Avin Sarkawt-پارێزەر ئەڤین سەرکەوت

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Avin Sarkawt-پارێزەر ئەڤین سەرکەوت

Avin Sarkawt-پارێزەر ئەڤین سەرکەوت بۆ گشت کاروبارە یاساییەکان لە شاری هەولێر
للتوكل في كافة الدعاوي ( الشرعية - المدنية - الجزائية ) استشارات القانونية - تسجيل شركات

23/05/2025



*پێشینەی تاوان بریتی یە لە ئەنجامدانی تاوان کە بە گویرەی مادەکانی قانوونی عقوبات عێراقی بەنص باسی تاوانەکە کراوە یان ئەو تاوانانەی کە بە قانونی تایبەت رێکخراوە وەک (قانونی تیرۆر یان قانونی مخدرات .....
*دوای ئەوەی کە دادگا بە گوێرەی کردەوە تاوانکارییە حکم دەردەکات بە تاوانبارکردنت لێرەوە پێشینەی تاوانت بۆ دروست دەبێت .........
*لەئیستەدا لە هەر پارێزگایەک بەرێوەبەرایەتیەکی پێشینەی تاوان ( ادلە جنائی) هەیە هەر کەسێک دوای ئەوەی لە لایەن دادگاکانەوە تاوانبار دەکریت دوای ئەوەی حکمەکەی پلەی کۆتایی وەردەگریت دادگاکان وێنەیەک لە بریاری دادگا دەنێرن بۆ ادلەی جنائی بۆ ئەوەی لە ئەنجام دانی کردەیەکی تاوانکاری دیکە پێشینەکەی دێتەوە بۆ دادگا زانیاری پی دەگات کە کەسەکە پێشتر تاوانبار بووە بە گویرەی مادەیەکی دیاری کراو ....
*ئەم پێشینەی کاریگەری هەیە کە بە پێی جوری تاوانەکە پێشینەی تاوانت هەبێ کارت پێ نادرێیت لە هەندی دەزگاو فەرمانگە و کەرتی تایبەت یان لە کاتی دامەزراندن داوای پێشینەی تاوانت لێ دەکەن یان زۆر جار سەفەر کردن یان پێدانی قبوڵ بۆ خۆێندن لە دەرەوە داوای بڕوانامەی پیشینەی تاوانت لێ دەکەن کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێشینەی تاوان پێت دەدریت بەلام چەند سزایەک هەیە کە بە پێشینە دانانریت
ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان لەتازەترین ڕا دەربڕیندا دەڵێت ئەم جۆرە سزایانە بە پێشینەی تاوان دانانرێت

١ /بریاری بەندکردنی بە مادەی ( ٤٣ ) قەرزداری لە یاسای جێبەجێکردن نابێتە پێشینەی تاوان

٢/ بریاری دەرچوو لەسەر کەفیل بەپێی ماددەی (١١٩) لە یاسای بنەما دادگەرییە سزایەکان نابێتە پێشینەی تاوان .

٣/ فەرمانی سزایی دەرچوو لە دادگاکانی لێکۆلینەوە لە تاوانی جۆری سەرپێچی بەپێی مادەی (١٣٤) یاسای بنەما دادگەرییە سزایەکان دەبێتە پێشینەی تاوانکاری

٤/ بڕیارە دەرچوەکان لەسەر تاوانباری نەوجەوان بەپێی یاسای چاودێری نەوجەوان نابێتە پێشینەی تاوانکاری

23/05/2025

🔻 ئازادکردنی بەمەرج(افراج الشرطي)

🔴 ئازادکردنی بە مەرج: بریتیە لە سیستەمێکی یاسایی بۆ ئازادکردنی حکومدراو کە سزایەکەی کۆت و بەندی ئازادیە پێش تەواو بوونی هەموو ماوەی حوکمەکەی ، بەکۆمەڵێک مەرج.

♦ مەرجەکانی ئازادکردنی بەمەرج :
① تەنها لەسەر حوکمدراو بە سزایەکی بنەڕەتی کۆتکردنی ئازادی جێبەجێ دەبێت.
② دەبێت حوکمدراو سێ لەسەر چواری ماوەکەی لە بەندینخانەدا تەواوکردبێت، بۆ نەوجەوانیش دوو لەسەر سێی تەواوکردبێ.
③ بۆ دادگا بسەلمێت کە حوکمدراو خوڕەوشت و هەڵسوکەوتی لەماوەی بەسەر بردنی بەندیەکەیدا ، باشبووە.
④ ماوەی بەسەر براو لە بەندیدا لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت ، ئەگەر سزاکانیش بەدواییەکدا لەسەری جێبەجێکران ئەوا ماوەی هەموویان کۆدەکرێتەوە بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە.

♦ لێدەرکراوەکان لە بڕیاری ئازادکردنی بەمەرج :

① تاوانکەری بۆگەڕاوە ( المجرم بالعائد) کە حوکمدرابێت بە توندترین سزای تاوانی ئەنجامدراو.
② حوکمدراو لەسەر تاوانی دژی ئاشتی و ئاسایشی دەرەکی دەوڵەت یان تاوانی ساختەکردنی دراو یان پول یان قەواڵە داراییە حکومیەکان.
③ حکومدراو لەسەر تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی یان نێربازی یان دەست درێژی بۆ سەر جەستە (عرض) بەبێ ڕەزامەندی ...
④ حكومدراو بە کاری قورس یان زیندانی (السجن) لە تاوانی دزی ئەگەر پێشتر بەهەمان دوو جۆری سزا حکومدرابێت
⑤ حکومدراو بەکاری قورس یان زیندانی (السجن) لەسەر تاوانی بردنی ماڵاتی گشتی (اختلاس الاموال العامە) ئەگەر پێشتر لەسەر هەمان جۆری تاوان حکومدرابێت یان بە بەندی (حبس) حکومدرابێت لە دوو تاوان یان زیاتری بردنی ماڵاتی گشتی بەدوای یەکدا ...

🔻 کاتێک داواکاری ئازادکردنی بەمەرج پێشکەشی دادگا دەکرێت دادگا یەکێک لەم بڕیارانەی خوارەوە دەدات :

🔵 یەکەم / ڕەتکردنەوەی داواکاریەکە :
جا ڕەتکردنەوەکە بەهۆکاری شکلی بێت یان بابەتەوە ، وەکو ئەوەی کەموکورتیەک لە ڕێککارەکان هەبێت یان زانیاری یان ڕاپۆرت یان نەبوونی مەرجی ئازادکردن یان تاوانەکەی لەو تاوانانەبێت کە بەدەرکراون لە ئازادکردنی بەمەرج ...

🔵 دووەم / پەسەندکردنی داواکارییەکە :
ئەگەر مەرجەکانی ئازادکردنی تێدابوو ، هیچ ریزپەڕیەکیش نەبوو ، ئەوا دادگا بڕیاردەدات بە پەسەندکردنی داواکاریەکە.

Address

44001
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Avin Sarkawt-پارێزەر ئەڤین سەرکەوت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share