S.A LAW FIRM

S.A LAW FIRM چەسپێنەری دادپەروەری

⚖️   ⚖️ 🔵 سزای هەڕەشەکردن بۆ وەرگرتنی پارە چیە؟ماددەی 4521- بە سزای زیندانی کردن، کە لە 10ساڵ زیاتر نەبێت یان بە بەندکرد...
22/03/2025

⚖️ ⚖️

🔵 سزای هەڕەشەکردن بۆ وەرگرتنی پارە چیە؟
ماددەی 452

1- بە سزای زیندانی کردن، کە لە 10ساڵ زیاتر نەبێت یان بە بەندکردن سزا دەدرێت.
هەر کەسێک کەسێکی تر بە هەڕەشە بۆ ڕادەستکردنی پارە یان شتی دیکا ناچار بکات جگە لەوەی لە مادەی 451 ی ئەم یاسایەدا هاتووە.

2- سزاکەی دەبێتە سزایەک، کە لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر تاوانەکە بە زۆر یان بەهێز ئەنجام بدرێت.

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️🔵 یاسا دەبێت:١. دادپەروەر بێت بۆ هەموو کەس بە یەکسانی، وەک مەرگ.٢. ڕوون و شەفاف بێت، بە جۆرێک، کە خەڵک تێیبگەن.٣....
21/03/2025

⚖️ ⚖️

🔵 یاسا دەبێت:

١. دادپەروەر بێت بۆ هەموو کەس بە یەکسانی، وەک مەرگ.
٢. ڕوون و شەفاف بێت، بە جۆرێک، کە خەڵک تێیبگەن.
٣. لەگەڵ بەها مرۆییەکان و مافەکانی مرۆڤ بگونجێت.
٤. بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێت.
٥. بەردەوام پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا نوێ بکرێتەوە.

٦. پارێزگاری لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاک بکات.
٧. سەروەر بێت بەسەر هەموواندا، بەبێ جیاوازی.

هەروەها گرنگە،کە یاسا لە ڕێگەی دامەزراوە دیموکراتییەکانەوە دابنرێت و پشتگیری کۆمەڵگای بۆ مسۆگەر بکرێت.

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️🔵 ئایا کارپێکردنی قورس (أعمال شاقە) لە سزای تاوانەکانی عێراق دا هەیە؟ نەخێر، لەماددەکانی ٨٥ بۆ ۱۲٨ لە یاسای سزادا...
29/06/2024

⚖️ ⚖️

🔵 ئایا کارپێکردنی قورس (أعمال شاقە) لە سزای تاوانەکانی عێراق دا هەیە؟

نەخێر، لەماددەکانی ٨٥ بۆ ۱۲٨ لە یاسای سزادانی عێراقی، کە باس لە جۆرەکانی سزا دەکات وەک سزای بنەڕەتی و هاوپێچ و تەواوکاری “ الأصلیە و التبعیة و التکمیلیة “ دەبینین هیچ کام لەو سزایانە کارکردنی قورسی بەکەسی تاوانبارکراوی سزادراو دانەناوە و لەم یاسایەدا جێی بۆ نەکراوەتەوە.

لێرەدا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی، کە ماناو تێگەیشتنی سزای تاوانبار لە یاساکانی عێراقیدا لە مانای ئازاردان و تۆڵە لێکردنەوە گۆڕاوە بۆ چاکسازبوون و ڕاهێنانەوەی کەسی سزادراو بۆ ناوکۆمەڵگا دوای چاکسازبوون، نەک ئازاردان و کارپێکردنی قورس و چەوساندنەوەی تاوانکار چونکە یاساکە لەولایەنەدا مافی مرۆڤی ڕەچاوکردووە.

ئامادەکردنی بابەت: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️ 🔵 ئایا مافی بەرگریکردنی ڕەوا (حق الدفاع الشرعي) لە ژیان ڕێگە بە کوشتنی بەئەنقەست دەدات؟ وەڵام/ بەگوێرەی  ماددە ٤...
28/06/2024

⚖️ ⚖️

🔵 ئایا مافی بەرگریکردنی ڕەوا (حق الدفاع الشرعي) لە ژیان ڕێگە بە کوشتنی بەئەنقەست دەدات؟

وەڵام/ بەگوێرەی ماددە ٤٣ لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە(١١١)ی ساڵی (١٩٦٩)
مافی بەرگری ڕەوا لەسەر ژیان ڕێگە بە کوشتنی بەئەنقەست نادات تەنها مەگەر مەبەست لێی بۆ دورخستنەوەی یەکێک بێت لەم کارانەی خوارەوە:

١- کارێک ترسی ئەوەی لێ بکرێت بەهۆیەوە مردن یان بریندار بونی سەختی لێ بکەوێتەوەو ئەم مەترسیەش پشتبەست بێت بەهۆکاری دروست.

٢- دەست درێژیکردنە سەر ژن و کاری پێشبازی لەگەڵیدا یان پاشبازی لەگەڵ مێ یان نێر.

٣- ڕفاندنی مرۆڤ

ئامادەکردنی بابەت: پارێزەر مژدە ڕەحیم

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 سکاڵا لە دادوەرەکان بەپێی یاسای دادبینی شارستانی مادەی ۲۸٦هەردوو لایەنی دژ بۆیان هەیە سکاڵا بکەن لە دادوەر یا...
15/06/2023

⚖️ ⚖️

🔷 سکاڵا لە دادوەرەکان بەپێی یاسای دادبینی شارستانی

مادەی ۲۸٦
هەردوو لایەنی دژ بۆیان هەیە سکاڵا بکەن لە دادوەر یان دەستەی دادگا یان یەکێک لە دادوەرەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە

ـ ئەگەر سکاڵا لێکراو فێل یان خەلەتاندن
یان هەلەیەکی پیشەیی گەورەی کرد لە کاتی هەلسانی
بە ئەرکەکەی بەوەی پێچەوانەی حوکمەکانی یاسا بێت
یان بە هۆکاری لایەنگیری یان بە مەبەستی زیان گەیاندن بە یەکێک لە خصمەکان هەر لەم جۆرە کارانە
بە شێوەیەکی تایبەتی گۆرینی وتەی خصمەکان
یان شاهیدەکان یان شاردنەوەی بەڵگەنامەکان
یان کاغەزی گونجاو پشتی پێ ببەسترێت لە حکومدا.

ـ ئەگەر سکاڵا لێکراو سودێکی مادی قبول کرد وەکو خۆنزیککردنەوە لە یەکێک لە خصمەکان.

ـ ئەگەر دادوەر ڕێگری کرد لە هاتنەدی ماف.

ئامادەکردنی: پارێزەر سیما ئارام عبداللە

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 مەبەست لە (الحبس البدلي) چییه؟ کاتێک حوکمی پێبژاردن (الغرامة) بۆ تاوانبارێک دەردەچێت و بڕی پێبژاردنەکە نادات،...
06/06/2023

⚖️ ⚖️

🔷 مەبەست لە (الحبس البدلي) چییه؟

کاتێک حوکمی پێبژاردن (الغرامة) بۆ تاوانبارێک دەردەچێت و بڕی پێبژاردنەکە نادات، ئەوا دادگا بڕیار دەدات بە بەندکردن لەبری پێبژاردنەکە، بەمەش دەوترێت (الحبس البدلي) واتە بەندکردنی شوێنگرەوە، کە لێرەدا شوێنی پێبژاردنەکە دەگرێتەوە.

‏‎میکانیزمەکەش بەم شێوەیەیە:
‏‎بۆ هەر (۳٠٠٠) دینارێک ڕۆژێک بەند دەکرێت. واتە ئەگەر پێبژاردنەکە (۹٠,٠٠٠) دینار بێت، ئەوا لەبری ئەوە مانگێک بەند دەکرێت.

ئامادەکردنی: پارێزەر لاوێن عمر ابراهیم

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 دەتوانیت خۆت کاندید بکەی بۆ پەرلەمان ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەت تیابوو: یەکەم: مەرجەکانی خۆکاندیدکردن: 1- پێوی...
01/06/2023

⚖️ ⚖️

🔷 دەتوانیت خۆت کاندید بکەی بۆ پەرلەمان ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەت تیابوو:

یەکەم: مەرجەکانی خۆکاندیدکردن:
1- پێویستە کاندید لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا (6ی حوزەیرانی 2021) تەمەنی (28) ساڵی تەواوکردبێت.
2- ھەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یان ھاوشێوەکانی بێت.
3- خاوەنی ناسنامەی عێراق بێت و لەدایکبووی ئەو پارێزگایە بێت کە لە یەکێك لە بازنەکانیدا خۆتی تێدا کاندید دەکەیت.
4- ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق نەبێت.

دووەم: شوێنی خۆکاندیدکردن:
1- پێویستە لەسەر کاندید پەڕاو و بەڵگەکانی ببات بۆ نوسینگەی کۆمسیۆن لە پارێزگاکەی خۆیدا و ڕادەستی ھۆبەی کاروباری کاندیدەکان بکات لەنێوان ڕۆژانی 9ی کانونی دووەمی 2021 ھەتا ڕۆژی 28ی کانونی دووەمی 2021.
2- بەڵگەکانی کاندید بریتین لەمانەی خوارەوە:
أ- بەڵێننامەی کەسێتی (نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ).
ب- بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی یان ھاوشێوەکانی و لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەوە ئاراستەی کۆمسیۆن کرابێت.
ج- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە بەڵگەکانی کەسێتی (کارتی باری کەسێتی و شەھادەی جنسیەی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوون و فۆرمی خۆراك.)
د- فۆرمی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ژمارە (4) لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
فۆرمی ژمارە (21) کە بریتییە لە لیستی ناوی (500) دەنگدەری دوبارە نەبوو لە پەنجا لاپەڕەدا لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی تێکڕای لیستەکان.
ھ- فۆرمی ژمارە (20)ی تایبەت بە مۆڵەتی خۆکاندیدکردن لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
و- کۆپییەك لە رێنماییەکانی ھەڵسوکەوت و بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی سیاسی کەسە کاندیدەکە لەگەل کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
ز- چەکێکی بانقی ساخکراوە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کرابێت.
ر- چەکێکی بانقی بۆ قەرەبووکردنی کاری لێکۆڵینەوە لە شیاوبوونی کاندید بۆ ھەڵبژاردنەکانی 2021 لەگەل کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 دعوى الحادثة یاخود داوای دروست بوو بەپێی یاسای دادبینی شارستانی مادەی ٦٦ دروستە داوای تازە دروست بکرێت لە کات...
31/05/2023

⚖️ ⚖️

🔷 دعوى الحادثة یاخود داوای دروست بوو بەپێی یاسای دادبینی شارستانی

مادەی ٦٦

دروستە داوای تازە دروست بکرێت لە کاتی بینینی داوا ، ئەگەر ئەگەر لە لایەن داواکارەوە بوو ئەوا داوای منضمە یاخود چووە پاڵی پێ دەوترێت ئەگەر لەلایەن داوالەسەرکراوەوە بوو ئەوا داوای متقابلە یاخود بەرامبەری پێ ئەوترێت

مادەی ٦۷
ئەوە داواکار پێشکەشی دەکات بۆ تەواوکاری داوای ئەصلی دادەنرێت بۆ داوای حادثە یان ئەوەی لێی دەکەوێتەوە یان پەیوەندی پێوەی هەیە بە پەیوەندیەک کە شایستەی بەش کردن نییە ئەو حوکمەی بریاری لێ دەدرێت بۆ یەکێکیان گاریگەری دەبێت لەسەر ئەو حوکمەی پێویستە بڕیاری لێ بدرێت بۆ ئەوەی تر ...

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

ئامادەکردنی بابەت/ پارێزەر سیما ئارام عبداللە

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 ئەو تاوانانەی مافی گشتی و مافی كەسیان تێدایە هەتا ئێستا لەلای هەندێک لە خەڵکی پێیان وایە کە کاتێک تاوانێک ئ...
30/05/2023

⚖️ ⚖️

🔷 ئەو تاوانانەی مافی گشتی و مافی كەسیان تێدایە

هەتا ئێستا لەلای هەندێک لە خەڵکی پێیان وایە کە کاتێک تاوانێک ئەنجام ئەدەن ئەگەر کەسی بەرامبەر لێیان خۆشبێت ئەوە دەتوانن لە سزای تاوانەکە ڕزگاریان بێت بە تەواوی، کە خۆی لە ڕاستیدا بەو جۆرە نیە ....

ئەوان تەنها لە بەشێكی سزاکە رزگاریان ئەبێت کە تایبەتە بە مافی تەنها کەسی (حق الخاص )ئەو کەسەی کە تاوانەکەی بەرامبەر کراوە ،وە هێشتا لە داواکەدا مافی گشتی(حق العام) تیادا دەمێنێتەوە،
هەربۆيه ئێمە لە ڕووی مافەوە سێ جۆر داوامان هەیە بە شێوەیەکی گشتی ئەویش:

- ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی(حق الخاص) تیادایە، ئەمە هەموو ئەو داوایانە دەگرێتەوە کە زەرەری بە تاک گەیاندبێت.

- ئەو داوایانەی کە مافی گشتی (حق العام ) تیادایە ، ئەمە ئەو داوایانە ئەگرێتەوە کە زەرەر بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت وەک : موخەدەرات، تاوانەکانی مرور،سەرخۆشبون،تاوانی زینای زوجی، ..هتد

- ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی و گشتیی تیادایە واتە هەردوکیان بەیەکەوە ، ئەمە ئەو داوایانە ئەگرێتەوە کە لە یەک کاتدا زەرەری لە بەرژەوەندی گشتی و تایبەتیش داوە بۆ نمونە وەک کاتێک کەسێک بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆبێل لێدەخوڕێت و ئەبێتە هۆی ئەوەی بە سەیارەکەی لە کەسێک بدات .

- ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی تیابێت بە تەنها لێخۆشبونی ئەو لایەنەی کە داواکای بەرزکردۆتەوە داواکە دادەخرێت، بەڵام لەو داوایانەی مافی گشتی تیادایە هەرچەندە ئەگەر لایەنی بەرامبەریش تەنازولی بۆ بکات ئەوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەبێت هەر سزا بدرێت لە پێناو ئەوەی کە تاوانی لەو جۆرە دوبارە نەبێتەوە.

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان چی دەڵێت؟ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کار...
29/05/2023

⚖️ ⚖️

🔷 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان چی دەڵێت؟

یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان - لەهەرێمی کوردستان - عێڕاق

ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠

بڕگەی شەشەم لەمادەی (١)ی یاساکە بەم جۆرە پێناسەی ماددەی هۆشبەر دەکات:
هەر ماددەیەکی سرووشتی یان پێکهێنراوە لەو ماددانەی لەخشتەکانی( یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی)ی هاوپێچی ئەم یاسایەدا هاتوون.
وەک : ئەلفامیتادۆل، بەنزیل مۆرفیل، کۆکایین، هێرۆیین، ئەفیۆن و .... هتد.

ماددەی (٢٥) ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک یەکێک لەم کردارانەی خوارەوە ئەنجام بدات، بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزا دەدرێت:

١. بازرگانی کردن بەو ماددانەوە کە یاساکە ئاماژەێ پێداوە بەدەر لەوحاڵەتانەی کە یاساکە مۆڵەتی پێداون هاوردە یان هەناردەی کردبێت.

٢. بەرهەم هێنان و درووست کردنی ئەو ماددانە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساکە بەمەبەستی بازرگانی پێوە کردن.

٣. چاندنی ڕووەک بە مەبەستی بازرگانی پێوەکردن کە ماددەی هۆشبەری لێ بەرهەم بێت یان هاوردە و هەناردەکردنی تۆووی ئەم ڕووەکانە بەدەر لەو حاڵەتانەی کە یاسا ڕێگەی پێ داون.

هەروەها ماددەی (٢٦)ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەرکەسێ یەکێک لەمانەی خوارەوە ئەنجام بدات ئەوا سزادەدرێت بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان کاتی یاخود پێبژاردن بەبڕی ٣٠ بۆ ٩٠ ملیۆن دیناری عێراقی هەر کەسێک کە بازرگانی پێوە کردبێت، کڕیبێتی، فرۆشتبێتی، گواستبێتیەوە، بەکاریهێنابێت، نێوەندگیری و بازاڕگەرمی بۆ کردبێت، پێشکەشی کەسی تری کردبێ، هاندەری بەکارهێنان بوبێ، شوێنێکی بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان کارتێکاری عەقڵی بەڕێوەبردبێت یان ئامادەکردبێت یان ڕەخساندبێت.

ئامادەکردنی بابەت: پارێزەر شهرام محمد

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 بارودۆخە نوندکارەکانمادەی ۱۳٥ لە یاسای سزادانی عێراقی لەگەڵ پێشل نەکردنی ئەو حالەتەتایبەتانەی کە بە دەقی یاسا...
28/05/2023

⚖️ ⚖️

🔷 بارودۆخە نوندکارەکان
مادەی ۱۳٥ لە یاسای سزادانی عێراقی

لەگەڵ پێشل نەکردنی ئەو حالەتەتایبەتانەی کە بە دەقی یاسا هاتوون لەسەر توندکردنی سزا ئەمانەی خوارەوەیش بە باردودۆخی توندکردن دادەنرێن

ـ تاوانکردن بە هۆی بیانووی بەدو و قێزەون

ـ ئەنجامدانی تاوان بە هۆی هەل زانینی بێ هێزی و پێ نەزانینی تاوان لەسەرکراو یان توانای بەرگری نەبێ یان لە بارودۆخێکدا بێت کەست تر نەتوانێ بەرگری لێ بکات

ـ بەکارهێنانی شێوازی دڕندانە بۆ تاوانکردن یان شێواندنی تاوان لەسەرکراو

ـ تاوانکار لە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا سیفەتی کاری فەرمانبەرێتی خراپ بەکاربهێنی یاخود خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ...

ئامادەکردنی بابەت/ پارێزەر سیما ئارام عبداللە

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




⚖️   ⚖️  🔷 دادوەر یان قازی بۆی نییە داوا ببینێت لەم باتانەی خوارەوە بەپێی مادەی ۹۱ لە یاسای دادبینی شارستانی ژمارە ۸۳ سا...
27/05/2023

⚖️ ⚖️

🔷 دادوەر یان قازی بۆی نییە داوا ببینێت لەم باتانەی خوارەوە بەپێی مادەی ۹۱ لە یاسای دادبینی شارستانی ژمارە ۸۳ ساڵی ۱۹٦۹

ـ ئەگەر هاوسەر بوو یان ئاوەڵ زاوا بوو یان خزمێکی نزیکی یەکێک لە خصمەکان بوو تاکو پلەی چوارەم

ـ ئەگەر بۆ خۆی یان بۆ هاوسەرەکەی یان یەکێک لە مناڵەکانی یان یەکێک لە دایک و باوک خصومەتی هەبێت لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکان یان لەگەڵ هاوسەرەکەی یان یەکێک لە مناڵەکانی یون یەکێک لە دایک و باوکی

ـ ئەگەر بریکاری یەکێک لە خصمەکان وەصی بێت لەسەری یان قیم بێت یان میراتگرێکی ئاشکرای بێت یان پەیوەندی نزیکایەتی هەبێت

ـ ئەگەر بۆ خۆی یان بۆ هاوسەرەکەی یان بنچینەکانی یان هاوسەرەکانیان یان بۆ قۆناغەکانی یان بۆهاوسەرەکانیان یان بۆ ئەوەی بریکارەکەیان وەصی یە یان قیمە لەسەری وە بەرژەوەندییەکی لە داواکەدا هەیە

ـ ئەگەر دادبینی کرد لە جیاتی یەکێک لە لایەنەکان لە داواکە یان پێشتر بینیبووی وەکو دادوەر یان شارەزا یان دادوەر بوو یان شایەتی تیا دابوو

ئامادەکردنی بابەت/ پارێزەر سیما ئارام عبداللە

ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانت شەیر بکە!

🌸 🌸 🌸 🌸 🌸








#زانیاری #لەسەر #بەڵگەنامە #گرێبەستی #ھاوسەرگیری
#دەرامەت #باج #داواکاری #یاسا #پارێزەر




Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when S.A LAW FIRM posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share