یاسا بۆ هەمووان

  • Home
  • یاسا بۆ هەمووان

یاسا بۆ هەمووان یاسا بۆ هەمووان

14/05/2026

* پارێزەر کەی دەبێتە هاوبەشی کەسی دەستدرێژی کار ؟

بۆنموونە ئەم کەسە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی کردنە سەر دوو منداڵی تەمەن پێنج ساڵ.

لەم کەیسەدا زۆر ئاساییە لەسەرەتادا تۆی پارێزەر بەرگری لە تۆمەتبارەکە بکەیت، بەڵام تا ئەوکاتەی کە لای خۆتەوە یەکلا ئەبیتەوە کە تاوانەکەی ئەنجام داوە یان نا؟

کە لە قۆناغێکدا دڵنیابویتەوە لەوەی کە بەڵێ بریکاردەرەکەت ئەو تاوانە دڕندانەی ئەنجام داوە سەرەڕای دڵنیابوونەوەکەشت هەر بەردەوام بوویت لە بەرگریکردن لێی ئەوە تۆ پارێزەر نیت، تۆ بونەوەرێکیت لە تاوانکارەکە دڕندەتریت.

بەڵێ لە خودی تاوانبارەکە دڕەندەتریت چوونکە ئەو حەزێک لەناخیدا لەپڕ وای لێکردوە ببێتە دڕندە، بەڵام تۆ بە ئارامی لە پێناو مشتێک پارە ئامادە بوویت تاوانێکی وا بپۆشیت.

پێشکەش بێت بەلایەنگرانی سەدام. پیاوبن وەرنە کۆمێنت و دژی لە سێدارەدانی ئەم خزمەتکارەی سەرۆکتان ناڕەزایەتی دەربن.
14/05/2026

پێشکەش بێت بەلایەنگرانی سەدام.
پیاوبن وەرنە کۆمێنت و دژی لە سێدارەدانی ئەم خزمەتکارەی سەرۆکتان ناڕەزایەتی دەربن.

08/05/2026

بەسودە

04/05/2026

زەوی ئەدرێت بە پارێزەرەکان.

تاچەند سوودی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا هەیە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و پارێزەران ببنە وانەبێژ لە بەشەکەدا ؟ هاو...
29/04/2026

تاچەند سوودی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا هەیە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و پارێزەران ببنە وانەبێژ لە بەشەکەدا ؟

هاوپێچ..
ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/٤/٢٠٢٦، لە بەشی یاسای کۆلێجی یاسا و کارگێڕی، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. بەمۆ پەروێز عەزیز) سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز ( پ.د. سیروان حامد احمد ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بەڕێز ( پ.ی.د. ڕێزان سعید) سەرۆکی بەشی یاسا، بەڕێز (م.ی. کۆچەر محمد) بڕیاردەری بەشی یاسا، مەراسیمێکی شایستە بەڕێوەچوو و تێیدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای هەڵەبجە کرا لە پای ڕۆڵی بەرچاویان لە خزمەتکردنی بەشی یاسا بە وانەوتنەوە و سەرپەرشتیکردنی خوێندکارانمان، کە کاریگەری زۆر باش و ئەرێنییان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پراکتیکی خوێندکاران.

فەرماندەی پۆلیسی نەجەف بە ڕێنماییەک داوا لەسەرجەم بنکەکانی پۆلیس دەکات کارئاسانی بۆ پارێزەران بکەن و ڕێزی پێگەکەیان بگرن...
28/04/2026

فەرماندەی پۆلیسی نەجەف بە ڕێنماییەک داوا لەسەرجەم بنکەکانی پۆلیس دەکات کارئاسانی بۆ پارێزەران بکەن و ڕێزی پێگەکەیان بگرن.

ئایا پێویست ناکات بەڕێوەبەری سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیش زوو زوو ئەم جۆرە نوسراوانە دەربکەن ؟

بەڕێزان تکایە وازبهێنن لەم جۆرە کۆمێنتانە، بڕواتان هەبێت لەیەک ساڵا بێ تاوانێ  ٥٠ تۆمەتباری مادە ٤٠٦ ت، سەلماندبێت کە لە...
28/04/2026

بەڕێزان تکایە وازبهێنن لەم جۆرە کۆمێنتانە، بڕواتان هەبێت لەیەک ساڵا بێ تاوانێ ٥٠ تۆمەتباری مادە ٤٠٦ ت، سەلماندبێت کە لە کۆمێنتی ئەم پۆستانەیا نوسیت فەرموو خاوەنی پۆستەکە لای خۆیەوە ئەڵێت ئەمە هیچ نازانێت.

تێبینی: بەڵام کە نوسرا باری داراییم باش نییە و پێویستم بە هاوکاری پارێزەرە لەو پۆستەیا دە جار بنوسن فەرموو...

سەرۆک کۆمار داوا دەکات لە دام و دەزگاکاندا کارئاسانی بۆ پارێزەران بکرێت،
27/04/2026

سەرۆک کۆمار داوا دەکات لە دام و دەزگاکاندا کارئاسانی بۆ پارێزەران بکرێت،

زانیاری لەبارەی بریکارنامەی تایبەت : بریکارنامەی تایبەت دوو جۆرە جۆرێک لە بەرێوبەرایەتی دادنوس دەکرێت و جۆرەکەی تری لە د...
26/04/2026

زانیاری لەبارەی بریکارنامەی تایبەت :
بریکارنامەی تایبەت دوو جۆرە جۆرێک لە بەرێوبەرایەتی دادنوس دەکرێت و جۆرەکەی تری لە دادگا یان لەبابەتە سزایەکان و شارستانیەکان لە محکمە دەکرێت

بریکارنامەی تایبەتی شارستانی : لە بابەتەکانی بەراییەکان و دادگاکانی باری کەسی لە پێش حاکم دەکرێت بریکارنامەکە و بریکار و بریکاردەر ناوی دەنوسرێ و پاشان پولی پارێزەری و ژمێریاری پێ دەکرێت و لەبەردەم دادوەری دادگا پەند دەکرێت بەڵام پێویستە بریکاردەر خۆی ئامادە بێت .

بریکارنامەی سزایی :
ئەمەیان بریکارنامەیە کەلە دادگا لەپێش دادوەر دەکرێت بەهەمان شێوەی شارستانیەکە

بەلام لەماوەی لێکۆلینەوە وەرگرتنی بریکارنامە جیاوازە
ئەگەر تۆمەتبار لە فایلی لەبنکەی پۆلیس بێت و راگیرابێت ئەوە سەرەتا لە شوێنی راگیراوان (تسفیرات) پەنچەمۆر لەتۆمەتبار وەری دەگرێت پاشان لای دادوەری تایبەتمەند بە سکالایەکە پەسند دەکرێت

بەڵام ئەگەر فایلی تۆمەتبار لە ئاسایش بێت وەرگرتنی پەنچەمۆری تۆمەتبار بەجیاواز وەردەگیرێ

سەرەتا داواکاری بریکارنامەی تایبەت پێشکەش بە دادوەری دادگای ئاسایش دەکرێت هامۆش دەکرێت پاشان دەبردرێ بۆ ئاسایش و پەنچەمۆر دەکرێ و پاشان لەلایەن دادوەری دادگای ئاسایش پەسند دەکرێ و پاشان دەتوانی وەک پارێزەر کار لە داوایەدا بکرێت

تێبینی : لەئێستادا دەبێت بریکارنامەی تایبەت بە کۆمپیوتەری نوسرابێت

لە داوایەک کە فایلی سکالاکە لە ئاسایش بێت ئەو بریکارنامەیی لە دادنوس دەکرێت کاری پێ ناکرێت

ئەگەر تێبینی زیاترتان هەیە لەبارەی بریکارنامەوە بابەتەکەمان دەولەمندتر بکەن جێگەی شانازیە

بەهیوای سود بەتایبەت بۆ پارێزەرانی تازە 🌸🌸🌸

پیرۆزباییان لێ بکەن و بەپێی ئەزموونی خۆتان بۆ قۆناغی نوێ ئامۆژگارییەکیان بکەن.
24/04/2026

پیرۆزباییان لێ بکەن و بەپێی ئەزموونی خۆتان بۆ قۆناغی نوێ ئامۆژگارییەکیان بکەن.

16/04/2026

هەروا بە ئاسانی.🙂

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاسا بۆ هەمووان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Law Practice?

Share