Pr. Danyar Othman

Pr. Danyar Othman - پارێزەر
- لەگەڵ من مافەکانت وەرگرە
- لە ژیاندا ماف ئەسەندرێت، نادرێت!
- من هەڵە دەکەم، من هەم

دەستدرێژی سێکسی ( اغ**اب )چییە ؟دەست درێژی سێکسی بە واتای کرداری جوتبون دێت لەگەڵ کەسێک بەبێ رەزامەندی خودی  کەسەکە ، کا...
05/03/2023

دەستدرێژی سێکسی ( اغ**اب )چییە ؟

دەست درێژی سێکسی بە واتای کرداری جوتبون دێت لەگەڵ کەسێک بەبێ رەزامەندی خودی کەسەکە ، کاتێک ئەم تاوانە دروست دەبێت کە کرداری جوتبون هەبێت، جوتبون بریتیە لەوکردارەی کە تاوانبار ئەندامی نێرینەی خۆی بخاتە ناو ئەندامی مێینەی ئافرەت تەنها بەم شێوەیە تاوانەکە دروست ئەبێت ئەگەر کەسی تاوانبار جگە ئەندامی نێرینەی ئامرازێکی تر بەکاربهێنـێت تاوانێکی دیکە دروست ئەبێت کە لەیاسادا باسکراوە و بێگومان حوکم و سزاکەی جیاوازترە، ئەگەر هاتو پیاو یان تاوانبار هێزی مادی یان دەرونی یان بە رێگای فێڵ کردن ئافرەتەکەی رازی کرد لەم حاڵە تانە هەر بە نارەزامەندی دائە نرێت .

سزایی یاسایی چییە ؟

‏‎ یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩بە پێی مادەی ( ٣٩٣ ):

‏‎🔴سزا دەدرێت بە زیندانی ھەتا ھەتایی یان کاتی ھەر کەسێک بە بێ رەزامەندی لەگەڵ ئافرەتێک جووت بوو بێت یان لەگەڵ نێرێک پاشبازی کردبێت .

‏‎🔴ئەگەر کردەوەکە لە یەک لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە ئەنجام درابێت بە بارۆدۆخی توندکردنی سزا دەژمێردرێت:

‏‎‌⚫️ئەگەر ئەو کەسەی کە تاوانەکەی بەرامبەر کراوە تەمەنی ھەژدە ساڵی تەواو نەکرد بێت .

‏‎‌⚫️ئەگەر تاوانبار یەک لە خزمەکانی تاوانلێکراو بێت تاوەکو پلەی سێیەم, یان لەو کەسانە بێت کە پەروەردە یان چاودێری کردنی لە ئەستۆی دایە یان لەو کەسانە بێت کە دەسەلاتی لە سەرێتی یان لە لای خزمەتکار بووە و یان لای یەکێک لەوانەی کە باسکران .

‏‎‌⚫️ئەگەر ئەنجامدەر یەکێک بوو لە فەرمانبەران یان ئەو کەسانەی کە خزمەتێکی گشتیان پێ سپێردراوە یان لە پیاوە ئایینیەکان یان لە پزیشکەکان بێ و پێگەی کارەکەی یان پیشەکەی یان متمانە بوون پێی خراپ بەکار ھێنا بێت .

‏‎‌⚫️ئەگەر دوو کەس یان زیاتر ھاوکارییان کردە بێت لە کردەوەکە و بۆ زاڵبوون بە سەر بەرھەڵستی بەرگری کردنی تاوانلێکراو و یان یەک لە دوای یەک کارەکەیان ئەنجام دابێت
.
‏‎‌⚫️ئەگەر تاوانلێکراو بە ھۆی ئەنجامدانی کردەوەکە تووشی نەخۆشیەکی زاوزێ یی بووبێت.

‏‎‌⚫️ئەگەر لە ئەنجامی کردەوەکە تاوانلێکراو سکیپڕپێت یان پەردەی کچێنی لەدەست بدات .

⚫️ئەگەر کارەکە ببێتە هۆی مردنی تاوانلێکراو ئەوا سزاکەی دەبێتە زیندانی کردنی هەتاهەتایی..

🔴ئەگەر تاوانلێکراو کچ بوو بێ ئەوا پێویستە لەسەر دادگا حوکم بدات بە پێدانی قەرەبووی گونجاو پێی..

تێبـینی/ زیندانی کاتی لە ٥ ساڵەوە دەست پێدەکات بۆ ١٥ ساڵ..
زیندانی کردنی هەتاهەتایی بریتییە لە٢٠ ساڵ ..

سڵاوئەگەر کەسێك لە هاوسەرەکەی جیابووبێتەوە چەند ساڵێك لەمەوپش و ئەو ژنەی لێی جیابۆتەوە بەردەوام دەچێت وێنەی پێشتری خۆیان...
24/01/2023

سڵاو
ئەگەر کەسێك لە هاوسەرەکەی جیابووبێتەوە چەند ساڵێك لەمەوپش و ئەو ژنەی لێی جیابۆتەوە بەردەوام دەچێت وێنەی پێشتری خۆیان ئەخاتە سەر فەیسبووك و ئینستاگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاویشم لێدەکات و ئێستا دەچمە داوای هەر کچێك نامدەنێ و پێمدەڵێن کە ژنت تەڵاق داوا بۆ وێنەکانی تۆ بڵاو دەکاتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، من دەتوانم چ ڕێکارێکی یاسایی بگرمە بەر دژی ئەو کارەی هاوسەری پێشووم.

ئەمە ناوەڕۆکی پرسیارەکەبوو کە ئاراستەم کرابوو و پێمخۆشبوو لێرە وەڵامەکەیتان بۆ دابنێم.

بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ئەم کارە تاوانە و سزاکەی بریتییە لە بەند کردن کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت و لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت وە غەرامەیەك کە لە 1 ملیۆن کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن زیاتر نەبێت یان بە یەکیك لەو دوو سزایە.

دەقی ماددەکەش دەڵێی:

هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن ( قذف ) یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان کاری بەدرەوشتی یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن ، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت ( حبس ) کە لە ( 6 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت .
#یاساوژیان

ماددەی 457 لە یاسای سزادانی عێراقی باس لە مامەڵە کردن دەکات بە موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی خەڵکەوە بەبێ ڕەزامەن...
17/01/2023

ماددەی 457 لە یاسای سزادانی عێراقی باس لە مامەڵە کردن دەکات بە موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی خەڵکەوە بەبێ ڕەزامەندی و سزای بۆ دیاری کردووە بەم جۆرەی لای خوارەوە:

سزا دەدرێت بە بەندکردن لە 24 کاتژمێر کەمتر نەبێت و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت هەر کەسێک هەستا بە تەسەروف کردن بە ماڵێکی گواستراوەوە یان موڵکێکەوە وە ئەشی زانی کە خاوەنی نییە یان مافی تەسەروف کردنی نییە پێوەی ، یان هەستا تەسەروفی پێوەکرد لەگەڵ ئەوەی کە ئەشی زانی کە پێشتر تەسەروفی پێوە کردووە یان گرێبەستی لەسەر کردووە وە
ئەوەش دەبووە هۆی زەرەر دان لە کەسانی تر .

Pr. Danyar Othman #یاساوژیان

لە دەرەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەرگیریت کردووە؟ منداڵ لە نێوانتاندا هەیە؟ خوێنەری ئەم بابەتەبن بۆ زانینی ڕێکارەکان سەلماند...
10/01/2023

لە دەرەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەرگیریت کردووە؟
منداڵ لە نێوانتاندا هەیە؟
خوێنەری ئەم بابەتەبن بۆ زانینی ڕێکارەکان سەلماندنی گرێبەستی هاوسەرگیری لەبەردەم دادگا.

ئەگەر لە دەرەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەرگیریت کردووە ئەوا پێویستە داوایەك پێشکەش بە دادگای باری کەسی بکەیت
بە ناوی داوای ( اثبات الزواج - سەلماندنی هاوسەرگیری ) پێویستیەکانی ئەم داوایەش بریتیە لە:

1- وێنەی ڕەسەنی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی لەگەڵ وێنەی کۆپی و هێنانی پشتگیری فەرمانگەی باری شارستانی بۆ باری خێزانی (حالە الزوجیە).

2- بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە یان دادوەری کەتن سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لەدەرەوەی دادگا
چونکە بە پێی یاسای باری کەسی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا تاوانە و مافی گشتی تێدایە و ناتوانرێ چاوپۆشی لێبکرێت.

3- ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری مێرد یان ژن ئەگەر ناکام بوون یان هەژدە ساڵیان تەواو نەکردبێ.

4- ئامادەبوونی 2 شایەت.

——-
ئەگەر منداڵ لە نێوانتاندا هەبێت ئەوا دوای یەکلای کردنەوەی داوای سەلماندنی هاوسەرگیری ( اثبات الزواج )
ئەوا ئەبێت داوایەکی تر ئاراستەی دادگای باری کەسی بکەیت بە ناوی داوای ( سەلماندنی ڕەچەڵەک - اثبات النسب ) پێداویستی ئەم داوایەش بریتیە لە ( گرێبەستی هاوسەرگیری دایك و باوك - سورە قیدی نفووس ) .

بە هیوای سودمەند بوون ..
#یاساوژیان

ڕۆژانە ئەم پرسیارەمان ڕوبەڕو دەکرێتەوە بۆیە بە باشم زانی بە کورتی باسێکی بکەین.بە هیوای سود    #یاساوژیان
08/01/2023

ڕۆژانە ئەم پرسیارەمان ڕوبەڕو دەکرێتەوە بۆیە بە باشم زانی بە کورتی باسێکی بکەین.

بە هیوای سود
#یاساوژیان

شۆفێری بێ مۆڵەت و سزاکانی.    #یاساوژیان
07/01/2023

شۆفێری بێ مۆڵەت و سزاکانی.

#یاساوژیان

ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی چیم بینیسەرەتای دەیەی ڕابردوو بوو ئینتەرنێت وردە وردە هاتە نێو کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی، لە سەرەت...
03/01/2023

ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی چیم بینی

سەرەتای دەیەی ڕابردوو بوو ئینتەرنێت وردە وردە هاتە نێو کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی، لە سەرەتادا ئینتەرنێت لە ژمارەیەکی کەمی ماڵەکاندا هەبوو، چونکە کۆمەڵگە ببوون بە ٢ بەشەوە هەندێکیان وەك سەرچاوەیەکی فەساد و فکری خراپ سەیریان دەکرد و هەندێکیشیان وەك سەرچاوەی زانیاری و بەشێك لە سەقافەت و ڕۆشنبیری سەیریان دەکرد.

بۆیە پاش هاتنی (وای فای-wifi) زۆرێك لەو شوێنانەی کە گەنجان تێیدا کۆ دەبوونەوە وەك بەشێك لە ڕیکلام (مارکێتینگ) بۆ شوێنەکانیان دەیان نوسی کە هێڵی ئینتەرنێت بەردەستە.

هاوشێوەی ئەوەش هەندێك لەسایەق تەکسیەکان لەسەر دەرگای تەکسیەکانیان نوسیبوو کە ( لەم تەکسیەدا ئینتەرنێتی خۆڕایی بەردەستە) کە لایەزال هەتا ئێستاش هەندێك تەکسی ئەبینم هەمان نوسراویان پێوەیە، هەتا ئێرە ئاساییە و هەموو کەس مافی خۆیەتی ناساندن بکات بۆ کارەکەی و ڕیکلام و مارکێتینگ بکات.

بەڵام ئەمڕۆ چیم بینی!

توشی شۆك بووم کە جۆرێکی تازەی مارکێتینگی سایەق تەکسیەكم بینی کە بۆ ڕاکێشانی موشتەری و مەعمیلی هەمیشەی تلیاکی دابوو بە دوان لە موشتەریەکانی کە تەمەنیان نەدەگەشتە 20 ساڵ!

ئەمەش بە جۆرێك بوو هەرجارێك ئەمان پێویستیان بە تەکسی بووە تەلەفونیان کردووە بۆ ئەو سایەق تەکسیە و کاتێك ئەمانی گەیاندووە بۆ شوێنی مەبەست لەو ماوەیەدا جگەرەیەکی داگیرساندووە کە لەناویدا تلیاك هەبووە و نەفەرەکانیش زانیویانە کە ئەوەی لەناودایە تلیاکە و بەیەکەوە کێشاویانە بەم جۆرە موشتەری ڕاکێشاوە بۆخۆی.

ئەوەی شایەنی باسە هیچ بڕە پارەیەکی لە بەرامبەر پێدانی ئەو بڕە تلیاکەدا لە موشتەریەکانی وەرنەگرتووە و تەنها بۆ ئەوە بووە دووبارە لەگەڵیدا سەربکەونەوە، وە دادگا بڕیاریدا بە سزادانی بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی 5 ساڵ و 1 مانگ بە مادە 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان.
#یاساوژیان

بوختان، تاوانە بێزراوەکە!   #یاساوژیان
02/01/2023

بوختان، تاوانە بێزراوەکە!
#یاساوژیان

توندوتیژی خێزانی، ئەو یاسایەی زۆرترین مشتومڕی لەسەرە  #یاساوژیان
01/01/2023

توندوتیژی خێزانی، ئەو یاسایەی زۆرترین مشتومڕی لەسەرە

#یاساوژیان

ئایا بە گوێرەی یاسا وتنی (سێ بە سێ تەڵاقدرای یان تۆ بە سێ تەڵاق تەڵاقدرای ) پیاو چەند تەڵاقی دەکەوێت ؟؟ بە گوێرەی مادەی ...
29/12/2022

ئایا بە گوێرەی یاسا وتنی (سێ بە سێ تەڵاقدرای یان تۆ بە سێ تەڵاق تەڵاقدرای ) پیاو چەند تەڵاقی دەکەوێت ؟؟

بە گوێرەی مادەی «٣٧» لە یاسای باری کەسی ، ئەو تەڵاقەی کە مێرد بە یەکجار و بە یەک رستە و لە یەک مجلیسدا سێ تەڵاقی ژنەکەی دەدات بە یەک تەڵاق ئەژمار دەکرێت.

واتە ئەگەر مێرد بۆ یەکەمجار بە هاوسەرەکەی بڵێت (تۆ تەڵاقدرای یان سێ بە سێ تەڵاقدرای) ئەوە بە یەک تەڵاق ئەژمار دەکرێت ، هەروەها دەتوانێت هاوسەرەکەی لە ماوەی (عدة) کە «٣» مانگە بگەڕێنێتەوە ، ئەگەر هاوسەرەکەی بەوە ڕازیبوو.

ئەگەر دوای گەڕانەوە و پێکهاتنەوەیان جارێکی دیکە مێرد بە هاوسەرەکەی بڵێت (تۆ تەڵاقدرای یان سێ بەسێ تەڵاقدرای) ئەوا بە تەڵاقی دووەم ئەژمار دەکرێت ، لەم حاڵەتەدا مێرد ناتوانێت هاوسەرەکەی بگەڕێنێتەوە ، تەنها بە گرێبەست و مارەیی تازە نەبێت .

ئەگەر بۆ جاری سێیەم مێرد بە هاوسەرەکەی بڵێت ( تەڵاقدرای یان سێ بە سێ تەڵاقدرای) ئەوا بە تەڵاقی سێیەم ئەژمار دەکرێت ، و مێرد هەرسێ تەڵاقەکەی دەکەوێت ، بۆیە مێرد ناتوانێت هاوسەرەکەی بگەڕێنێتەوە تاوەکو ژنەکە هاوسەرگیری نەکات لەگەڵ پیاوێکی دیکە و بە شێوەیێکی ڕاستی (حقیقی) سەرجێی بکات ، پاشان بە هەر هۆکارێک بێت لە یەکدی جیا ببنەوە ، یاخود مێردەکە بمرێت و ماوەی (عدة) لە هەردوو حاڵەتەکەدا تەواو بێت.
#یاساوژیان

Address

As Sulaymaniyah
46011

Telephone

+9647701401997

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pr. Danyar Othman posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Pr. Danyar Othman:

Share