ئایکان

ئایکان تۆڕی ئایكان كاردەكات بۆ قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ بە پرنسیبێكی مرۆڤانە

تۆڕی رێكخراوە كوردییەكان بۆ قەدەغە كردنی چەكی ئەتۆمی دامەزرا

رۆژی شەمە 7ی دیسەمبەر , لە میوانخانەی چوارچرا لە شاری هەولێر , بە بەشداری ئەم رێكخراوانە بڕیاری دامەزراندنی (( تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ قەدەغە كردنی چەكی ئەتۆمی)) درا,لەسەر پێشنیاری رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید , بە پشتیوانی نوێنەری ئەم رێكخراوانە لە سمینارەكە :-
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید.
2- كۆمەڵەی قوربانیانی چەك

ی كیمیاوی هەڵەبجە.
3- تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ( koncicc).
4- كۆمەڵەی داكۆكی لە قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیان
5- كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
6- یەكێتی لاوانی دیموكراتی لە كوردستان
7- رێكخراوی هاووڵاتیانی ئازاد.
8- رێكخراوی رەنگەكان بۆ ئازادی
9- رێكخراوی هاوێنەی هونەری.
10- تۆڕی هانا(12 رێكخراو).
11- رێكخراوی هاریكاری مرۆڤایەتی.
12- رێكخراوی دۆستانی سپی
13- رێكخراوی پێشەنگی فەرمانبەرانی زانكۆو پەیمانگاكان.
14- رێكخراوی پرسی میدیا
15- سەنتەری رۆشنبیری كوردی روسی
16- رێكخراوی جوتیارانی سەردەم
17-كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە

دواتر هەردوو رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید , كە دەعوەتكەری كۆبونەوەكە بوو , لە گەڵ رێكخراوی جوتیارانی سەردەم ئەركی دەركردنی ئیجازەی فەرمی تۆڕەكەیان گرتە ئەستۆ

14/01/2026

يمنح تصاعد المنافسة بين القوى العظمى، الولايات المتحدة، سبباً أكبر للاستثمار في أطر التعاون الدولي للحد من الأسلحة النووية.

13/12/2025

کوردستان نێت٢٠٢٥

https://ashte.org/index/?p=15769
12/12/2025

https://ashte.org/index/?p=15769

77 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری قەدەغەكردنی جینۆسایدو سزادانی بكەرانی دەرچوو, 10 ساڵ لەمەوپێش لە لایەن نەتەوەی كگرتووەكانەوە بە بەشداری 153وڵەت بڕیاری ئەوە درا ئەم رۆژە وەك رۆ....

https://hawpshti.com/index/?p=15306
11/12/2025

https://hawpshti.com/index/?p=15306

77 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری قەدەغەكردنی جینۆسایدو سزادانی بكەرانی دەرچوو, 10 ساڵ لەمەوپێش لە لایەن نەتەوەی كگرتووەكانەوە بە بەشداری 153وڵەت بڕیاری ئەوە درا ئەم رۆژە وەك رۆ....

10/12/2025

رۆژی قەدەغەكردنی جینۆسایدو رێزگرتن لە قوربانیان 0Be First! byDengekan كانونی یه‌كه‌م 9, 2025 General, Genocide Message Body 77 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری قەدەغەكردنی جینۆسایدو سزادانی بكەرانی دەر....

https://ashte.org/index/?p=15741
07/12/2025

https://ashte.org/index/?p=15741

لە چوارچێوەی كارەكانی كۆنگرەی 24ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا , تۆریی KONCICC بە هاوكاری رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و چەك سمینارێكی ...

29/11/2025

30 نۆڤومبەر لەم ڕۆژەی كە یادی هەموو قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهان دەكەینەوە، ڕێز و نەوازش بۆ ئەو كەسانە دادەنێین كە كوژراون یان بریندار بوون بەهۆی ئەو چەكە ترسناك...

https://dengekan.info/archives/50882
29/11/2025

https://dengekan.info/archives/50882

لە رۆژی قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهاندا.. كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان 0Be First! byDengekan تشرینی دووه‌م 28, 2025 General, Genocide 30 نۆڤومبەر لەم ڕۆژەی كە یادی هەموو قوربانیانی چەكی ك...

لە رۆژی قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهاندا30 نۆڤومبەر لەم ڕۆژەی  كە یادی هەموو قوربانیانی چەكی كیمیاوی  لە جیهان دەكەینە...
28/11/2025

لە رۆژی قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهاندا

30 نۆڤومبەر لەم ڕۆژەی كە یادی هەموو قوربانیانی چەكی كیمیاوی لە جیهان دەكەینەوە، ڕێز و نەوازش بۆ ئەو كەسانە دادەنێین كە كوژراون یان بریندار بوون بەهۆی ئەو چەكە ترسناكەوە، هەوڵ دەدەین كۆتایی بەم چەكە ترسناكە بهێنین لە بەرهەم هێنان, داهێنان, گواستنەوە, بەكارهێنان, هەڵگرتن.
سالڵانی ڕابردوو وەك مرۆڤایەتی دەستكەوتی گرنگمان بەدەستهێنا بە لەناوبردنی دوایین چەكی كیمیایی لەو كۆگایانەی كە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە كە بەشێكن لە ڕێككەوتننامەی چەكی كیمیایی.
بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنە خێراكانی زانست و تەكنەلۆژیادا، بەتایبەت زیرەكی دەستكرد مەترسییەكان هێشتا گەورەن.
كۆمەڵگەی جیهانی دەبێت بە یەك دەنگ پابەند بوون بە ڕێككەوتننامەی چەكی كیمیایی دووپات بكاتەوە، كۆتایی بە بێ سزایی بهێنێت بۆ دروستكردن و بەكارهێنان و ..... و بەڵێنی پەیمانی داهاتوو بۆ جیهانێكی دوور لەم چەكانە جێبەجێ بكات.
كۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندام لە كۆنفرانسی چەكی كیمیایی كە رێكخراوی OPCW سالانە ئەنجامی دەدات بەناوی CSP، لە CSP-20 دا بڕیاریدا كە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكدا یان لە كاتی گونجاودا ڕۆژی یادكردنەوە بۆ هەموو قوربانیانی چەكی كیمیایی بەڕێوە بچێت.
ئەم یادكردنەوە دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی چەكی كیمیایی، هەروەها دووپاتكردنەوەی پابەندبوونی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی (OPCW) بە نەهێشتنی مەترسییەكانی چەكی كیمیایییە لە جیهاندا, كە ئێستا 194 وڵات پەیوەست بووە بە رێكەوتننامەكەوە.
مێژووی هەوڵە جدییەكان بۆ بەدیهێنانی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كە بە ئەنجامدانی ڕێككەوتننامەی چەكی كیمیایی گەیشتە لوتكە، زیاتر لە سەدەیەك لەمەوبەر دەستیپێكرد. لە جەنگی جیهانی یەكەمدا چەكی كیمیایی بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكارهێنرا و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار كوژراو و ملیۆنێك قوربانی لێكەوتەوە.
بەڵام لە جەنگی جیهانی دووەمدا چەكی كیمیایی لە گۆڕەپانی شەڕدا لە ئەوروپا بەكارنەهێنرا..
ڕێككەوتننامەی چەكی كیمیایی لە ساڵی ١٩٩٣ پەسەندكرا و لە ٢٩ی نیسانی ١٩٩٧ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕیاردرا، "لە پێناو هەموو مرۆڤایەتیدا، ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بە تەواوی نەهێڵرێت."
دەوڵەتانی ئەندامی ئەم ڕێككەوتننامەیە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوییان دامەزراند, كە هەنووكە 194 وڵات ئەندامە تیایدا, بە سوریاوە, كە هەنگاو دەنێت بێتە ناو رێكەوتننامەكەوە.
هەروەها دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی لە ململانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەك تاوانی جەنگ ناساند.
گەلی كورد لە جەنگی جیهانی یەكەمەوە چەكی كیمیاوی دژی بەكار دەهێنرێت, لە ساڵانی 1987 و 1988 بەكارهێنانی ئەم چەكە لە دژی دەیان هەزار كوژراو سەدان هەزار برینداری لێكەوتەوە, لەو ماوەیەدا زیاتر لە 250 جار چەكی كیمیاوی لە دژی بەكار هاتووە , شاری سەردەشت بووە یەكەم شار لە جیهان چەكی كیمیاوی تیایدا دژی خەڵكە سڤیلەكەی بەكار هات, وە شاری هەڵەبجەش بووە یەكەم شار لە جیهان كە زۆرترین قوربانی سڤیلی بە چەكی كیاوی هەبێت.
ئێمە كە قوربانی یەكەمی چەكی كیمیاوی بین لە 100 ساڵی رابردووە, بەهەمان شێوە دەبێت یەكەم دوژمنی چەكی كیمیاویش بین لە جیهاندا.
لەم رۆژەدا قوربانیانی چەكی كیمیاوی بە بیر دەهێنرێنەوە, هەوڵدەدرێت هەڵەبجە و سەردەشتەكان دووبارە نەبنەوە, رێز لەو هەوڵانە بگرێت بوونە هۆی بنە بڕكردنی چەكی كیمیاوی لە جیهان كە رۆژی دامەزراندنی رێكخراوی OPCW ە.

30-11-2025

رێكخراوەكان:
-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید- kwg
-تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – Koncicc
-تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
-رێكخراوی جیهانی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی-www
-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوە
-رۆژنامەی نگرە سەلمان
- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
-كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان

30/10/2025

عَدّ متحدث باسم «الأمم المتحدة»، الخميس، أن التجارب النووية غير مسموح بها «تحت أي ظرف»، بعدما قرر الرئيس دونالد ترمب أن تستأنف الولايات المتحدة هذه الاختبارات.

Address

اربيل-عراق
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئایکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to ئایکان:

Share