پارێزەر بڵند ئازاد جلال

پارێزەر بڵند ئازاد جلال ( واذا حكمتم بين الناس ان تحكموا بالعدل ) محامي / بلند ازاد جلال

له‌هه‌مان شوێن و هه‌مان كاتدا ، له‌هه‌مان دیمه‌ن بڕوانیندواجار هه‌ر كه‌سه‌و له‌چاوی خۆیه‌وه‌ دیمه‌نه‌كه‌ ده‌بینێتبۆیه‌ گ...
30/10/2023

له‌هه‌مان شوێن و هه‌مان كاتدا ، له‌هه‌مان دیمه‌ن بڕوانین
دواجار هه‌ر كه‌سه‌و له‌چاوی خۆیه‌وه‌ دیمه‌نه‌كه‌ ده‌بینێت
بۆیه‌ گه‌ر له‌تێڕوانیندا جیاوازین ، با له‌رێزگرتن له‌یه‌كدی كۆك بین
چونكه‌ ده‌كرێت (هاوڕێ) بین ، هه‌رچه‌نده‌ (هاوڕا)ش نه‌بین

♦️چەند جۆرە بریکارنامەمان ھەیە ؟٠١بریکارنامەی گشتی٠٢بریکارنامەی تایبەتیبریکارنامەی گشتی  بۆ ھەموو جۆرە کارو بارە یاساییە...
06/10/2023

♦️چەند جۆرە بریکارنامەمان ھەیە ؟

٠١بریکارنامەی گشتی
٠٢بریکارنامەی تایبەتی

بریکارنامەی گشتی بۆ ھەموو جۆرە کارو بارە یاساییەکان بەکاردەھێنرێت،بەڵام بریکارنامەی تایبەتی تەنھا بۆ ئەو مەبەستە یاسایانە بەکاردەھێنێرێت کە بۆی دەستنیشانکراوە بۆ نمونە:

١.بریکارنامەی تایبەت بە ناسنامەی باری شارستانی

٢.بریکارنامەی تایبەت بە شوکردن و مارەبڕین و ھاسەرگیری

٣.بریکارنامەی تایبەت بەجیابونەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ھاوسەرگیری

٤.بریکارنامەی تایبەت بە کڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل

٥.بریکانامەی تایبەت بە کاروباری وەرگرتنی خانەنشینی

٦.بریکارنامەی تایبەت بە.کڕین و فڕۆشتنی موڵک و خانووبەرە

❤️بەرز و پیرۆزبێت
27/09/2023

❤️بەرز و پیرۆزبێت

16/09/2023
گەورەترین مەترسی بۆ سەر مرۆڤ خۆیەتی !وێنەکەی لای چەپ کەسێکە بە ناوی خلیل رافاتی لە ساڵی 2003 ئەو کات تەمەنی ۳۳ ساڵ بوو ئ...
29/08/2023

گەورەترین مەترسی بۆ سەر مرۆڤ خۆیەتی !

وێنەکەی لای چەپ کەسێکە بە ناوی خلیل رافاتی لە ساڵی 2003 ئەو کات تەمەنی ۳۳ ساڵ بوو ئالوودەو موعتادی ماددە هۆشبەرەکانی هیرۆیین و کۆکایین بوو دەربەدەرو بێ لانەو ماڵ و حاڵ و بێکار کێشی هێندە دابەزیبوو گەیشتبووە ٤۹ کیلۆگرام گیانی هەمووی برین و خوێن و جەراعەتی لێ دەهاتە دەرەوە کەس بێزی نەدەهات لێ ی نزیک بێتەوە چەندین جار لە لایەن پۆلیسەوە دەگیراو دەخرایە زیندانەوەو دواتر بەر دەدرا ، جارێکیان بە هۆی زیاتر کێشانی هیرۆیینەوە خەریک بوو بمرێت بە ڕێکەوت ڕزگاری بوو بەڵام بیری کردەوە بۆچی وای لە خۆی کردووە بۆچی هێندە بێ باوەڕو بێ ئیرادەو لاواز بێت بەرامبەر ئەو ماددە کوشندانە بۆیە بڕیاریدا وازی لێ بێنێت و لێ ی دوور کەوێتەوەو ووتی بە ملیارەها کەس نایکێشن و نەیشمردوون و ئاسایی ش ئەژین هەر بۆیە لێ ی دوور کەوتەوەو وازی هێنا ، هەروەها وێنەکەی لای ڕاست هەمان ئەو کەسەیە کە ناوی خلیل ڕافاتی یەو تەمەنی ٤٨ ساڵەو ئێستا ملیۆنێرەو هەروەها وەرزشەوانەو کتێبێکی دەرکرد بە ناوی :
( من مردنم لە بیری خۆم بردۆتەوە ) ئێستا خاوەنی کارخانەو براندی ( Sun Life Organics) بۆ شەربەت و خواردنە تەندروستییەکان کە ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار قازانجی دەست ئەکەوێت
بۆیە مرۆڤ دەبێت پێش هەموو کەس خۆی دڵسۆزو خەمۆرو مشوری خۆی بخوات و خۆی ڕێگای ڕاست هەڵبژێرێت نەک چاوەڕوانی کەسێک بکات وەک مناڵ دەستی بکرێ و بیخاتەوە سەر ڕێگەی ڕاست کاتێک کەسێک خۆی مەسڵەحەت و بەرژەوەندی خۆی نەوێت نابێت گلەیی لە کەسانی تر بکات بەرژەوەندی و قازانجی ئەمیان ناوێت .

🔺کاتێک ژن دەمرێت دایک و باوکی دەتوانن داوای مارەیی یەکەی لە زاواکەیان بکەن  ؟ بەڵێ ، بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای تمییزی إتح...
26/08/2023

🔺کاتێک ژن دەمرێت دایک و باوکی دەتوانن داوای مارەیی یەکەی لە زاواکەیان بکەن ؟

بەڵێ ، بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای تمییزی إتحادی لێرەدا ژنەکە مردووە دایک و باوکی داوای مارەیی یان کردووە لە پیاوەکەی کە زاوای خۆیانە و دادگای باری کەسێتی کوت بڕیاری داوە لە بەرژەوەندی داواکاران لەسەر داوالێکراو بەنپابەندکردنی بە دانی مارەیی پاشەکی ژنەکەی هەرچەند لە ژیان دا نەماوە .

وە دادگای تمییزی إتحادی بڕیارەکەی دادگای باری کەسێتی پەسەندکردووە و بە پابەندی شەرع و یاسای داناوە .

▫️ کەواتە مارەیی پاشەکی قەرزە لەسەر پیاو بەمردنی خۆی یان ژنەکەی مافی مارەیی پاشەکی هەر دەمێنێت وە گەر ژنەکەی بمرێت پێش خۆی دایک و باوکی دەتوانن داوای ئەو مارەیی یە بکەن وەک ماف و استحقاقێکی کچەکەیان کە دەگوازرێتەوە بۆ ئەوان بەپێی قسام شرعی .

وەرگیراوە

بەگوێرەی یاسای سزادانی بەرکار .اتفاقی جنائی چیە؟تاوانباران چی سزایەکیان دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی پێکهاتنی تاوانکاری یان ا...
23/08/2023

بەگوێرەی یاسای سزادانی بەرکار .

اتفاقی جنائی چیە؟
تاوانباران چی سزایەکیان دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی پێکهاتنی تاوانکاری یان اتفاقی جنائی؟

اتفاق جنائی چیە:

الاتفاق الجنائي --- پێکهاتنی تاوانکاری:
مادە55:
بەپێکهاتنی تاوانکاری دادەنرێ ئەگەر دوو کەس یان زیاتر ڕێک بکەون لەسەر ئەنجامدانی تاوانێک(جنایە) یان کەتنێک لەکەتنەکانی دزی کردن و ساختەکردن و جا دیاری کراوبێ یان دیاری نەکراوبێت بەبێ یان لەسەر کۆمەڵە کارێکی ئامادەکراو یان ئاسانکاری بۆ کراوبێ بۆ ئەنجامدانی و هەرکاتێک ئەو ڕێک کەوتنە ڕێکخراوبوو لەسەر بنەمای پێکهاتەکەی (مبدا تكوين)، جا ئەوڕێکەوتنە بەردەوام بێ یان بۆماوەیەکی کورت بێ. هەروەها بەپێکهاتنی تاوانکاری دادەنرێ ئەگەر مەبەستی کۆتای لەو ڕێکەوتنە بریتی بێ لەئەنجامدانی چەند تاوانێک یان وەک ئامارزێک بەکار هێنرابێ بۆگەشتن بە غرضێک.
------
تاوانباران چی سزایەکیان دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی رێکەوتنی تاوانکاری اتفاقی جنائی؟
مادە 56
1. هەر ئەندامێک لەئەندامەکانی ناو [اتفاق جنائي] کە هەرچەندە دەستی نەبوو بێ لەئەنجامدانی تاوانەکەیشدا سزا دەدرێت بەزیندانی کردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لەحەوت ساڵ ئەگەر ئەو تاونەی لەسەری ڕێککەوتوون ئەنجامی بدەن لەجۆری تاوان(جنایە)بوو. وەسزادەدرێ بەبەندکردن ماوەکەی زیاتر نەبێ لەدووساڵ یان بەپێبژاردن بڕەکەی زیاتر نەبێ لە(225000) دینار ئەگەر تاوانەکە لەجۆری کەتن (جنح)بوو، ئەگەر سازایەکی تایبەت بەڕێکەوتن باسی لەیاسادا نەهاتبێ.

2. ئەگەر هاتوو مەبەست لەو ڕێکەوتنەکە بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی دیاری کراوبێ کەسزاکەی سوکتر بێ لەوسزایەی لەبڕگەی پێشوداهاتووە(واتا بڕگەی یەکی هەمان مادە) ئەواچاوەڕوانی سزایەکی توند ناکرێت لەیەک لەسەرچواری ئەوپەڕی ئەوسزایەی دیاری کراوە بۆ ئەوتاوانە.
_____
ئەگەر تاوانبار ڕۆڵی سەرکی هەبێبی یان هەوڵی پێکهێنانی ڕێکەوتنێکی تاوانکاری دابێ لەئەنجامدانی تاوانی اتفاق جنائی چی سزایەکی دەبێت؟

مادە57
سزادەدرێ بە زیندانی کردنی بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە (10)ساڵ هەرکەسێک هەوڵی پێکهێنانی اتفاق جنائی دابێ یان دەوری سەرەکی هەبێت تێیدا ئەگەر ئەوتاوانەی کە ڕێککەوتوون لەسەری ئەنجامی بدەن لەجۆری تاوان بێ، وەسزادەدرێ بەبەندکردن بۆماوەیەک لە(3)ساڵ زیاتر نەبێ یان بەپێبژاردن یان بەهەردووکیان ئەگەر هاتوو ئەوتاوانەی ڕێککەوتون لەسەری ئەنجامی بدەن کەتن(جنح)بوو.
2. ئەگەر مەبەست لەوڕێککەوتنە ئەنجامدانی تاوانێکی دیاری کراوبێ سزاکەی سوکتربێ لەوسزایەی لەبڕگەی پێشوو هاتوە ئەواچاوەڕوانی سزایەکی تووند ناکرێت لەیەک لەسەرچواریئەوپەڕی ئەو سزایەی دیاری کراوە بۆ ئەوتاونە.
-------
ئەوکەسەی کەئەندام نیە بەڵام ئاسانکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوانکە چی سزایاکی دەبێت؟

مادە58:
ئەوەی ئاسانکاری کردبێ بۆئەندامانی ئەوڕێککەوتنە یان پۆلێک لەئەوان بۆ مەبەستی کۆبوونەوەیان، یان یان پەنادانیان(داڵدەدانیان) یان بەهەر شێوەیەکی تر بێت یارمەتی دابن لەگەڵ ئاوەی ئاگاداری غرضی ئەوڕێکەوتنە بووبێ، ئەواسزادەدرێ بەوسزایەی لە مادەی(56) ئەم یاسایەداهاتووە بەگوێرەی بارەکان
-----
ئەی مسؤولێەتی سزای ئەوکەسی ئەندامە لە اتفاق جنائی یەکە بەڵام اخباردەدات لەسەر ئەوانی تر چی دەبێت؟

مادە 59:
ئەوەی دەسەڵاتێکی گشتی ئاگادار کردبێتەوە لەبوونی ڕێکەوتنی تاوانکاری و بەشداربووانی ئەوڕێککەوتنە، پێش ڕوودانی هیچ تاوانێک لەوتاوانانەی لەسەری ڕێککەوتون وەپێش ئەو دەسەڵاتانەی دەستیان کردبێ بەگەڕان بەشوێن تاوانکاراندا ئەوا ئەو کەسە دەبەخشرێ لەو سزایانەی لەمادەکانی(56_ 57_ 58)ی ئەم یاسایەدا هاتوون. بەڵام سزادان نابەخشرێ ئەگەر هەوڵدانەکەی دوای ئەوەبێ دەسەڵاتە گشتیەکان کارەکەیان کردبێ تەنها مەگەر هەوڵدانەکە بووبێتە هۆکاری کار [ئاسانی] بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانکارانە.

فێڵكردن لە خەڵك و هەڵخەڵەتاندی خەڵك لە ڕێگەی نوشتە و جادووەوە. ...................................................ئایا ك...
14/08/2023

فێڵكردن لە خەڵك و هەڵخەڵەتاندی خەڵك لە ڕێگەی نوشتە و جادووەوە. ...................................................
ئایا كردنی نوشتە و جادوو بۆ خەڵك بە تاوان دادەنرێت؟
سزای یاسای كەسی ساحیر و نوشتەچی چییە؟

فێڵكردن لە خەڵك و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك لە ڕێگەی نوشتە و جادووەوە یەكێكە لەو تاوانانەی كە زۆر ڕوودەدات لە ئێستادا و لە كۆمەڵگەدا.


فێڵكردن لە خەڵك و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك لە ڕێگەی نوشتە و جادووەوە بە تاوان دادەنرێت و دەچێتە چوارچێوەی مادەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.

سزای ئەم تاوانە لە بڕگەی ١ مادەی ٤٥٦ دا هاتووە و بریتییە لە بەندكردن (كە هەتا "٥"ساڵ دەڕوات)

_______________
پارێزەر:بڵند ئازاد جلال

ماوە و سزایی هەندیک تاوانکوشتنی ئەنقەست : مادەی ٤۰٦) سجنی ئەبەدی تالەسێدارەدانکوشتنی هەڵە : (مادەی ٤۱۱)           ۲٤ سەع...
05/08/2023

ماوە و سزایی هەندیک تاوان

کوشتنی ئەنقەست : مادەی ٤۰٦) سجنی ئەبەدی تالەسێدارەدان

کوشتنی هەڵە : (مادەی ٤۱۱) ۲٤ سەعات تا ۷ساڵ

لێدان و بریندارکردنی ئه نقعه ست :(مادەی٤۱۲) ٢٤سەعات تا۱٥سال

لێدانێک مردنی لێبکەوێتەوە : ( مادەی ٤۱٠)
٢٤ سەعات تا ۲٠ سال

دزی : (مادەی ٤۳۹) ۲٤ سەعات تا ۲٠ سال

زەوتکردنی سامان مادەی ٤٥۲) ۲٤ سەعات تا ۱٠ سال

دەست پیسی :(مادەی ٤٥۳) ۲٤ سەعات تا ۷ سال

بەرتیل :(مادەی ۳٠۷ ) ۲٤ سەعات تا ۱٠سال

تەزویر لە دراو :(مادەی ٢٨٠ ) ٥ ساڵ تا سێدارەدان

تەزویری نوسراو : (مادەی ٢٨٦ ) ٥ سال تا ۱٥ سال

هەڕەشە :(مادەی ٤۳٠) ۲٤ سەعات تا ۷ سال

بوختان :(مادەی ٤۳۳) ۲٤ سەعات تا ٥ سال

جوێن :(مادەی ٤۳٤) ۲٤ سەعات تا ۱ ساڵ

_______________
پارێزەر: بڵند ئازاد جلال

0770-6262221

رەفتارنامەی پیشەیی پارێزەران لە هەرێمی کوردوستان- عێراق
05/08/2023

رەفتارنامەی پیشەیی پارێزەران لە هەرێمی کوردوستان- عێراق

بە ڕای خۆتان بابەتەکە دەوڵەمەند بکەن و منیش دواتر وەڵامەکەیتان بۆ دادەنێمئافرەتێک مێردەکەی. مرد بە  ڕوداوێکی تیرۆرستی لە...
07/07/2023

بە ڕای خۆتان بابەتەکە دەوڵەمەند بکەن و منیش دواتر وەڵامەکەیتان بۆ دادەنێم

ئافرەتێک مێردەکەی. مرد بە ڕوداوێکی تیرۆرستی لە ساڵی ٢٠٠٧ وە موچەی شەهیدانەی بۆ دابین کرا وە هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ شوی کردەوە و وە دامەزرا لەسەر میلاکی حکومەت بە شێوەیەکی هەمیشەی.
پرسیار/ ئایا ئەو ئافرەتە مافی هەیەلە یەکخستنی هەریەک لە موچەی شەهیدانەو و موچەی فەرمانبەری
کە وەریبگرێت ؟

امرأة أرملة توفي عنها زوجها ٢٠٠٧ بحادث ارهابي وتستلم عنه راتب شهيد منذو ٢٠١٨ وتزوجت عام ٢٠١٨ وتعينت على الملاك بوظيفة على الملاك الدائم
السؤال // هل تستحق الجمع بين راتب الشهيد وراتب الوظيفة وكم المدة التي تبقى بموجبها تتقاضى راتب الشهيد؟؟

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647706262221

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر بڵند ئازاد جلال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەر بڵند ئازاد جلال:

Share