WOLA :: Women Legal Assistance Organization

WOLA :: Women Legal Assistance Organization رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان" رێكخراویكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه‌، هاوکاری یاسایی بێبه‌رامبه‌ر پیشكه‌ش به‌ ئافره‌تان ده‌كات...

ریكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان" ریكخراویكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه‌، باوه‌ری ته‌واوی به‌ یه‌كسانی جینده‌ری هه‌یه‌، كارده‌كات له‌ پیناو چه‌سپاندنی كلتوری ناتوندوتیژی، هه‌ول ده‌دات كه‌ جیاكاری جینده‌ری نه‌هیلیت له‌ یاساكاندا، له‌هه‌مانكاتدا هه‌لده‌ستیت به‌ پیشكه‌ش كردنی راویژو رینمایی یاسایی بیبه‌رامبه‌ر، بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ پیویستیانه‌.....

سەردانیکردنی گروپێکی تر لە خوێندکارانى بەشی کارى کۆمەڵایەتی بۆ دادگای سلێمانی بەمەبەستی ڕاهێنانی مەیدانی وە ئاشناکردنیان...
19/05/2026

سەردانیکردنی گروپێکی تر لە خوێندکارانى بەشی کارى کۆمەڵایەتی بۆ دادگای سلێمانی بەمەبەستی ڕاهێنانی مەیدانی وە ئاشناکردنیان بە بەشەکانی ناو دادگا بەسەرپەرشتی پارێزەری ڕێکخراو (پێشەنگ محمد )
ئەم چالاکییە بەشێکە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوڵاتیبوون.
#هاوڵاتیبوون

ئەنجامدانی ڕاوێژو گفتوگۆیەکی یاسایی لە ژووری پارێزەرانی دادگای سلێمانی تایبەت بە ( داواکانی باری کەسێتی ) بۆ گروپێک لە خ...
14/05/2026

ئەنجامدانی ڕاوێژو گفتوگۆیەکی یاسایی لە ژووری پارێزەرانی دادگای سلێمانی تایبەت بە ( داواکانی باری کەسێتی ) بۆ گروپێک لە خوێندکاری کاری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی بەرچاوڕونیان
سەبارەت بە ڕۆڵی پیشەیی ئەوان لە داهاتوودا لە بەڕێوەچوونی داواکانی ناو دادگا
ئەم چالاکیە بەشێکە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی هاوڵاتیبوون

#هاوڵاتیبوون

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەویەكی راوێژكاری هەرێمی لە پێناو ( ئامادەكردنی رێبەرێكی تایبەت بە كاروبار و پێكهاتەی لیژنەكانی ئاش...
13/05/2026

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەویەكی راوێژكاری هەرێمی لە پێناو ( ئامادەكردنی رێبەرێكی تایبەت بە كاروبار و پێكهاتەی لیژنەكانی ئاشتەوایی لە هەرێمی كوردستان) بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرێزان:
د.عمر حسن لە یەكیەتی زانایانی كوردستان.
حاجی عزالدین راوێژكاری یاسایی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
د.اسماعیل باباكر مامۆستا لە كۆلێجی یاسا زانكۆی دهۆك و ئەندامی سەنتەری راوێژكاری خێزانی دهۆك.
د.هێڤی حسن مامۆستا لە كۆلێجی یاسا زانكۆی صلاحدین و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی هەولێر
نەژاد ابوبكر لە رێكخراوی سید
رێزان شێخ دلێر ، پارێزەر و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق.
شۆخان حمەرشید ، سەرۆكی رێكخرا و و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی سلێمانی
اشواق نجیب / پارێزەر وئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی

وەكو دەرئەنجامی یەكەم بۆ كاروباری لیژنەكە بە سوپاسەوە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بە نووسراوی ژمارە 912 كە لە بەرواری 4\5\2026 دەریچواندووە، بریار درا بە رێكخستنەوە و دارشتنەوەی فۆرمی لیژنەكانی ئاشتەوایی گشتاندنی بۆ سەرجەم لیژنەكانی ئاشتەوایی لە هەرێمی كوردستان .

سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم ئەو كەس و لایەنانەی كە هاوكارمانن.

ئەمەش یەكێكە لەو چالاكیانەی كە ساڵانە رێكخراو بەهاوكاری رێكخرای NED ئەنجامی دەدات.

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی بۆ ئۆفیسی ڕێکخراو  بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (ئاسودە) بەمەبەستی ئاشناکردنی...
12/05/2026

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی بۆ ئۆفیسی ڕێکخراو بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (ئاسودە) بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە کاروچالاکییەکانمان هەروەها گفتوگۆیەکی کراوەمان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کرد لەوانە
* بەڕێوەبردنی کەیس وە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و چەند بابەتێکی تر کە پەیوەندیدارن بە ئەرکی داهاتوی ئەوان دوای قۆناغی زانکۆ لە شوێنی کارکردنیان .
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پرۆژەی هاوڵاتیبوون

#هاوڵاتیبوون

بەشداریکردنی  نوێنەری ڕێکخراو(wola)لە  کۆبوونەوەی ئاسایی وەرزی  فیدراسیۆن  لە شاری چەمچەماڵ .
10/05/2026

بەشداریکردنی نوێنەری ڕێکخراو(wola)لە کۆبوونەوەی ئاسایی وەرزی فیدراسیۆن لە شاری چەمچەماڵ .

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بە ...
10/05/2026

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بە مەبەستی ناساندنی بەشەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی و کاروچالاکیەکانیان بە سەرپەرشتی ستافی ڕێکخراو ئەم چالاکیە بەشێکە لە پرۆژەی هاوڵاتیبوون.

#هاوڵاتیبوون

بەشداری کردنی ستافی ڕێکخراو لە  ڕاهێنانێک بۆ فێربوونی یەکێک لە کارامەییە گرنگەکان کە پێویستە لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو...
07/05/2026

بەشداری کردنی ستافی ڕێکخراو لە ڕاهێنانێک بۆ فێربوونی یەکێک لە کارامەییە گرنگەکان کە پێویستە لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکدا: بەڕێوەبردنی سۆشاڵ میدیا بە ناوی (بنەماکانی بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا بۆ ڕێکخراوە ناوخۆیەکان) کە لە لایەن ڕێکخراوی wadi ڕێکخرابوو کە ماوەی ١٨ کاتژمێر بوو.

بەردەوامین لە داکۆکیکردن و خزمەتکردن بە ڕزگاربووانی توندوتیژی ، پارێزەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە هەڵەبجە (بەیاد...
06/05/2026

بەردەوامین لە داکۆکیکردن و خزمەتکردن بە ڕزگاربووانی توندوتیژی ، پارێزەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە هەڵەبجە (بەیاد ئازاد) وەک ئەندامێکی گروپی کار بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی دەوریی گرووپی کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە.
​وەک ئەندامی گرووپەکە،بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و مانگانە بەردەوامە لە هەماهەنگی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی مافی ئافرەتان و خێزان

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی {کاری کۆمەڵایەتی} بۆ ڕێکخراوی (ئاسودە) بە مەبەستی ئاشنابوون بە کارو چالاکییەکانیان, ب...
05/05/2026

سەردانیکردنی گروپێک لە خوێندکارانی {کاری کۆمەڵایەتی} بۆ ڕێکخراوی (ئاسودە) بە مەبەستی ئاشنابوون بە کارو چالاکییەکانیان, بە سەرپەرشتی پارێزەرانی ڕێکخراو لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوڵاتیبوون

#هاوڵاتیبوون

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەویەكی راوێژكاری هەرێمی لە پێناو ( ئامادەكردنی رێبەرێكی تایبەت بە كاروبار و پێكهاتەی لیژنەكانی ئاش...
29/04/2026

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەویەكی راوێژكاری هەرێمی لە پێناو ( ئامادەكردنی رێبەرێكی تایبەت بە كاروبار و پێكهاتەی لیژنەكانی ئاشتەوایی لە هەرێمی كوردستان) بە ئامادەبوونی دادوەرانی داگاكانی لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی، بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی، بەرێوەبەرایەتی و نووسنگەكان،مامۆستایانی ئاینی لە یەكێتی زانایان، ئەندامانی لیژنەكانی ئاشتەوایی، مامۆستایانی كۆلێژی یاسا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی،دوای كۆكردنەوەی سەرجەم پشنیارو راسپاردەكان و جێكردنەوەی لە چوارچێوەی رێبەرێكی تایبەت.

رێكخراوی هاریكاری یاسایی هەستا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بە پێداچوونەوە و ئامادەكردنی كۆتا درافتی رێبەرەكە كە ئەندامانی لیژنەكە پێكهاتوون لە هەریەك لە بەرێزان:

د.عمر حسن لە یەكیەتی زانایانی كوردستان.
حاجی عزالدین راوێژكاری یاسایی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
د.اسماعیل باباكر مامۆستا لە كۆلێجی یاسا زانكۆی دهۆك و ئەندامی سەنتەری راوێژكاری خێزانی دهۆك.
د.هێڤی حسن مامۆستا لە كۆلێجی یاسا زانكۆی صلاحدین و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی هەولێر
نەژاد ابوبكر لە رێكخراوی سید
رێزان شێخ دلێر ، پارێزەر و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق.
شۆخان حمەرشید ، سەرۆكی رێكخرا و و ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی سلێمانی
اشواق نجیب / پارێزەر وئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی

بەواری ئەمرۆ 29-4-2026 لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدا كە تیایدا گفتوگۆی چر كرا لە سەر خاڵ و بەندەكانی رێبەرەكە بەرەچاوكردنی سەرجەم لایەنە یاسایی و ئاینی و كۆمەڵایەتیەكان، لە پێناو ئامادەكردنی رێبەرێكی گشتگیر و یەكانگیر بۆ كاروباری لیژنەكانی ئاشتەوایی لە هەرێمی كوردستان ، كە رێكخراو و بەهاوكاری بەرێزان لە ئەندامانی لیژنەكە بەردەوام دەبن لەسەر كاركردن تاوەكو گەیشتن بە كۆتا درافتی رێبەرەركە و ئامادەكردن و پێشكەشكردنی بەلایەنی پەیوەندیدار لە وەزارتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایتی گشتی بە ئامانجی گشتاندنی لەسەرجەم پارێزگاكان.

.

لە بەرواری ١٦/٤/٢٠٢٦ نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی سلێمانی، لە چوار چێوەی پڕۆژەی ( هەماهەنگی) لە بەڕێوبەراییەتی دەس...
26/04/2026

لە بەرواری ١٦/٤/٢٠٢٦ نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی سلێمانی، لە چوار چێوەی پڕۆژەی ( هەماهەنگی) لە بەڕێوبەراییەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێکخراوی (upp) ئیتاڵی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێکخرابوو، ئامانجی مێزگردەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە بوو کە دێنە بەردەم ڕێکخراوەکان و تێیدا (پێشەنگ محمد) بەشداری کرد وەک و ستافی ڕیکخراو

Address

Baxtyari, Near Talary Hunar
Sulaimanieh
009647700599969

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when WOLA :: Women Legal Assistance Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to WOLA :: Women Legal Assistance Organization:

Share

Category