المحامي المستشار راوێژ محوى

المحامي المستشار راوێژ محوى بينينى داوا له‌ دادگاكان و رایکردنى مامەڵە و كاروبارى کۆمپانیا نیشتمانى و نێودەوڵەتیەکان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان

بەدەنگەوە هاتن:بۆ بەدەنگەوە هاتنی پەیامەکەی "کاک بەکر"کارمەندی گرێبەستی پڕۆژەی ڕوناکی کە داوای پارێزەری کردووە. ئامادەین...
12/02/2026

بەدەنگەوە هاتن:
بۆ بەدەنگەوە هاتنی پەیامەکەی "کاک بەکر"کارمەندی گرێبەستی پڕۆژەی ڕوناکی کە داوای پارێزەری کردووە.
ئامادەین بە خۆبەخشی وەک پارێزەر کاری بۆبکەین ئەگەر قبوڵی کرد وە داواش لە هاوپیشە پارێزەرە بەڕێزەکانمان دەکەین کە تیمێکی پارێزەری بۆ پێکبهێنین بەشێوەیەکی خۆبەخشانە،لە ئێستادا ئەم پارێزەرانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە ئامادەییان دەربڕیووە.
لەگەڵ ڕێزدا:-
پارێزەر/ ڕاوێژ ستار نبی (راوێژ محوى )لە ڕانیە
پارێزەر/ پێشەنگ قادر حسین لە سلێمانی
پارێزەر/ ئارام حیدر عبداللە لە کەلار
پارێزەر/ شکار عثمان حمەامین لە کەلار
پارێزەر/ جەنگی اسماعیل پیرۆت لە قەڵادزێ
پارێزەر/ ڕێباز ڕێبوار حسن لە هەڵەبجە
پارێزەر/ فەرهەنگ خدر عبداللە لە ڕانیە

IFJ لە ڕانیەڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی ڕاپەڕین بەشداریان کرد لە خولێکی تایبەت بە سەلامەتی پیشەیی، کە بۆ ماوەی دوو ڕ...
16/01/2026

IFJ لە ڕانیە

ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی ڕاپەڕین بەشداریان کرد لە خولێکی تایبەت بە سەلامەتی پیشەیی، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و هەر ڕۆژێک بە ماوەی 7 کاتژمێر بەردەوام بوو.

ئەم خولە لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان/نووسینگەی ڕاپەڕین، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕێکخرا. تێیدا باس لە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان کرا لە کاتی روماڵکردن و تۆمارکردنی ڕووداوەکان، هەروەها فێرکردنی فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتە نەخوازراوەکان.

ئامانجی ئەم خولە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پابەندی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان بوو، و لە کۆتاییدا شهادەی بەشداری بەشداربووان درا.

ڕاوێژ محوی
پارێزەر و ڕۆژنامەنووس

پیرۆزبای لە تەواوی هاوپیشە ئازیزەکانم دەکەم لە کوردستان و سەرتاسەری عێراق ،هیوادارم ئەمساڵ ببێتە سالێ دادپەروەری و جێبەج...
03/01/2026

پیرۆزبای لە تەواوی هاوپیشە ئازیزەکانم دەکەم لە کوردستان و سەرتاسەری عێراق ،هیوادارم ئەمساڵ ببێتە سالێ دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا.

23/12/2025

هەر کاتێک تۆ بەهەر تۆمەتێک راگیرایت مافت هەیە بەپێی یاسا هیچ وتەیەک نەدەیت تاوەکو پارێزەرەکەت ئامادە دەبێت،گەر پارێزەریشت نەبو دەتوانی داوای بکەیت یاخود کە توانای گرتنی پارێزەرت نەبو داوادەکەیت دادگا پارێزەرێکت بۆ دابنێت و لەبەردەم لێکۆلەر یان دادوەر بە ئامادە بونی ئەو پارێزەرە وتەی خۆت بدەیت.
گەر بەپێت مەرجەکانی ئەم ماددەیە المادة 123
ا- على حاكم التحقيق او المحقق ان يستجوب المتهم خلال اربع وعشرين ساعة من حضوره بعد التثبت من شخصيته واحاطته علما بالجريمة المنسوبة اليه. ويدون اقواله بشانها مع بيان ما لديه من ادلة لنفيها عنه وله ان يعيد استجواب المتهم فيما يراه لازما لاستجلاء الحقيقة.
ب- قبل اجراء التحقيق مع المتهم يجب على قاضي التحقيق اعلام المتهم ما يلي:
اولا- ان له الحق في السكوت، ولا يستنتج من ممارسته هذا الحق اية قرينة ضده.
ثانيا- ان له الحق في ان يتم تمثيله من قبل محامي، وان لم تكن له القدرة على توكيل محامي تقوم المحكمة بتعيين محامي منتدب له، دون تحميل المتهم اتعابه.
ج- على قاضي التحقيق او المحقق حسم موضوع رغبة المتهم في توكيل محامي قبل المباشرة بالتحقيق، وفي حال اخيار المتهم توكيل محام فليس لقاضي التحقيق او المحقق المباشرة باي اجراء حتى توكيل المحامي المنتدب.
قانون اصول المحاكمات الجزائية
رقم 23 لسنة 1971

رێرەوی لێکۆلینەوە وەک خۆی جێبەجی نەکرا داتوانیت بە پێی ماددەی ٢٤٩ لەهەمان یاسا طعن بدەیت لە اجراء تەکان، بەسەبەبی ئەوەی یەکێک لە مەرجە ئەساسیە (وجوبیە)کە جێبەجێ نەکراوە، بۆیە اجرائاتی لیکۆلینەوە
بە هەلەدادەنرێت. تەواوی لێکۆلینەوەکە بەنەقس حساب دەکرێت.

المحامی المستشار
راوێژ محوی

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێتلە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی...
23/12/2025

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت

لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

لەگەل جەنابی وەزیر کۆبوینەوە سلێمانی، ئۆفیسی ڕێکخراوی ئاسودەڕێکخراوی ئاسودە، دانیشتنێکی سازکرد بە ئامادەبوونی جەنابی وەز...
16/12/2025

لەگەل جەنابی وەزیر کۆبوینەوە

سلێمانی، ئۆفیسی ڕێکخراوی ئاسودە

ڕێکخراوی ئاسودە، دانیشتنێکی سازکرد بە ئامادەبوونی جەنابی وەزیر، بەڕێز کوێستان محمد \ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،هەروەها میوانداریکردنی چەندین کەسایەتی .
لەنزیکەوە زۆر بابەتی ورد خرانە روو گەنگەشەی کۆمەلێک بابەتی ئیداری و کۆمەڵایەتی و یاسایی کرا.

المحامی المستشار
راوێژ محوی

گەر دەتەوێت زانیاریت هەبێت لەسەر،ئۆتۆمبێلەکەت کاتێک دەتەوێت ساڵنامەکەت نوێبکەیتەوەیاخود خاوەنداریەتی بگۆریت تەواوی زانیا...
14/12/2025

گەر دەتەوێت زانیاریت هەبێت لەسەر،ئۆتۆمبێلەکەت کاتێک دەتەوێت ساڵنامەکەت نوێبکەیتەوەیاخود خاوەنداریەتی بگۆریت تەواوی زانیاریەکان بەکورتکراوەیی لەم وێنەیە بونی هەیە.

المحامی المستشار
راوێژ محوی

ماددەى ١٠٣ یاساى شارستانىخاڵى دوو .پارێزەرى راوێژ کار راوێژ محوى #المحامي  #المستشار  #راوێژ  #محوى
11/12/2025

ماددەى ١٠٣ یاساى شارستانى
خاڵى دوو .

پارێزەرى راوێژ کار
راوێژ محوى

#المحامي #المستشار #راوێژ #محوى

شایستەیى (اهلیة)خاوەن قەرز شایستەیى خاوەن قەرزى بارمتە بۆ دانراو (اهلیة الدائن المرتهن)وەک ئەو کەسەوایە کە تواناى دانانى...
10/12/2025

شایستەیى (اهلیة)
خاوەن قەرز

شایستەیى خاوەن قەرزى بارمتە بۆ دانراو
(اهلیة الدائن المرتهن)

وەک ئەو کەسەوایە کە تواناى دانانى بارمتەى هەبێت, یان تەمەنى گەشتبێتەسەروو (١٨) کامل اهلیە یان دادگا رێگەى پێدابێت.م٩٩ یاساى شارستانى.(منداڵى مۆڵەت پێدراو)
المحامى المستشار
راویژ محوى

رێگاکانی دەستکەوتنی  مافە یاساییەکان،دژوار وتاقەتپروکنن.بۆیە بێ ئەمەل مەبن لە مسۆگەر بوونی مافی راستەقینەتان لە رێگەی یا...
02/12/2025

رێگاکانی دەستکەوتنی مافە یاساییەکان،دژوار وتاقەتپروکنن.
بۆیە بێ ئەمەل مەبن لە مسۆگەر بوونی مافی راستەقینەتان لە رێگەی یاسا.

پارێزەر
راوێژ محوی

یاسای سزادانی عێراقیماددەی ٢٨کۆلەگەی ماددی تاوان بریتییە لە رەفتاری تاوان کاری بە ئەنجامدانی کردەوەیەک کە یاسا بە تاوانی...
28/11/2025

یاسای سزادانی عێراقی
ماددەی ٢٨
کۆلەگەی ماددی تاوان بریتییە لە رەفتاری تاوان کاری بە ئەنجامدانی کردەوەیەک کە یاسا بە تاوانی دانابێت،یان ئەنجام نەدانی کردەوەیەک کە یاسا فەرمانی پێکردبێت.

المحامی المستشار
راوێژ محوی

Address

Kurdistan
Kurdistan

Telephone

+9647501575311

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when المحامي المستشار راوێژ محوى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to المحامي المستشار راوێژ محوى:

Share