پـارێزەر / دیـار واژەیـی

پـارێزەر / دیـار واژەیـی پارێزەری ڕاوێژکار و شارەزای دادوەری
⚖️⚖️ دیار واژەیی ⚖️⚖️

ھەندێ لەو کێشانەی دێتە بەردەستی ئێمە کەسەکان کێشەیان لەکارتی نیشتیمانی ھەیە..ئەویش ئەوەیە یان  دەیەوێت ناو بگۆڕێت..یان ڕ...
17/08/2025

ھەندێ لەو کێشانەی دێتە بەردەستی ئێمە کەسەکان کێشەیان لەکارتی نیشتیمانی ھەیە..ئەویش ئەوەیە یان دەیەوێت ناو بگۆڕێت..یان ڕێکەوتی لەدایکبوونی بەھەڵە نووسراوە ئەیەوێ ڕاستی بکاتەوە..یان شوێنی لەدایکبوونی بەھەڵە نووسراوە و ئەیەوێ ڕاستی بکاتەوە..یان لە کارتی نیشتیمانی کراوە بە مناڵی ماڵێکی ترو ئێستا ئەیەوێ بچێتەوە سەر دایک و باوکە ئەسڵیەکەی...ھەر کارێک لەمانە بە ڕێگەو شێوازی یاسایی جیاواز ئەکرێ
الحمد للە ئێمەش بەپێی توانا ھاوکاریان ئەبین و کارەکانیان بۆ ئەنجام ئەدەین ..
ئەمەی خوارەوە وەرگرتنەوەی بڕیارێکی دادگایە سەبارە بە ڕاستکردنەوەی شوێنی لەدایکبوونی بریگرتەم ..
پارێزەری ڕاوێژکارو شارەزای دادوەری...............دیار واژەیی ..............

کاتێک کڕیاڕ ئوتومبێلێک دەکڕێت و تحویلی ناکات یان (نایکات بە ناوی خۆیەوە)و فرۆشیار وفات دەکات : گەر فرۆشیار وەفاتی کرد کڕ...
07/08/2025

کاتێک کڕیاڕ ئوتومبێلێک دەکڕێت و تحویلی ناکات یان (نایکات بە ناوی خۆیەوە)و فرۆشیار وفات دەکات :

گەر فرۆشیار وەفاتی کرد کڕیار ئۆتۆمبێلەکەی نەکردبوو بەناوی خۆیەوە
لەم حاڵەتەدا پێویستە تەواوی وەرەسەی فرۆشیار هەستن بەتەحویل کردنی ئۆتۆمبێلی فرۆشراو بەناوی کڕیارەوە

٢- ئەگەر وەرەسەکان قاصریان تیادابوو چارەسەری یاسایی چیە ؟
وەڵام / بەشی قاصر بەپێی قەسامی شەرعی پێویستە لەدائیرەی رعایەی قاصرین دابنرێت
وە کاتێک قاصر(١٨)ساڵ تەواو ئەکات بەپێی یاسا تەنها مافی خۆیەتی وەری گرێتەوە

٣- ئایا کڕیار ئەتوانێ وەرەسەی فرۆشیار پابەند بکات بەتەحویل کردن ؟
وەڵام / نەخێر وەرەسەی فرۆشیار لەیاسادا ئازادن کەهەستن بەتەحویل کردن یان نا

لەڕاستی زۆرن ئەو هاوڵاتیانەی ڕۆژانە ڕوبەرووی ئەم کێشەیە ئەبنەوە
بۆیە پێویستە تۆی کڕیار لەگەڵ کڕینی ئۆتۆمبێل دا ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە بیکەی بەناوی خۆتەوە چونکە دواتر چارەسەری ئەم بابەتە زەحمەتە و زۆرن ئەوانەی مافیان فەوتاوە .

وەرگیراوە لە
مقدەمی هاتووچۆ/ هەڤاڵ محمد امین

07/03/2024

تۆمەتبارێک لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا
زانیاری لە کۆمێنتە

ماڵی خۆمە و تایەی تیا ئەسوتێنم  !!زۆربەمان ئەم دەستەواژەیەمان گوێ لێبووە .بەڵام ئایا ئەم قسەیە تا چەند یاساییە؟ئایا ڕاست...
03/03/2024

ماڵی خۆمە و تایەی تیا ئەسوتێنم !!

زۆربەمان ئەم دەستەواژەیەمان گوێ لێبووە .بەڵام ئایا ئەم قسەیە تا چەند یاساییە؟
ئایا ڕاستە کەسێک خاوەنی شتێک بێت یان مافی لەسەر شتێک ھەبێت چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەکاری بھێنێت؟
وەڵام ⁄ لە ڕاستیدا ھیچ مافێکی ڕەھا لە یاسادا بوونی نیە..واتە با کەسەکە خاوەنی شتێکیش بێت یان مافی ھەبێت ممارەسەی کارێک بکات بەڵام نابێت بە شێوەیەک بێت مافی خەڵکی تر زەوت بکات و زیان لە دەوروپشتی بدات ..
.
یاسای شارستانی لە مادەی ٧ باسی ئەم حاڵەتەی کردووە دەڵێت :
١ ⁄ ھەر کەسێک بە شێوەیەکی نادروست مافی خۆی بەکار بھێنێ بەرپرسیار دەبێت.
٢ ⁄ لەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکارھێنانی ماف بە نادروست دادەنرێت :
أ ⁄ ئەگەر مەبەستی لەو بەکارھێنانە تەنھا مەبەستی زیانگەیاندن بێ بە کەسێکی تر.
ب ⁄ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییانەی ئەو بەکارھێنانە ئامانجیەتی بیھێنێتەدی گرنگیان کەم بێت بە جۆرێک بە شێوەیەکی گشتی نەدەگونجان لەگەڵ ئەو زیانەی بەھۆی ئەو بەکارھێنانە ڕوویداوە.
ج ⁄ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییانەی ئەو بەکارھێنانە دەیەوێت بیانھێنێتەدی بەرژەوەندی ناڕەوا بن ( غیر مشروع).
لەم کاتانەدا پێویستە دەستبەجێ لە بەکارھێنانی ئەو مافە بوەستێ و قەرەبووی ھەر زیانێکیش بکاتەوە کە بە خەڵکانی تری گەیاندووە..
پارێزەر ⁄ دیار واژەیی

پرسیار ⁄ ئایا کاتێک تاوانێک ڕوودەدات و کەسێک زانیاری ھەیە لەسەر تاوانەکە بەڵام بە مەبەست زانیاری ناڕاست پێشکەشی دادگا دە...
29/02/2024

پرسیار ⁄ ئایا کاتێک تاوانێک ڕوودەدات و کەسێک زانیاری ھەیە لەسەر تاوانەکە بەڵام بە مەبەست زانیاری ناڕاست پێشکەشی دادگا دەکات ..ئەم کەسە سزا ئەدرێت؟
وەڵام ⁄ بەڵێ سزا دەدرێت .
یاسای سزاکانی عیراقی باسی ئەم حاڵەتەی کردووە..

ماددەی ٢٤٨ یاساکە دەڵێت :
(سزا دەدرێت بە بەندکردن و پێبژاردن (غرامە) یان بە یەکێک لەو دوو سزایە ئەوەی بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی دادگا بارودۆخی کەسەکان یان شوێنەکان یان شتەکان بگۆڕێ یان بەڵگەکانی تاوان بشارێتەوە یان زانیاری درۆی پەیوەندیداری پێشکەش کرد و دەیزانی ئەم زانیارییانە ناڕاستن )
تێبینی ⁄ بەندکردن دیاری کراوە بە ٣ مانگ تاکو ٥ ساڵ..
پارێزەر ⁄ دیار واژەیی

تۆمارکردنی منداڵ و دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆیان کاتیک کە باوک غیر عێراقی (ئەجنەبی) بێت :لە ڕابردوودا ڕەگەزنامەی عێراقی...
17/02/2024

تۆمارکردنی منداڵ و دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆیان کاتیک کە باوک غیر عێراقی (ئەجنەبی) بێت :

لە ڕابردوودا ڕەگەزنامەی عێراقی نەدەدرا بە منداڵێک کە باوکی غیر عێراقی بێت بەڵام لەدوای دەرچوونی یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئێستادا مناڵێک کە باوکی غیر عێراقیە و دایکی عێراقیە ئەتوانێ لەسەر دایکە عێراقیەکەی تۆمار بکرێ و کارتی نیشتیمانی وەرگرێ ..
پارێزەر ⁄ دیار واژەیی

06/02/2024

بڕیارێکی گرنگی دادگای پێداچوونەوە....
بڕیارەکە لە کۆمێنتە

یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆرترین پرسیاری لە بارەوە دەکرێت ، بۆیە بە پێویستم زانی باسێکی کورتی بکەین.لە ڕابردوودا کاری ناو ...
28/01/2024

یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆرترین پرسیاری لە بارەوە دەکرێت ، بۆیە بە پێویستم زانی باسێکی کورتی بکەین.
لە ڕابردوودا کاری ناو گۆڕین لە دەسەڵاتی دادگاکان بوو بەڵام لە دوای دەرچوونی یاسای کارتی نیشتیمانی لە ساڵی 2016 ئەم دەسەڵاتەی لە دادگاکان وەرگرتەوە و دەسەڵاتی ناو گۆڕینی دا بە بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ( بەغداد )
ئێستا ئەکرێ ناو بگۆڕم ؟ چۆن ؟

بەڵێ دەکرێت..بە ڕەچاوکردنی چەند خاڵێک :

١ ⁄ بە مامەڵە دەکرێت وەکو لە پێشتر ڕوون کرایەوە..

٢ ⁄ ئەبێ کەسەکە خۆی یان بریکارەکەی مامەڵەکە بکات..
٣ ⁄ بۆ مناڵی خوار ١٨ ساڵ ئەبێ باوکەکە مامەڵەکە بکات.

بەپێی یاسای باری کەسی عێراقی پیاو بۆی ھەیە لە دەرەوەی دادگا ژنەکەی تەڵاق بدات.بەڵام دەبێت ھەموو مافەکانی ژنەکە بدات لەوا...
07/01/2024

بەپێی یاسای باری کەسی عێراقی پیاو بۆی ھەیە لە دەرەوەی دادگا ژنەکەی تەڵاق بدات.بەڵام دەبێت ھەموو مافەکانی ژنەکە بدات لەوانە مارەیی پێشەکەی و پاشەکی و نەفەقەی عدەو مانەوەی ژنەکە لە ماڵی پیاوەکە ئەگەر خانوەکە ھی پیاوەکە بوو واتە کرێچی نەبوو..وە قەرەبوی تەڵاقی زیادەڕەوی (تعویض طلاق تعسوفی )
هەموو طەڵاقێکی دەرەوەی دادگا وا دادەنرێت کە
زیادەڕۆیی تیایە و تەعەسوفیە.. بۆیە ئیسپات لەسەر داوالێکراوە" پیاو" کە بیسەلمێنێت کە زیادەڕۆیی نەکردووە لە خستنی تەڵاقەکەیدا.

ڕەگەز گۆڕین و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز  ( تغيير الجنس ، تصحیح الجنس ) بابەتی گۆڕینی ڕەگەز (نێر بۆ مێ یان مێ بۆ نێر)  لەو بابەت...
26/12/2023

ڕەگەز گۆڕین و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز ( تغيير الجنس ، تصحیح الجنس )

بابەتی گۆڕینی ڕەگەز (نێر بۆ مێ یان مێ بۆ نێر) لەو بابەتانەیە کە قسە و باس و شیکاری و توێژینەوە هەڵدەگریت.. بەڵام لێرەدا بە شێوەیەکی کورت لە چوارچێوەی یاسا و بە زمانێکی گشتی باسی دەکەین. لەبەر ئەوەی لە ئێستادا تۆمارکردنی ئەم داوایانە لە دادگاکاندا سەری هەڵداوە.

ڕەگەز گۆڕین لەو بابەتانەیە کە یاسایی عێراقی بۆی نەچووە و هیچ دەقێکی یاسایی نیە کە چارەسەری ئەم بابەتە بکات، بەڵام بە پشت بەستن بە (ماددەی یەکەم/ بڕگەی دوو) لە یاسایی باری کەسێتی عێراقی ژمارە (١٨٨ بۆ ساڵی ١٩٥٩) کە دەڵێت:{ اذا لم يوجد نص تشريعي يمكن تطبيقه فيحكم بمقتضى مبادئ الشريعة الاسلامية الاكثر ملائمة لنصوص هذا القانون} کە باس لەوە دەکات، ئەگەر هاتوو دەقێکی تەشریعی نەبوو بۆ جێبەجێ کردن ، پێویستە دادگا پەنا ببات بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلام...
کەواتە: تاکەکانی کۆمەڵگای عێراقی ناتوانن ڕەگەزەکەیان بگۆڕن لە نێر بۆ مێ یان بە پێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلامی و دەبینین گۆڕینی ڕەگەز لەو کارانەیە کە نەهی لێکراوە، بە گۆڕان لە دروست کراوەکانی خوای گەورە ئەژمێردرێت، وە پێچەوانەیە لەگەڵ حوکمەکانی شەرع و یاسا، وە حەرام کراوە بە ڕەهایی. هەروەها ئەوەی کە دەوترێت ڕەگەز گۆڕین تەنها گۆڕانکاریە لە ڕووکاری دەرەوەی جەستە چونکە هەریەک لە ڕەگەزەکان (نێر و مێ)پێکەوە لکاوی و تەواوکاری هەیە لەنێوان ئەندامانی دەرەوە و ناوەوەی جەستەی.
بۆیە داواکانی گۆڕینی ڕەگەز لە هەرێمی کوردستان ڕەد دەدرێنەوە.

چەند داوایەکی گۆڕینی ڕەگەز لە (نێر بۆ مێ و مێ بۆ نێر) تۆمار کراون ، و داواکان ڕەد و پوچەڵ کراونەتەوە بە پێی یاسا. لەم بارەوە بڕیارێکی (سەرۆکایەتی دادگایی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان/ دەستەی شارستانی) دەرچوو، لەسەر بابەتی ڕەگەز گۆڕین. بە ژمارە (٢٦ / دەستەی شارستانی / ٢٠٢٠).

هەر بۆیە داواکارم چی تر ئەو جۆرە داوایانە تۆمار نەکرێن لەبەر ئەوەی پێچەوانەی شەرع و نظامی گشتی و یاسایە، هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئەگەر چی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزەکەش کرابێت.

ئەوەی کە تایبەتە بە ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دوو ڕەگەزن (الخنثی) یان شێواوی لە ڕەگەزییان هەیە، ڕاستکردنەوەکە بە پێی حاڵەتی کەسەکە دەکرێت بۆ نێر یان مێ. بە وەرگرتنی هۆرمۆنات یان نەشتەرگەری. ئەمەش پاڵپشتە بە ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٤ بۆ ساڵی ٢٠٠٢).
کەواتە: لە عێراقدا بە پێی یاسا ڕێگە دراوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەگەز.

دادگاکانی باری کەسێتی تابەتمەندن بە یەکلاکەرەوەی ئەم داوایانە لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی بە حەڵاڵ و حەرامەوە هەیە ، وە پاڵپشتیشە بە بڕیاری تەمیزی.

مقدمی ماف پەروەر
بێستوون سولەیمان حەمە ئەمین

Address

Salam
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647722270665

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پـارێزەر / دیـار واژەیـی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پـارێزەر / دیـار واژەیـی:

Share