كروبى زانكؤى رابةرين

كروبى زانكؤى رابةرين تایبەت بە ورگێڕی یاسایی

20/11/2025

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق کرایەوە

دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان (2025-2024)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت؛ لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدرال، بریاردرا بە دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى عێراق لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن لە داواکارى پێشکەش بکەن.

دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق تاکو رۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (2025/11/25) دەتوانن پێشکەش بکەن.

هەروەها دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق لە ڕێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان تاکو رۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (2025/11/25) دەتوانن پێشکەش بکەن

#زانکۆ #تۆمارکردن #قوتابخانە #زانکۆلاین #عێراق #کوردستان #خوێندکار

هـــەلــی کار / Job Vacancy / فــرصة عـمـل  🔹قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ چەند هەلێکی کار...
01/05/2025

هـــەلــی کار / Job Vacancy / فــرصة عـمـل

🔹قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ چەند هەلێکی کارکردن رادەگەیەنێت بۆ ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە:

١- زمانی ئینگــلیزیی
٢- زمانی کـــوردی
٣- زمانی عــەرەبی
٤- بــــیرکاری
٥- زانست ( فیزیا، زانستە گشتییەکان، بایۆلۆجی، کیمیا)
٦- کۆمەڵایەتی
٧- هـــونەر
٨- مــــیوزیک
٩-وەرزش
١٠-کۆمپیوتەر
١١-زانستە ئیسلامیەکان

🔹 مەرجەکانی وەرگرتن:

١- پـێــویستە داواکار بتوانێت زۆرباش بە زمانی ئینلگیزیی قسەبکات و بنووسێت جگە لە مامۆستایانی ( زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، زانستە ئیسلامییەکان، کۆمەڵایەتی).

٢- دامەزراوی حکومی نەبێت و ئیشی دووەمی نەبێت.

٣- دانیشتووی سنووری " بیتوێن" و " پشدەر" بێت.

🔸 دوای ناردنی CV، داواکار بانگهێشتی چاوپێکەوتنی کار دەکرێت وەکو هەنگاوی یەکەم، دواتر لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ورد و زانستی چەند کاندیدێک وەردەگیرێن بە مەبەستی بەشداربوونی "بێ بەرامبەر" لە کۆرسی ڕاهێنانی مامۆستایی.

🟣> دەتوانن بەیەکێک لەم ٣ ڕێگایە CV ــــەکانتان بگەیێنن:

١- لە ڕێگەی ئیمەیڵ: (تکایە لە بەشی subject پسپۆڕییەکەت بنووسە)

[email protected]

٢- تێلیگرامی پێشوازی:
0751 191 5657

٣-سەردانیکردنی بەشی پێشوازی قوتابخانە لە کاتژمێر ٩ ـــی بەیانی بۆ ٣ ـــی ئێوارە.

> تکایە تا ڕێکەوتی 25/05/2025 «CV»ـیەکانتان بنێرن.

20/02/2025

هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌ی لێ بسەنرێتەوە، خۆشی له‌نێو دەچێت و دەفەوتێت. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نەبێت، به‌ڵام زمانه‌که‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌رگیز نامرێت و هه‌ر ڕۆژێک دێت که‌ سه‌ر دەکەوێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
پیرۆزە زمانی دایک

Celebrating my 13th year on Facebook. Thank you for your continuing support. I could never have made it without you. 🙏🤗🎉
01/10/2024

Celebrating my 13th year on Facebook. Thank you for your continuing support. I could never have made it without you. 🙏🤗🎉

Shout out to my newest followers! Excited to have you onboard!Aw In, Eman Dasko, Rozha Musa
25/08/2024

Shout out to my newest followers! Excited to have you onboard!

Aw In, Eman Dasko, Rozha Musa

01/08/2024

ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانیەوە

لیژنەی شارەزایانی دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکات کە خوازیارن ببنە شارەزای دادوەری و وەرگێڕی یاسایی، دەتوانن لە ڕێکەوتی ١-٨-٢٠٢٤ ــەوە داواکاری پێشکەش بە لیژنەکە بکەن، بە مەبەستی وردبینیکردنی داواکاری و دۆکیۆمێنتە پێشکەشکراوەکانیان لەو بوارانەی کە لە خوارەوە دیاریکراوە.



١-بوارە پزیشکیەکان بە گشتی.

٢-ئەندازیاری تەلارسازی.

٣-ئەندازیاری کارەبا.

٤-ئەندازیاری میکانیک.

٥-ئەندازیاری ڕێگاوبان.

٧- ڕاگەیاندن.

٧-هێما و ناوی بازرگانی.

٨- زمانی ئاماژە.

٩- سەرجەم زمانە بیانییەکان جگە لە زمانی (ئینگلیزی و عەرەبی).



مەرجە پێویستەکان:

١- داواکار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

٢- لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەو بوارەدا هەبێت کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکات، بڕوانامەی هیچ بوارێک بۆ بوارێکی تر قبوڵکراو نیە.

٣- پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی، لانیکەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کرداری لەو بوارەدا هەبێـت.



تێبینی/

ئەم بابەتە هیچ پەیوەندیەکی بە دامەزراندنەوە نیە، نە دەوامی دیاریکراوی هەیە نە موچەی جێگیر.
تەنها داواکاری بۆ ئەو بەشانە وەردەگیرێت کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە.
داواکار پێویستە (٢) نوسخە کۆپی کارتی نیشتمانی و زانیاری و کۆپی بڕونامەی زانکۆی پێبێت.
دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٨/١٥ دەبێت و ئەو کاتە درێژ ناکرێتەوە.

22/03/2024

بۆ ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!؟
یەکەم /بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری هێناوە!
دووەم/لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!
سێیەم /ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بە کە ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا!
چوارەم / داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!
پێنجەم / ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە " فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی!
شەشەم /ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا دەزانن هەمووان
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ڕوونی دەکەمەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان! 🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

خ*لەکانی فێرکاری لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان دەست پێدەکات:ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئاستی ئەنجامدراو لە ڕێ...
24/02/2024

خ*لەکانی فێرکاری لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان دەست پێدەکات:

ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئاستی ئەنجامدراو لە ڕێکەوتی ٧/٨/٢٠٢٣-٨ لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی (سەلاحەدین و سلێمانی و دهۆک) دەکەینەوە، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢١ داواکاری بەشداریکردن لە خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لە ناو پۆل یان بەشێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگای ئەکاونتەکانیان پێشکەش بکەن وە بۆ مەبەستی وەسل بڕین سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن.
تێبینی:
بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ خ*لی ئۆنڵاین پێشکەش دەکەن پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:
گەیاندنی کۆرسەکان: کۆرسەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی زووم یان پلاتفۆڕمی تیمەکان.
پێداویستی ئامێرەكان: پێویستە فێرخوازان ئامێرێكی بەگەڕخەری ئەنتەرنێت بەكاربهێنن (كۆمپیتەر، لاپتۆپ، مۆبایل، تابلێت) بۆ بەشداربوون لە خ*لەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
زانیاری ئەلیكترۆنی: پێویستە فێرخوازان زانیاری سەرەتایی بەكارهێنانی زوومیان هەبێت، بە ڕۆشتنە ناو میتینگ، پرسیاركردن، و جڵەوكردنی دەستكاری دەنگ و ڤیدۆوە.
ژمارەی فێرخوازان: هیچ سنوورێك بۆ ژمارەی فێرخوازان بۆ هەر خ*ل/ وانەیەكى ئؤنلاین دانانرێت.
تۆماركردن: دەزگای IEUK هەموو وانەكان تۆماردەكات و لینكەكەی دەنێردرێت بۆ فێرخوازان یاخود دەخرێتە سەر سەكۆی یووتووب YouTube .
هەڵسەنگاندن: هەڵسەنگاندنی ئۆتۆماتیكی (تاكو %75) بە بێ مامۆستا دەكرێت. فێرخوازان دەتوانن لە ماوەی خ*لەكەدا داوای یارمەتی بكەن.
تاقیكردنەوەی كۆتایی هەردوو جۆری خ*لەکە ناو پۆل و ئۆنلاین: تاقیكردنەوەی كۆتایی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە لایەن زانكۆكان و لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتدا بەڕێوەدەچێت.

‌- بۆ وەصڵ بڕین سەردانی دارای ژوری ۳ بکەن (۰۷٥۰٤۱۳٨۹۳۷) .
‌‌- بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە
(۰۷٥۰۳٨٦۱۲٨۲)

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین

Address

Rania
Ranyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كروبى زانكؤى رابةرين posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share