتر نەبێ.

بابەتێکی جوانی یاسایی ! ئێمە قسە بە فیشەک وەڵام دەدەینەوە  !  پاش ئەوەی ڕۆژنامە نووسێک هەندێک ووشەی نەشیاوو جنێو بەمحمد ...
31/01/2024

بابەتێکی جوانی یاسایی !

ئێمە قسە بە فیشەک وەڵام دەدەینەوە !

پاش ئەوەی ڕۆژنامە نووسێک هەندێک ووشەی نەشیاوو جنێو بەمحمد شیاع السودانی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران دەدات ، ئەویش سکاڵا تۆمار دەکات ، پاش دادگایی کردنی ، بەپێی مادەی ١/٤٣٣ لە یاسای سزادان ، دادگا بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری بەند کردنی دەدات .

بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دوای نزیکەی ٤ مانگ لە بەندکردنی لێی خۆش دەبێت و دادگاش یەکسەر ((صفح ))ەکەی لێخۆشبوونی لێ قبوڵ دەکات و ئازادی دەکات ..

لێرەدا ئەوەی کە گرنگە ،خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن لە عێراق ، فەرمانی نەکرد بۆ پاسەوانەکانی تا تۆڵەی لێ بکەنەوە، زیندانی تاکە کەسی نەکرد ، گوللە بارانی نەکرد، تیرۆری نەکرد، نەیشی کوشت و سینارێۆی بۆ دابڕێژێت..

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ تۆمەتبار کرد، ئەو لەوە تێگەیشتووە هەر کردەوەیەکی تاوانکاری سزایەکی تایبەت بەخۆی هەیە ، هەر وەکوو هەر کەسێکی ئاسایی ، تەنها بەیاسا مافی خۆی وەرگرت و هیچی تر .

لؤي سليم
٣١/١/٢٠٢٤

وەرگیراوە بە سوپاسەوە…

جیاوازی نێوان (البراءَة) و (الافراج):بەرائەت: واتە دەرچونی بڕیاری دادگای تایبەتمەند(محکمة الموضوع)سەبارەت بەبێ تاوانی تۆ...
28/01/2024

جیاوازی نێوان (البراءَة) و (الافراج):

بەرائەت: واتە دەرچونی بڕیاری دادگای تایبەتمەند(محکمة الموضوع)سەبارەت بەبێ تاوانی تۆمەتبار بەشێوەیەک کەتۆمەتبار ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کەپێی تۆمەتبار کراوە،،یاخود ئەو تۆمەتەی کەئاڕاستەی کراوە لەبنەڕەتدا تاوان نیەو هیچ دەقێکی سزایی لەبارەیەوە بوونی نیە..
حوکم بەبەرائەت لەقۆناغی دادگایی کردندا دەبێت نەك لەقۆناغی لێكۆڵینەوەدا پاڵپشت بەمادەی (١٨٢/ب)لەقانونی اصولی محاکماتی جزائی عێراقی.

الافراج: دەرچونی بڕیاری دادگایە سەبارەت بەئازادکردنی تۆمەتبار بەوەی کە بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نیە بۆ هەواڵەکردنی تۆمەتبار بۆ دادگای تایبەتمەند(محکمة الموضوع)یان بۆ حوکمدانی لەدادگای تایبەتمەند،،لێرەدا مەرج نیە تۆمەتبار تاوانەکەی ئەنجام نەدابێت بەڵکو بەڵگەی سەلماندن کافی نیە بۆ هەواڵەکردنی یان بۆ سزادانی هەربۆیە پەڕاوەکەی بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت..
افراج بوونی تۆمەتبار لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدا پاڵپشت بەمادەی(١٣٠/ب) دەبێت وەلەقۆناغی دادگایی کردندا بەمادەی (١٨٢/ج)دەبێت لەقانونی اصولی محاکماتی جزائی عێراقی..

وەرگیراوە لە زانیاری یاسایی …

ئاگادار یبە پێێ ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عێراق   لە بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٤ و ڕۆژانی داھاتوو بە ھیج جۆرێک لە بەڕێو...
28/01/2024

ئاگادار ی
بە پێێ ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عێراق

لە بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٤ و ڕۆژانی داھاتوو بە ھیج جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەکانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق کار بە صورە قیدی الکترۆنی ناکرێت بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی و تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت...

وە خۆشبەختانە ئێستا کارتی نیشتیمانی ھاوڵاتیان بە زوترین کات تەواو دەبێت...

بۆیە داواکارین لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئەوەی کاتیان بە فیڕۆ نەڕوات ، تا کارتی نیشتیمانیان پێنەبێت سەردانمان نەکەن چونکە ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیشمان مامەڵەکەی بۆ بەڕێبکەین لە بغدادەوە مامەڵەکە ڕەت ئەکرێتەوە و ھاوڵاتیەکە نابێتە خاوەنی پاسپۆرت..

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی
٢٨-١-٢٠٢٤

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ...
19/01/2024

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.
داوا لەسەرجەم شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.
هەروەها وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

https://www.sultraffic.com/detail/4419

چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوەدەزگای ئاسایشی هەرێم چەند رێنمایی...
15/01/2024

چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لەکاتی بوونی ھەڕەشەی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)ی دەزگای ئاسایشی ھەرێم بکەن.

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان:
١- ھەرگیز مەکەوەرە ژێر کاریگەری ھەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی، بەردەوام تاوانکاران داواکارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین کات پەیوەندی بکە بە ھێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.

٢- ژیرانە مامەڵە بکە، لەناردنی وێنە تایبەتەکانت کە دەبنە ھۆی ھەڕەشە لەسەر ژیانت.
٣- چالاککردنی شێوازی (دوو فاکتەر) بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکە.

٤- بەکارھێنانی ووشەی نھێنی (بەھێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەکەت نوێبکەرەوە.

٥- دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی کە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات).

٦- سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاکانت لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە ھاککردن.

٧- ئەو (کۆدە)ی بۆ ھێڵەکەت دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ کەسی مەنێرەوە.
٨- ھاوبەشی (شەیر و لایک)ی لینکە گوماناوییەکان مەکە.
٩- سەردان نەکردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی کە کاریان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.

١٠- دڵنیابە لە بەکارھێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەکان و ھێڵەکەت بە پاسۆردی بەھێز بپارێزە.

١١- نوێکردنەوەی ئەپەکان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).
_جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە، مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کەمدەکاتەوە.

_ لەکاتی بوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکە بە ھێڵی ٢٤کاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لە دەزگای ئاسایشی ھەرێم

ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣
یان / لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی ھەرێم
بە سوپاسەوە وەگیراوە لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز و سودبین بۆ هەموولایەک.

♦️كۆمپیالە🔷کۆمپیالە : بریتیە لە بەڵگەنامەیەکی نووسراو بەهۆیەوە کەسێک بەڵێن دەدات بەوەی کە بڕێکی دیاریکراو پارە بە کەسێکی...
05/01/2024

♦️كۆمپیالە

🔷کۆمپیالە : بریتیە لە بەڵگەنامەیەکی نووسراو بەهۆیەوە کەسێک بەڵێن دەدات بەوەی کە بڕێکی دیاریکراو پارە بە کەسێکی دیکە بدات کە پێی دەوترێت (المستفید) لە بەروارێکی دیاری کراودا یان هەر کاتێك داوای بكات (حین طلب).

♦️بۆ ئەوەی کۆمپیالە شایستەی خەرجکردن بێت چەند مەرجێکی پێویستە كە دەبێت هەبێت بەم مەرجانە لەقەرزی ئاسایی جیا دەکرێتەوە و دەبێت بە نوسراوێکی بازرگانی ،
🔻دەبێت ناوەڕۆکەکەی بڕێکی دیاریکراو لە (پارە بێت) .
🔻نابێت هیچ مەرجێکی تێدابێت واتە شایستە بوون بە هیچ مەرجێکەوە نەبەسترابێتەوە.
🔻دەبێت بەرواری شایستەبوون (تاریخ الاستحقاق)ی تێدابێت.
🔻لەگەڵ چەند مەرجێکی دیکە کە دەبێت هەبێت تاوەکو ببێتە نوسراوێکی بازرگانی و شایستەی خەرجکردن بێت دەست بەجێ لە بەرواری شایستە بوونیەوە .
دەبێت تێیدا دەستەواژەی (التعهد) بەڵێن دان و دەستەواژەی (سند لٲمر) و واژوی نووسەرەکەی و ......هتد ، هەبێت.

🔻لەلایەن جێبەجێکاری داد (المنفذ العدل) جێبەجێ دەکرێت ، بەبێ ئەوەی پێویستی بە بەرزکردنەوەی داوا هەبێت لەدادگای بەرایی ، هەر کاتێك بەرواری شایستەبوونی (تاریخ الاستحقاق) هات ، ئەو کەسەی کە کۆمپیالەکەی لایە تەنیا پێویستی بەوەیە بچێتە لای جێبەجێکاری داد (منفذ العدل) و داوای جێبەجێکردنی بکات ئەگەر نوسەری کۆمپیالە ئامادە نەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە لەکۆمپیالەکەدا نوسراوە ، بە بڕیاری جێبەجێکاری داد (منفذالعدل) موڵك و ماڵی نووسەری کۆمپیالەکە حجز دەکرێت یان حەپس دەکرێت.

🔻ئەگەر کەسێك کۆمپیالە بنووسێت دادگا هیچ ماوەیەکی وەکو دەرفەت پێ نادات تاوەکو خۆی بۆ دانەوەی قەرزەکەی ئامادە بکات.
🔻ئەگەر کۆمپیالەکە گەیشتە کاتی شایستەبوو (الاستحقاق) دەست بەجێ دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە لە کۆمپیالەکەدا نوسراوە ، لە کاتێکدا بۆ قەرزدار دادگا ماوە دەدات بە قەرزدار بەپێی حاڵەتەکە تاوەکو بڕی قەرزەکە ئامادە بکات و بیداتەوە ، هەندێ جاریش دەیکات بەقیست بەپێی جۆر و حاڵەتی قەرزدار و
قەرزەکە ، بەڵام بۆ کۆمپیالە بەم شێوەیە نیە.

وەرگیراوە....

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647725424781

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rasty Atta پارێزەر ڕاستی عطا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rasty Atta پارێزەر ڕاستی عطا:

Share