07/07/2025
تایبەت بە کەیسی پەناهەندەیی:
نوسینی: پارێزەری پەناهەندەیی کەنەدا بەڕێز بەڵێن.
باشترین رەفتارو گوفتارەکان لەکاتی کەیسەکەت بەرامبەر دادگایی پەناهەندەیی:
* شارەزابوونی تەواو بە کەیسەکەت و توانای باسکردنی هەموو کات و رووداوەکانی ناو کەیسەکەت بۆ دادوەر/بڕیاردەر.
* دوورکەوتنەوە لە ووتنی شتێک کە پێچەوانەی کەیسەکەت بێت کە پێشکەشت کردووە. هەتا ئەگەر رووداوی ڕاستیش بێت.
* دوورکەوتنەوە لە وەڵامی گشتگیر.
* دوورکەوتنەوە لە وەڵام دانەوەی زیاد لە پێویست (نمونە: کێ هەڕەشەت لێ دەکات؟ تەنها ناوی کەسەکە بڵێت بێ درێژە)
* دوورکەوتنەوە لەخۆ حەزینکردنی زیاد لە حەد یان گریانی نا پێویست.
* قسەکردنی کورت و لەسەرخۆ تا وەرگێر بتوانێت قسەکانت وەربگێرێت بێ هەڵەو کەموو کوڕی. گرینگە وەرگێر راست بکەیتەوە ئەگەر شتێکی لەبیرچوو. ئەمە لەکاتێک خۆت تا ڕادەیەک ئینگلیزی بزانیت.
* دوورکەوتنەوە لە تورەبوون یان وەڵام دانەوەی توند و یان هەر جۆرە بێ ڕێزیەک بە دادوەر هەتا ئەگەر زیاتر لە ٤ جار هەمان پرسیارت لێ بکات.
هاوپێچ: بڕیاری مافی مانەوە لە کەندا بەسەرپەرشتی پارێزەری پەناهەندەیی: بەڕێز بەڵێن یوسف بۆ کوردێکی شاری هامیڵتن کە مافی پەنابەری بە نزیکەی ٢ هەفتە دوای چاوپێکەوتنەکەی وەرگرت.
هاوپێچی دووەم. وەرگرتنی بڕیاری پەناهەندەیی بۆ کوردێکی شاری تۆرۆنتۆ ڕێک لەناو دادگا/تڕایبیونەڵ.
تێبینی١: هەموو کەیسە سەرکەوتووەکان بە لایەنی کەم هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوەی جێبەجێدەکەن. ئەمە جگە لەوەی کە زۆر گرینگە لەسەرەتاوە کە کەیسەکەت بێ کەمووکوڕی پێشکەشبکرێت و بێ بەش نەبێت لەهەموو ئەو بەڵگانەی کە یارمەتیدەری کەیسەکەت دەکەن. بێگومان بەشی زۆری ئەمانە لە ئەستۆی پارێزەرە.
تێبینی٢: هەرگیز پارەزەرێک مەکە بریکاری خۆت کە شارەزایی لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری وڵاتەکەت نەبێت. ئاخر پارێزەرێکی بیانی خۆی پێویستی بە مامۆستایەکە تا لە ژن بەژنێ و مارەبەجاش و بابەتەکانی تری کۆمەڵگەت بگات چجای بتوانێت بەباشی پارێزەری ئەم بابەتەت بکات.