Mohsen -پاشا

Directions Contact the practice

Mohsen -پاشا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Mohsen -پاشا, Legal Service, Birmingham/United Kingdom �, Birmingham.

06/09/2026

لە برایەتییەوە بۆ ئینتیگراسیۆن: ئایا مێژوو بۆ کورد خۆی دووبارە دەکاتەوە؟

هیچ نەتەوەیەک هێندەی کورد تاسەی ئاشتی نەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا کەم نەتەوە هەن کە هێندەی کورد بە ناوی ئاشتی و برایەتییەوە فریو درابن. بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدات، تەنها پێویستە سەیرێکی سەدەیەک لەمەوبەر بکەین.

لە ساڵی ١٩١٩، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەو کاتەی لاواز بوو، تێگەیشت کە پێویستی بە پاڵپشتیی کوردە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی تورکیا لە ئەنادۆڵ. بۆیە باسی لە برایەتی، هاووڵاتیبوونی هاوبەش و ناسنامەی ئایینی هاوبەش دەکرد، لە هەمان کاتدا بەڵێنی مافی سیاسی و خۆبەڕێوەبەریی ناوخۆیی بە سەرکردەکانی کورد دەدا.

کورد بڕوای پێکرد. شانبەشانی تورکەکان جەنگان. دواتر پەیماننامەی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ هات و بەڵێنەکان ونبوون.

دەستووری ساڵی ١٩٢٤ چوارچێوەیەکی نەتەوەیی تورکی دامەزراند، ناسنامەی کوردی ڕەتکرایەوە و دروشمی "چەند بەختەوەرە ئەو کەسەی دەڵێت: 'من تورکم!" جێگەی زمانی برایەتیی پێشووی گرتەوە.

دواتر شۆڕشەکانی شێخ سەعید، ئاگری/ئارارات و دەرسیم لە ئەنجامی ئەوەدا دروستبوون و هەموویان سەرکوت کران.

ئێستا، دوای سەدەیەک، زمانی برایەتی دەگەڕێتەوە. ئەوەش لەبەر ئەوە نا کە تورک حەزی بە برایەتی بێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە تورک لە ترسی ئەو گۆڕانکارییەدا کە ئەگەری هەیە لە ناوچەکەد رووبدات لە بەرژەوەندی کورد، ئەوان باسی برایەتی دەکەن.

بەڵام گرنگە لەم هەلومەرجە بگەین، لە ڕاستیدا دوو شتی سەرەکی ڕوو دەدات کە جیاوازن و هەر یەک بەجودایی پێویستی بە تێگەیشتنە:

یەکەم پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری دانوستانی داوە لەسەر چەکدانان و لە ڕێگەی سەرۆک و دواتر سەرکردایەتییەکەیەوە خەریکی ئەو پرۆسەیەیە. ئەمڕۆ پرۆسەی وازهێنان لە شەڕ و چەکدانان کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە. بەڵام بابەتەکە پەیوەستە بەو پارتە سیاسییە چەکدارییەوە و دیارە وەک ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری، ئەوان خۆیان باشتر لە ئاکامە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دەزانن و ئەو بابەتە زیاتر پەیوەستە بە خۆیانەوە.

دووهەم باسی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک دەکرێت. ئەمەیان پەیوەستە بە نەتەوەی کوردەوە. بەڵام پێش ئەوەی قسەی لەسەر بکەین، دەبێت لە چوارچێوەی نەتەوەدا لە ئینتیگراسیۆن تێبگەین.

ئینتیگراسیۆن، وشەیەکی بنەچە لاتینییە لە چوارچێوە کۆمەڵایەتییەکەیدا بریتییە لە هێشتنەوەی تایبەتمەندی خۆ و بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی گەورەتر.

حکومەتەکانی ئەوروپا هەمیشە داوای ئینتیگراسیۆنی لە کۆمەڵگە بچووکە کۆچبەرەکانی وڵاتەکەیان دەکەن. لەوانە کورد، تورک و عەرەب.... بۆ نموونە ئەو کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین، هانی ئینتیگراسیۆن دەدرێن لە ناو کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بەوەی ئەوان فێری زمانی ئەڵمانی ببن، بەشدار بن لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا، کار بکەن، دەنگ بدەن، باج بدەن، پابەندی یاساکانی ئەڵمانیا بن و خزمەت بە وڵاتەکە بکەن، لە هەمان کاتیشدا بە کوردی قسە بکەن، کولتوورەکەیان بپارێزن و ناسنامەی کوردیی خۆیان بهێڵنەوە. واتە ئینتیگراسیۆن لە ڕووە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەیدا لە جیهاندا بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕەگەزی یان ئاینییە کە کۆچی کردووە بۆ وڵاتی تر و دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتەدا خۆی بگونجێنێت کە بڕیاری داوە تێیدا بژی.

ئایا ئەمە بۆ نەتەوەی کورد گونجاوە؟

بە درێژایی مێژوو ئەمە داواکاری کورد نەبووە. لەبەر ئەوەی ئەوە داواکارییەک نییە کە بۆ نەتەوەیەکی ببێت کە لەسەر خاکی خۆیدا دەژی و ژمارەی زیاتر لە چل ملیۆن بێت. وەک ئاماژەی پێکرا، بۆ ئەو کۆمەڵگە بچووکانە گونجاون کە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتی تر و بڕیار دەدەن لەوێ بژین. لەبەر ئەوە، لە ڕۆژئاوادا، بە ئامانجی هێنانەکایەی ئارامی کۆمەڵایەتی، هەمیشە هانی ئیتیگراسیۆنی کۆمەڵگە بچووکە کۆچبەرەکان دەدرێت لەگەڵ ئەو کۆمەڵگانەی کە تێیدا دەژین. بەڵام ئەوروپا ناڵێت ئینتیگراسیۆنی دیموکراسی، واتە وشەی دیموکراسی لەگەڵ بەکارناهێنێت. ئەوەش لەبەر ئەوەی کە کۆمەڵگەکانیان دیموکراسییە و ئەوە جۆرێک لە سادەترین مافە کە بە کۆمەڵگە کۆچبەرەکان دەدرێت.

ئەگەر کورد ئامانجی ئەوە بێت کە بەشێک بێت لە کۆمەڵگەی ئێرانی، عێراقی، تورک و سوری و باڵادەستی ئەو نەتەوانە قبوڵ بکات، ئەوە هێندەی داواکاری ئەو نەتەوانەیە، دواکاری کورد نییە. هەر بۆیە ناکرێت نەتەوەیەکی وەک کورد، دوای سەد ساڵ خەبات و سەدان هەزار شەهید، هەمان مافی کۆمەڵگەیەکی کۆچبەری دوا بکات و ئەوەش بە بەدیهێنانێک دابنرێت.

لە ڕاستیدا ئینتیگراسیۆن بۆ نەتەوەیک کە لەسەر خاکی خۆی بژی، ئەگەر دەسەڵاتێکی سیاسی و بەڕێوەبردنێکی ناوچەیی لەگەڵ نەبێت، تەنها بریتییە لە پرۆسەیەکی لەسەرخۆی توانەوە لە ناو دەوڵەتە سەردەستەکاندا. بەو جۆرە ئەمەی کە دەگوزەرێت و گەر ئامانج و ئاواتی کورد بێت، ئەوا ئاکامە درێژخایەنەکەی بریتییە لە توانەوەی کورد و لەدەستدانی ئیرادەی وەک نەتەوە. بەڵام لەبری ئەوەی کە پرۆسەکە خێرابێت، بەشێوەیەکی لەسەر خۆ و کەمتر توندوتیژ بگوزەرێت.

پرسیارەکە ئەوەیە کام نەتەوە لە جیهاندا بەوە ڕازییە کە ببێت بە بەشێک لە سیستمی نەتەوەیەکی تر. کام نەتەوە بەوە ڕازییە کە لەسەر خاکی خۆیدا بژی و چارەنووسی ئینتیگراسیۆن بێت. ئایا ئەمە داواکاری کوردە یان نەتەوە داگیرکەرەکانی خاکەکەی؟

پوختەی قسە ئەمەیە، گەر ئامانجی کورد ئینتیگراسیۆن بێت، ئەوا جیاوازی ئەمڕۆ و سەدەیەک لەمەوبەر شتێکی ئەوتۆ نیە و لە هەندێک ڕوووەوە خراپترە. نزیکی سەدەیەکە لەمەوبەر و لە ساڵی ١٩٢٣ دا ئەوەی لە لۆزان ڕوویدا، هەوڵێکی یەکلایەنەی تورک بوو بۆ توانەوە و نەهیشتنی کورد بێ ئەوەی کە کورد ڕازی بێت. ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، کورد خۆی شەرعیەت دەدا بە توانەوە، لەژێر ناوی ئینتگراسیۆندا. ئینتیگراسیۆن، بۆ نەتەوەیەک کە لەسەر خاکی خۆیەتی، هەر توانەوەیە بەڵام بەشێوەیەکی لەسەر خۆ و ئارام و کەمتر توندوتیژی.

مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو نەتەوانەی کە وانەی لێ وەرناگرن.

نووسینی سۆران حەمەڕەش

11/07/2024

سکچوون
سکچوون یان زگچوون (بە عەرەبی: اسهال، بە ئینگلیزی: Diarrhea) نەخۆشییە کە پیسایی لە باری ئاسایی خۆی شلتر دەبێت و زیاتردەبێت لە پێنج جار لە رۆژێکدا. زۆرجا تەنها ئاو و لینجی دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی کەسی ئاسایی دوو تا سێ جار لەساڵێکدا توشی سکچوون دەبێت.

نیشانە سەرەتاییەکانی
ئاوسانی سک
شلبوونەوەی پیسایی جیاواز لەباری ئاسایی
هێڵنجدان و زۆرجار ڕشانەوە
هەست کردن بە بێ تاقەتی
ئازاری سگ یان پێچی سگ
نەمانی ئارەزووی خواردن
نیشانە قورسەکانی
خوێن یان زۆر لینجی پیسایی
لاوازبوونی جەستە و کەم بوونی کێش
تای زۆر بەرز
درێژبوونەوەی ماوەی سکچونەکە
وشک بوونەوەی پێست
هۆکارەکان
شەکرە
هەستیاری یان ژەهراوی بوون بە هەندێک جۆری خواردن.
زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی ئەلکهول و خواردنی چەور.
هەندێک لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە.
ئەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی شلەژان و تێکچوونی گەدە بەتایبەت خواردنە سوورکراوەکان.
تووشبوون بە هەندێک جۆری بەکتریا بۆ نمونە بەکتریای salmonella.
هەندێک جۆری شێرپەنجە.
کەم و کوڕی لە مژینی ماددە خۆراکییەکان لەلایەن گەدە و ڕیخۆڵەوە.
هەوکردنی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە.
بەکارهێنانی دەرمانی قەبزی.
مانەوەی زۆر لەبەر تیشکی خۆر.
چارەسەر
زۆر خواردنەوەی شلە و ئاو.
خواردنی هەندێک جۆری خواردن بۆ نموونە مۆز، پەتاتەی کوڵاو، هەنار، سماق، نەعنا، پونە، مێخەک و چەند جۆرێکی تر.
سەردانیکردنی پزیشک بۆ پێدانی چارەسەری پێوست بە شێوازی موخەزی و حەب.
تێبینی گرنگ
لە ژێر ڕێنمایی پزیشک باشترە بۆ هەموو نەخۆشێکی سکچوون پشکنینی (GSE) پشکنینی گشتی پیسایی و (VC) پشکنینی ڤایبریوۆ کۆلێرا ئەنجام بدرێت.

11/07/2024

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ جەڵدەی دڵ چییە؟
جەڵتەی دڵ یان جەڵدەی دڵ (بە عەرەبی: النوبة القلبية، بە ئینگلیزی: heart attack) کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ بگیرێت یان لە ئەنجامێ گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانی دڵ ڕوودەدات، لە ئەنجامدا خوێن ناگات بەماسولکە کانی دڵ و جەڵدەی دڵ دروست ئەبێت.

نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیە؟
١ـ ئازاری سنگ، ئازارێکی توند و ناڕەحەت لەسەر سنگ دروست ئەبێت بەردەوام ئازارەکە زیاد ئەکات و ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە وەکوو باڵ و شان و پشت و شەویلگە، ئەم ئازارە بە پشوودان کردن ئازارەکەی کەم ناکات.
٢ـ سەرگێژخواردن و هەست کردن بەبێ تاقەتییەکی زۆر.
٣- کسەکە کێشەی هەناسەی بۆ دروست ئەبێت، وەکوو هەناسەتەنگی و خێرا هەناسەدان.
٤ـ دڵ تێکچوون و ڕشانەوە.
٥ـ پێستی کەسەکە بێ ڕەنگ ئەبێت یان کەمێک شین ئەبێتەوە، بە تایبەت دەوری دەموچاو و پەنجەکانی.
٦ـ ئارەق کردنەوە و کەستکە تووشی دڵەڕاوکێ ئەبێت و هەست بە ماندووێتی زۆر ئەکات.

فریاگوزاری سەرەتای بۆ جەڵدەی دڵ ئەگەر کەسەکە هۆشی هەبوو واتا بێ هۆش نەبوو؟
١ـ سەرەتا پەیوەندی کردن بە تیمی فریاگوزاری سەرەتایی (122).
٢ـ ئەگەر کەسەکە ئیشێک یان شتێکی ئەکرد ئەبێت بووەستێت و پشوو بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی هەناسە بدات.
٣ـ ئەگەر کەسەکە جلێکی تەسکی لەبەربوو لای بدە یان شلی بکەوە.
٤ـ ئەگەر کەسەکە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەبوو و دەرمانێکی پێبوو، دکتۆر بۆی دانابوو کە بیخوات لەکاتی ئازاری سنگ بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە ئازاری سنگ (بۆ نموونە نایترۆگلیسیرین)، پێویستە دەست بەجێ بدرێت بە نەخۆشەکە لە ڕێگای ژێرزمانەوە.
٥ـ ئەگەر کەسەکە توانای قووت دانی هەبوو ئەسپرینی پێ بدە.
٦ـ لە نزیکەوە چاودێری کەسەکە بکە و بەجێی مەهێڵە تاکوو تیمی فریاگوزرای ئەگەنە شوێنەکە.
٧- ئەگەر کەسەکە حاڵی بەرەوە خراپتر بوون چوو ئامادەکاری بکە بۆ CPR و AED.

تێبینی گرنگ
تکایە ئەگەر کارمەندی نەخۆشخانەی کاتێک دکتۆری ئەڵێت ECG بۆ نەخۆشەکە بکەن، خاوە خاوی تیامەکە دەست بەجێ بڕۆ ECG بکە بۆ نەخۆشکە، چونکە بە فیڕۆدانی کات لەم حاڵەتانە یەکسانە بە نزیک بوونەوەی نەخۆش لە مردن.

31/05/2024
کێیە ستامە دەڵێت : ڕیشی سوناک  هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی لە پلانی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا  خۆی بدزێتەوە ...
23/05/2024

کێیە ستامە دەڵێت : ڕیشی سوناک هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی لە پلانی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا خۆی بدزێتەوە .
پێشتر ڕیشی سوناک دووپاتی کردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ڕواندا بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی 4ی تەمموز ئەنجام نادرێن .
ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەگەر پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردن دۆڕا پێدەچێت پلانەکە کۆتایی پێبهێندرێت چونکە پارتی کرێکاران بەڵێنی داوە دەستبەجێ ئەو پلانە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر لە هەڵبژاردن دەربچن و حکومەت پێک بهێنن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بابەتە، سێر کێیە ستارمە وتی پێی وایە ڕیشی سوناک هەرگیز باوەڕی بەپلانی ڕواندا نەبووە - و زوو بانگەوازی هەڵبژاردنی کردووە بۆ ئەوەی پێش ڕاپرسییەکە تاقی نەکرێتەوە.

15/02/2024
📍معاني اسماء المدن العراقية🇮🇶---------------------------------1- "بغداد" ، كلمة فارسية تعني "بستان العطايا" وبالسومرية ت...
15/02/2024

📍معاني اسماء المدن العراقية🇮🇶

---------------------------------

1- "بغداد" ، كلمة فارسية تعني "بستان العطايا" وبالسومرية تعني "قلعة الصقر" !

2- "النجف" ، الأرض المرتفعة ، والتي لايعلوها الماء !

3- "كربلاء" ، بابلية تعني "قرب الاله" او "قربان الاله" ، وبالعربية "الأرض الرخوه" !

4- "الانبار" ، كلمة عربية تعني مخزن الأسلحة والحبوب ، و "الرمادي" تنسب إلى "لون الأرض" او فصيلة من الذئاب ، بناها الوالي العثماني "مدحت باشا" !

5- "واسط" ، سميت بهذا الاسم لموقعها المتوسط بين "البصرة و الكوفة و خراسان" ، بناها "الحجاج بن يوسف الثقفي" ، "الكوت" ، البناء او القلعة الى جانب الماء او أرض أحاط بها الماء !

6- "بابل" ، تعني "بوابة الاله" او مدينة "الصوف" ، "الحلة" ، سميت بذلك لحسن منظرها فهي كالحله اي "الحليه" !

7- "القادسية" ، تنسب لوجود قرية "القادسية" ، حيث جرت المعركة ، "الديوانية" وتعني دار الضيافة .

8- "ذي قار" ، المكان الذي جرت فيه معركة "ذي قار" ، وينسب لوجود عيون مياه عذبة ، "الناصرية" وتنسب الى بانيها "ناصر الأشيقر" سنة 1870م !

9- "ميسان" ، تنسب إلى مملكة قديمة للسلوقين وتعني بالارامية الماء الاسن او مياه المستنقعات ، و "العمارة" تنسب الى تعميرها من قبل الشيخ "عبد القادر" شيخ بني "لام" ، او الشيخ "عمارة البغدادي" !

10- "السماوة" ، الارض المستوية التي لاحجر بها ولاعلو او ارتفاع ، و "المثنى" تنسب للقائد العربي "المثنى بن حارثة الشيباني" !

11- "البصرة" ، بالعربية تعني "الحجارة البيضاء" ، وبالكلدانية تعني "بوابة الصحراء" !

12- "ديالى" ، سومرية وتعني "ديلاس" وتعني "النهر" ، "بعقوبة" ، ارامية تعني استراحة القوافل او بيت الحارس او بيت العقوبة !

13- "صلاح الدين" ، تنسب إلى "صلاح الدين الايوبي" ، "تكريت" ، اكدية تعني القلعة الحصينة وبالفارسية تعني المرأة ذات الثدي الواحد !

14- "كركوك" ، السريانية تعني "القلعة" ، وبالسومرية تعني "النار الملتهبة" !

15- "الموصل" تعني الأرض الموصلة بين "العراق و الشام" ، "نينوى" ، اشورية تعني "الهة السمك" او "الحوت نيناوا" !

16- "اربيل" ، كلمة اشورية تعني "الالهة الاربع" ، و "هولير" تعني "معبد الشمس" !

17- "السليمانية" ، تنسب إلى "سليمان باشا" والد "ابراهيم باشا بابان" مؤسس المدينة !

18- "دهوك" ، تعني بالكردية "مكيالين" او "صاعين" او "بيضتين" ، كناية عن الجبلين اللذان تقع بينهما !!

💙اللهم أحفظ العراق و أهله 💙🇮🇶‏

حضارة و تاريخ بلاد الرافدين

Address

Birmingham/United Kingdom �
Birmingham

Opening Hours

Monday 10am - 5pm
Tuesday 10am - 5pm
Wednesday 10am - 5pm
Thursday 10am - 5pm
Friday 10am - 5pm

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohsen -پاشا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Mohsen -پاشا:

Shortcuts

Sponsored

Share

Category