Parezar—Badrkhan

Parezar—Badrkhan Informations de contact, plan et itinéraire, formulaire de contact, heures d'ouverture, services, évaluations, photos, vidéos et annonces de Parezar—Badrkhan, Cabinet d’avocats, Democratic Republic of the.

چۆن دەتوانـی منداڵێـکی بێ دایـک و بـاوک بگریتـە خـۆت(تبنی مندالێـک بکـەی)؟ئایا ئـەم کـارە رێگـە پێدراوە؟ رێکـارەکـانـی چ...
12/02/2023

چۆن دەتوانـی منداڵێـکی بێ دایـک و بـاوک بگریتـە خـۆت(تبنی مندالێـک بکـەی)؟

ئایا ئـەم کـارە رێگـە پێدراوە؟

رێکـارەکـانـی چۆنە؟

‎🔷لە راستیدا یاسادانەری عێراقی بە نیضامی تبنی وەرنەگرتوە وەکو زۆربەی یاسا عەرەبیەکان ھۆکارەکەشی ئەوەیە تبنی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام حەرامە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاسا دانەری عێراقی بە نیظامێکی تر وەریگرتووە کەوا پێی دەڵێن الظم.

‎❇️مەرجەکانی ھەڵگرتنەوەی منداڵ لە عێـراقدا جا منداڵەکە ھەتیـوو بـێـت یان رەچەڵەکی دیارنەبێـت ئەمانەی خوارەوەن:
‎١- پێویستە ھەردوکیـان عێراقی بن (ئەو ئافرەت و پیاوەی دەیانەوێ منداڵەکە ھەڵگرنەوە)
‎٢- دەبێت پەیوەندی ھاوسەرگیـری لە نێوانیان ھەبـێت.
‎٣-دەبێت ھەردووکیـان ژیانامەیەکی باشیان ھەبێت(حسن السيرة).
‎٤- ھەردووکیان دەبێت ئاقڵ بن و نەخۆشی گوازراوەیان نەبێت.
‎٥- دەبـێت توانای بەخێوکاری و پەروەردەکردنیان ھەبێت.

‎🔴رێکارەکانی ئەم لە خۆگرتنە بریتیـەلە پێشکەش کردنی داوایەک بۆ دادگای نێوجەوانان لەلایەن ھەردووکیان کە داوای لە خۆگرتنی ئەم منداڵە ھەتیووە یان رەچەڵەک نەزانراوە دەکات.

‎♦️بڕیاری دادگای نێوجەوانان لەسەرەتادا بۆ پێدانی منداڵ بڕیارێکی کاتیـە بۆ ماوەیەک لە ژێر تاقیکردنەوەی دادەنێت تا بزانێت تا چەند دەگونجێن ماوەکە بۆ ماوەی شەش مانگە لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت درێـژ بکـرێتەوە.

‎♦️لەو ماوەی لە ژێـر تاقیکردنەوە دایـە دەبێت توێژەری کۆمەڵایەتی مانگی جارێـک سەردانی ماڵی منداڵەکە بکات بۆ زانـینی بارەدۆخـی و راپۆرتێک لەسەر ئەوە دەداتە دادگا بۆ ئەوەی دادگا بڕیاڕی کۆتـای خـۆی بدات.

جۆرێـکی سەیر لە دزی کەوا لە مێژودا وێنـەی کەمــە🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹کەناڵی شەریقیەی عێراقی بڵاوی کردۆتەوە کەوا: فرۆشیارێـکـ...
15/01/2023

جۆرێـکی سەیر لە دزی کەوا لە مێژودا وێنـەی کەمــە

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

کەناڵی شەریقیەی عێراقی بڵاوی کردۆتەوە کەوا: فرۆشیارێـکـی تابوتی گۆر لە وڵاتی مالـی ھەستاوە بە دزیـنـی پێکوتـەی نەخۆشـی کۆلێرا بۆئـەوەی خەڵکی زیاتر بمـرن و خواست لەسەر تابوتی گۆر زیاد بـکات.

🟢دەرکردنـی بڕیارێکی پێویست لە لایـەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتـیــەوە دەربارەی ڕوماڵ کردنـی روداوەکان لە لایــەن دەزگاکانـ...
20/12/2022

🟢دەرکردنـی بڕیارێکی پێویست لە لایـەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتـیــەوە دەربارەی ڕوماڵ کردنـی روداوەکان لە لایــەن دەزگاکانـی راگەیانــدن لە سەرەتای ڕودانیان بە مەبەستـی دورخستنەوەی مەترسی لە سەر ڕێرەوی لێکۆڵینەوە و پاراستنی متمانەی نێوان ڕای گشتـی و دامودەزگاکان.

🔴چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت.

ئاگادارییەک لە داواکاری گشتییەوە بۆ میدیا بینراو و بیستراوەکان:
✅ لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە نەخوازراوەکان و بەتایبەتی تاوانی کوشتن، لەکاتێکدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و ڕەچاوی ئیتیک و کاری میدیایی بکەن.

✅ چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت… کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت.

❇رونکردنەوەیەکی پوخت دەربارەی راستکردنــەوەی تەمــەن. ❇بەربەستەکانی بەردەم  ڕاستکردنەوەی تەمەن(( موانع تصحیح الولادە )) ...
13/12/2022

❇رونکردنەوەیەکی پوخت دەربارەی راستکردنــەوەی تەمــەن. ❇

بەربەستەکانی بەردەم ڕاستکردنەوەی تەمەن
(( موانع تصحیح الولادە ))

☑️ ڕاستکردنەوەی تەمەن یەکێکە لەو بابەتە هەستیارانەی کە رۆژانە زۆرترین پرسیاریان لە بارەوە دەکرێت, بەڵام ئایـا ئەمە چۆن دەکرێت؟

✳ ئەمە مافێکە یاسا دەستەبەری کردووە. مافەکە بۆ یەکجارە و بەس, بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت هەموو کەس ناتوانێت داوای ڕاستکردنەوەی تەمەن ( گۆڕینی تەمەن بکات) بە واتای ئەوەی کەسی داواکار نابێت ڕێگری قانونی هەبێت کە ببێتە ڕێگر لە داواکەیدا ، لێرەدا ( داواکار ) دەتوانێت پێش ئەوەی پارێزەر بگرێت و مەصروفات لە داواکەیدا بکات و کات لە خۆی بگرێت. بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکات. پاشان گەر زانی مەرجەکانی ڕاستکردنەوەی تەمەنی تێدایە ئینجا داوابکات.

🔻بەربەستەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:_

🔵 یەکەم/ نابێت " داواکار " مۆزەف بێت.

🔵 دووەم / ئەگەر کەسی داواکار پێشتر داوای راستکردنەوەی تەمەنی کردبێت. بۆ جاری دووەم ئەو مافەی نامێنێ.

🔵 سێیەم / کەسی " داواکار " ئەگەر برا و خووشکی هەبوو. ئەوا نابێت ئەم تەمەنە تازەی کە داوای کردووە لەگەڵ تەمەنی ئەواندا دژیەک " تضارب" بکات. بەڵام ئەگەر هاتوو داواکار خوشک و برای نەبوو توشی ئەو ئیشکالییە نابێتەوە.

🔵 چوارەم/ نابێ کەسی داواکار لە نەخۆشخانەی تایبەت و حوکمی لەدایکبوبێت. جا لێرەدا کێشەیەک هەیە. هەندێک کەس وەختی خۆی لە ماڵەوە لەدایکبووە ( لە ژێر سەرپەرشتی مامان ) بەڵام دوایی منداڵەکە براوەتە خەستەخانە شەهادە ولادەیان بۆکردووە.!

🔵 پێنجەم / دەبێت ئەو بەرواری لەدایکبوونەی کە کەسی داواکار ئیدیعای دەکات نەکەوێتە دوای بەرواری ( شەهادە ولادە و بەیان ولادە)وە.

🔵 شەشەم/ لەم جۆرە داوایەدا " داواکار " ڕەوانەی لیژنەی پزیشکی دەکرێت بۆ دیاریکردنی ساڵی لەدایکبوونی، بە واتای ئەوەی ئەو تەمەنەی ئیدعای کردووە دەبێت هاوتای ئەو تەمەنە بێت کە لیژنەی پزیشکی دیاری دەکات.

🔵 حەوتەم/ ئەو تەمەنە تازەی داواکار ئیدیعای دەکات دەبێت بکەوێتە دوای بەرواری گرێبەستی هاوسەرگیری دایک و باوکییەوە.

🔵 هەشتەم/ ئەگەر دایک و باوکی داواکار وەفاتیان کردبوو و یاخود جیابوونەوە کەوتبووە نێوان. ئەوا دەبێت ئەو تەمەنە تازەی داواکار ئیدیعای دەکات لەگەڵ بابەتی ( وەفات و جیابوونەوە ) گونجاو بێت. بە نموونە ناکرێت داواکار ئیدیعا بکات بڵێت ١٩٩١ لەدایکبووم بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ دا دایکی مردبێت.

🔵 نۆیەم/ ئەو تەمەنەی داواکار ئیدیعای ئەکات جیاوازییەکی زۆری نەبێت لەگەڵ تەمەنی خۆیدا. بە نموونە داواکار موالیدی ١٩٨٠ بێت. داوای ڕاستکردنەوەی تەمەن بکات و بڵێت موالیدی ڕاستی خۆم ١٩٩٥ ـــە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێــراق بڕیاریدا بە نادەستــوری بونـی دەقێکـی مادەیێکی یاسای باری کەسێتیدوێنێ بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٢ دا...
01/12/2022

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێــراق بڕیاریدا بە نادەستــوری بونـی دەقێکـی مادەیێکی یاسای باری کەسێتی

دوێنێ بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە نادەستــوری بونـی بڕگـەی پئنجەم مادەی ٤٠لە یـاسـای باری کەسێتی عێراقی(لە ھەمواری ھەرێمی کوردستان) ئەمەش بە ھۆی بونی ناکۆکی ئەم دەقە لەگەڵ شریعتی ئیسلامی کە دووەم سەرچاوەی ئەم یاساییەیە بۆیە بەگوێرەی ئەم بڕیارە لەدوای دەرچوونی دەبێت کار کردن بەم بڕگەیە رابگیرێت.

بەڕای خۆم ئەم بڕیارە یێکێکە لە بڕیارە باشەکان چونکە دژیەک بوو لەگەڵ شریعەتی ئیسلامی و ھەروھا بە ڕەھای ئەو مافەی دابووە ئافرەت ئەمەش زۆر جار دوای رەزامەندی زارەکی یان دوای ماوەیەکی زۆر پاڵپشت بەم ھەموارە داوای جیابونەوەی دەکرد.

🔻 دادگای فیدراڵی عێراق لەبەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم بڕیارێكی دەركردبەپێی ئەم بڕیارە موچە و امتیازاتی خانەنیشانـی ھەرێم...
23/11/2022

🔻 دادگای فیدراڵی عێراق لەبەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم بڕیارێكی دەركرد

بەپێی ئەم بڕیارە موچە و امتیازاتی خانەنیشانـی ھەرێم ھاوتای حکومەتی ناوەندی دەکــرێـت، ئەمەش لەبەرژەوەندی خانەنیشـانـی کوردستانـە.
"ئەو یاسایەی لە هەرێم جێبەجێ دەكرێت دەستوری نیە"
درەو:
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی یاسای بەركاری خانەنشنینی ئێستای عێراق لە هەرێمی كوردستان، بڕیارەكە سودی خانەنشینانی هەرێمی كوردستانە بە پێی یاساكەی عێراق نابێت كە هیچ خانەنشینێك موچەكەی لە (500) هەزار دینار كەمتر بێت.
ئەو یاسای خانەنشینییەی كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت لە ساڵی 2014ەوە لە عێراق هەڵەشاوەتەوە
و دەستوری نیە

بەھیـوای جێبەجێ کردنــی.

ئەنجومەنى دادوەرى داوا لە بەڕێزان دادوەران و پارێزەران دەکات، بەپێى یاسا ڕێز لەیەکترى بگرن و هەر یەکێک ئەرکى یاساییى خۆى...
24/10/2022

ئەنجومەنى دادوەرى داوا لە بەڕێزان دادوەران و پارێزەران دەکات، بەپێى یاسا ڕێز لەیەکترى بگرن و هەر یەکێک ئەرکى یاساییى خۆى جێبەجێ بکات.

هەروەهـا داواش دەکات کـە پـارێزەران بۆ داواکـانى ئینتداب، رۆژێک پێش دادگاییکردن، داواکە ببینن، بەمەبەستى وەرگرتنى زانیارى لەسەر تۆمەتبار.

🟢ڕاست کردنەوەی هەندێ زانیاری یاسایی🟢❇️ھـەندێ زانـیاری گـرنگ کە بەھەڵە بڵاوبۆتەوە❇️بەحوکمی کارکردنمان وەکو لێکۆڵەری تاوان...
17/10/2022

🟢ڕاست کردنەوەی هەندێ زانیاری یاسایی🟢

❇️ھـەندێ زانـیاری گـرنگ کە بەھەڵە بڵاوبۆتەوە❇️

بەحوکمی کارکردنمان وەکو لێکۆڵەری تاوان زۆرجار هەندێ پرسیاری پەیوەندیدار بە کاری لێکۆڵینەوە و دادگا ڕوباڕومان دەبێتەوە یان زانیاری قانونی سادەی ناڕاستمان گوێ لێ دەبێت لە خەڵکانێک کە خاوەن باکگراوندی قانونی جزائی نین کە لەدوایی دا جگە لە زانیاری هەڵە هیچی تر نیە.

یەکەم:کاتێک تۆمەتبارێک بە کەفالەت ئازاد دەبێت، ئەگەر دواتر خۆی شاردەوە یان هەڵات ئەوا کەفیلەکەی لەجیاتی ئەو بەند دەکرێت!
ئەمە زانیاریەکی بێ بنەمایە، دادوەر دەسەڵاتی بەندکردنی کەفیلی نیە،بەڵکو پارەی کەفالەتەکەی لێ وەردەگیرێت لەحاڵەتێک کەفیلەکە نەتوانێت پارەی کەفالەتەکە چ دەم و دەست یا بە ئەقسات بدات لەوحاڵەتە دادوەر دەسەڵاتی بەندکردنی کەفیلی هەیە.

دووەم: لە ڕوداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێڵ ئەو شوفێرەی لە دواتەوە لێت بدات هەمیشە ئەو مخالفە!
لە ڕاستیدا ئەمە لە هەمو حاڵەتێک ڕاست نیە. بۆ نمونە، سیارەیەک لە خەت سریع باکی( بەگ) لێدەدات و سیارەکی تر خۆی لێدەدات لەدواوە، یان سیارەیەک لە فلکەی سوڕانەوە( أستدارة) ی نایاسایی دەسوڕێتەوە و سیارەکی تر لەدواوە خۆی پێدا دەدات، یا چەندان حاڵەت و نمونەی تر

سێیەم: حوکمی ئەبەدی یعنی بۆ هەتا هەتایە تاوانبارەکە لە سجن دەمێنێتەوە.
ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە، ماوەی حوکمی ئەبەدی ئەوپەڕی ٢٥ ساڵە، دوای ئەو ماوەیە تاوانبارەکە ئازاد دەکرێت.

چوارەم: کاتێک تۆمەتبارێک بەند دەکرێت، شەو بە ڕۆژێک حیسابە و ڕۆژیش بە ڕۆژێک! واتە ئەگەر کەسێک بە ١٠ ساڵ بەند کرابێ، تەنها ٥ ساڵ بەند دەکرێت!
ئەمە جگە لە نوکتەیەک هیچی تر نیە.

پێنجەم: ئەگەر کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت ئەوا مانای ئەوەیە کە بەند دەکرێت!
ئەمە زانیاریەکی نادروستە، دادوەری لێکۆڵینەوە لە هەموو دۆسیەیەک تۆمەتبار بەند ناکات،زۆرجار دادوەر لەسەر بنەمای هەندێ ئیعتیبار تۆمەتبارەکە دەم ودەست بە کەفالەت ئازاد دەکات.

شەشەم: کاتێک سیارە لەگەڵ مانتۆڕ توشی ڕوداوی پێکدادان دەبێت، هەمیشەشوفێری سیارەكه تۆمەتبارە!
ئەمەشیان ڕاست نیە، لە قانونی مرور مانتۆڕ وەکو سیارە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە وە دەبێت پابەندی ڕێنمایی یەکانی هاتوچۆ بێت هەروەها دەبێت إجازەی لێخوڕینی مانتۆڕیی هەبێت، ئەگەر أجازەی لێخۆڕینی سیارەشی هەبێت بە نەبونی أجازە دادەنرێت وە شوفێرەکە بە تۆمەتی نەبونی إجازەی لیخوڕینی مانتۆڕ تۆمەتبار دەبێت.

حەفتەم: لە حاڵەتی ڕوداوی پێکدادان لەنێوان دوو سیارە جا چ زەرەری مادی یان برینداربون هەبێت ئەگەر یەکێک لە شوفێرەکان سەرخۆش بێ و مشروبی خواردبێتەوە، ئەوا شوفێرەکەی تر دەبێتە سکاڵاکار و دەتوانێت سکاڵا لەدژی سەرخۆشەکە تۆماربکات لەسەر پێکدادانەکە!
ئەمە زانیاری نادروستە، ئەگەر لە خلالی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە شوفێرە ناسەرخۆشەکە تۆمەتبار دەرچو، ئەوا شوفێرە سەرخۆشەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای لەدژی هەیە، بەڵام شوفێرە سەرخۆشەکە تۆمەتبار دەبێت لە دۆسیەکی تر بە تۆمەتی ئەوەی کە سیارەی لیخۆڕیوە بە سەرخۆشی.
* کۆتایی بەشی یەکەم

لەگەڵ ڕێز
لێکۆڵەری دادوەری
فرهاد محمد

13/10/2022

راستکـردنـەوەی چەنــد ھەڵەیەکـی بـاو کەوا لە نـاو خەڵکیدا بڵاوبونەتەوە.

بڕیـــار درا بـــە:-بە کوردی کردنی بڕیارەکانی دادگـــا و هەموو ڕێکارە دادوەرییەکان.
10/10/2022

بڕیـــار درا بـــە:-

بە کوردی کردنی بڕیارەکانی دادگـــا و هەموو ڕێکارە دادوەرییەکان.

Adresse

Democratic Republic Of The

Site Web

Notifications

Soyez le premier à savoir et laissez-nous vous envoyer un courriel lorsque Parezar—Badrkhan publie des nouvelles et des promotions. Votre adresse e-mail ne sera pas utilisée à d'autres fins, et vous pouvez vous désabonner à tout moment.

Partager