15/10/2024
بەڕاستی زوڵمە وایان پێ دەوترێت !
زوڵم دەکەین کاتێک دەڵێن ''ئیسلامییەکان هەرچی بن دەستپیس و داوێنپیس نین''.
ئەوە کەمکردنەوە و کورتکردنەوەی ڕۆڵ و کاریگەری زۆر و گەورەی ئیسلامییەکانە دەرهەق بەو خەبات و تێکۆشانەی دەیان ساڵە لەم نیشتیمانەدا بۆی هاتوونەتە کایەوە.
لە پێشکەشکردنی تاکی چاکەخواز و خزمەتگوزارەوە بیگرە تا دەگاتە پەروەردە و بانگەواز و کاری خێرخوازی و بەدەمەوە بوون و ڕۆشنبیرکردن و ... هتد و زیاتریش، جێپەنجەی ئیسلامییەکان بەسەر ژیانمانەوە دیارە، کە ئەمە تەنها بە کەسانێک دەکرێت کە دڵسۆزیان لە پێناو دین و ژینی خەڵک خستبێتە کار، و بەرهەمەکەی کۆی کۆمەڵگا لێی سوودمەند ببێت.
تا نەچوومە جێیەک کە دەستی ڕابوونی ئیسلامی پێنەگەیشتبوو، بینیم کە پەرتەوازەیی و ئاڵۆزی و بێ ئامانجی بەسەر کردار و گوفتاری کەسەکانیدا بەتەواوەتی دیارە، بەوجۆرەی ئێستا هەستم بە زەرورەتی بوونی ئیسلامییە پاک و چاک و نەلەخشاوەکان نەکردبوو.
دوعا ئەکەم خوای گەورە بەردەوامی بە بوونیان بدات، و هیواداریشم ئێمە دەستییان پێوە بگرین و شوێنەوار و کاریگەری کزبوون و نەمانییان بەسەر خۆماندا تاقی نەکەینەوە.
بۆیە سەرەڕای وردە تێبینی لەسەر کار و ئەدایان، ئەمجارەش پشتیوانی من بۆ ئیسلامییەکانە و دەنگ دەدەم بە لیستی ١٤٧ی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ، و داواکارم گشت لایەک لەم سەروەری و شانازییە دینی و دونیاییەدا بەشداری بکەن.