Lawyer Haval Nazhad پارێزەر هەڤاڵ نەژاد

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Lawyer Haval Nazhad پارێزەر هەڤاڵ نەژاد

Lawyer Haval Nazhad  پارێزەر هەڤاڵ نەژاد پارێزەر، نووسەر و چالاکی مەدەنی
http://www.hevalname.blogspot.com/

بە بۆنەی هەردوو جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە خۆشی و ئارامی تێپەڕ...
20/03/2026

بە بۆنەی هەردوو جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە خۆشی و ئارامی تێپەڕێنن.

17/03/2026

بەچیدا جاش بناسینەوە؟

- سەردەمی ڕیفراندۆم، دەبێ بە قسەی ئەمریکا بکەین و ڕیفراندۆم نەکەین. ئێستاش بۆ ڕۆژهەڵات دەڵێن؛ نابێ بە قسەی ئەمریکا بکەین، دەمانفرۆشێ.

- لە بەغدا ئیدانەی هێرشی سەر حەشدی شەعبی دەکات، بەڵام لە کوردستان، تەنیا دەڵێ؛ داوا دەکەین حکومەتی عێراق، نەهێڵێ هێرش بکرێتە سەر خەڵکی مەدەنی، یانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان قەینا!

- باسی توانای مووشەکی و هێزی سەربازی ئێران دەکات بەشێوەیەک لەبن نەیەت، باسی ماندووبوونی سیستەمی سەربازی و کۆتاییهاتنی مووشەک و دژەدرۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.

- بۆ هێزی باکوور و ڕۆژاڤا، لەگوڵ کاڵتریان پێ ناڵێن و ئەفسانەیان لێ دروست دەکرێ، بۆ هێزی ڕۆژهەڵات کە لەپێناو باشوور قوربانیان بە سەنگ و قورسایی خۆیان داوە، دەڵێن فاسۆلیاخۆر.

- بۆ باکوور، خۆپیشاندان دژی ئەردۆگان دەکەن و ئەوەی بڵێ بە خۆپیشاندان تورکیا ناڕوخێ پێی دەڵێن جاش، بەڵام بۆ ڕۆژهەڵات نەک خۆپیشاندان ناکەن، بەڵکو دەڵێن ئێران بە مووشەکیش ناڕووخێ!

- بۆ ڕۆژاڤا، پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نیشتمانییە و دەبێ سنوورەکان بکرێنەوە. بۆ ڕۆژهەڵات، نابێ ڕێگە بدرێ پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە باشوورەوە هێرش بکەن و بەرگەی لێدانی ئێران ناگرین.

- درۆنی عێراقییە پرۆئێرانییەکان هاوڵاتی شەهید بکات بێدەنگن و تەنانەت باوەش دەکەن بە برا حەشدەکانیان، بەڵام بۆ درۆنی تورکیا بەیاننامەیان حازرە.

- زوڵم لەسەر مسوڵمانێکی ئەفریقا بێ شینی بۆ دەگێڕن، بەس لەسەر مسوڵمانێکی کورد بێ و زاڵمەکەش مسوڵمانە داگیرەکەرەکان بن، بێدەنگیان ئازایەتییەکەیانە، خۆ ئەگەر قسەش بکەن دەڵێن؛ نابێ دژایەتی دەسەڵاتی مسوڵمانان بکەین و بەرگری لە داگیرکەرەکه دەکەن.

من دەزانم جوگرافیا لە ڕابردوو هێزەکوردییەکانی ناچار کردووە لانی کەم پەیوەندیان هەبێ لەگەڵ داگیرکەرێک (پارتی و یەکێتی لەگەڵ تورکیا، ئێران، سووریا) (حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ عێراق) (پەکەکە لەگەڵ سووریا، ئێران) بەڵام ئێستا سەردەم گۆڕاوە و کوردی باشوور حکومەتێکمان هەیە، لە دەرەوەی حکومەت کە دیسان ناچارە بەوەی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ داگیرکەران هەبێ، حیزب، پەرلەمانتار، ڕۆشنبیر، نووسەر و هەرکەسێکی تر بەهەرجۆرێک بۆ داگیرکەرێک ئازا بێ و پاساو بۆ داگیرکەرێکی دیکە بێنێتەوه جگە لە جاش، هیچ ناوێکی دیکە هەڵناگرێت.

31/01/2026

چالاکییە نەتەوەیییەکانی ئەم ڕۆژانە، نەک تەنیا هەموومانی کۆکردەوە لە دەوری کوردبوون و کوردایەتی، تەنانەت کاریگەری هەبوو لەسەر زمان، هونەر و کولتووریشمان، هەزاران منداڵ و گەنج و پیری سۆرانی لە دروشم و پۆست و ستۆرییەکانی سۆشیال میدیایان سترانه کرمانجییەکانیان بڵاوکردۆتەوە و دڵنیام زۆرێکیان یەکەم جاریانە، بەپێچەوانەوەش کرمانجی و ئاخێوەرەکانی زار و بنزارەکانی دیکەش هەروەها.

هیوادارم ئەو شەپۆلە پەرەی زیاتری پێ بدرێ

27/01/2026
24/01/2026

ئەم ڕۆژانە کە سۆشیال میدیا دەکەینەوە، فریا ناکەوین کۆمێنت و لایک بۆ ئەو شەپۆلە بەرفراوانەی هەستی نیشتماپەروەرییە جوانە دانێن، هێندە زۆرە.
ئەو یەکێیتییە جوانە، سەرکەوتنێکی بێوێنەیە و خەون و هەوڵی دەیان ساڵەی داگیرکەرانی بۆ نەهێشتنی ئەو هەستە، لە گۆڕ نا.

ئەوەشی بیرهێناینەوە، جگە لە دەوڵەتی سەربەخۆ، هەموو چارەسەرییەکانی دیکە بێکەڵکن.

بژی یەکێتیی گەلی کوردستان، بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردستان.

22/01/2026

ئەم ڕۆژانە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاڤا، لە گردبوونەوەکاندا بەتایبەت لە باکوور، تەنانەت لەناو شەڕڤانەکانی ڕۆژاڤاشدا هەڵپەڕین و دیلان دەبینرێ، هەندێک بە کۆمێنت دەنووسن کەی کاتی ئەوەیە یان قسەیان پێ دەڵێن کە؛ کورد وا قڕ دەکرێ، کەچی ئێوه هەڵدەپەڕن!

من شارەزای ئەو بوارە نیم، بەڵام ئەو ڕاستییە دەزانم کە دیلان یان هەڵپەڕینی کوردی وەک چۆن بۆ خۆشی و شایی هەیە، ئاواش بۆ ناخۆشیی وەک تازیە و شینگێڕی و لاواندنەوە، تەنانەت کاتی شەڕ و جەنگیش بۆ هاندان و ورەبەرزکردنەوە هەیە.
بۆیە ئەوە نەک جێی ڕەخنه نییە، بەڵکو دەوڵەمەندی کولتووری ئێمە پیشان دەدا.

ئێمە ژیاندۆستین، هەر دەبێ بەسەر مەرگدۆست و تاریکپەرستان سەرکەوین.

19/12/2025

خستنەڕووی چالاکییە خۆبەخشییەکانی پەیمانگەی جیهان، لە یەکەمین کۆنفڕانسی دەزگای زەکاتی زانست.

سەرەنجام دوای نزیکەی حەوت ساڵ، سەرکەوتووانە بەرگریم لە تێزی دکتۆراکەم کرد بە ناونیشانی(کاریگەریی نێوەندگیریی سەرمایەی مر...
21/09/2025

سەرەنجام دوای نزیکەی حەوت ساڵ، سەرکەوتووانە بەرگریم لە تێزی دکتۆراکەم کرد بە ناونیشانی(کاریگەریی نێوەندگیریی سەرمایەی مرۆیی لە پەیوەندیی نێوان بەڕێوەبردنی سەرچاوه مرۆیییەکان و داهێنانی ڕێکخراوەیی) لە بەشی کارگێڕیی کار، لە زانکۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک، باکووری قوبرس.
دەمەوێ سپاسی هەموو بەڕێزانە بکەم کە پشتیوان و هاوکارم بوون لەو ماوەیە، تەنانەت ئەگەر بەیەک وشەش بێت.

Finally, after almost seven years, I have successfully defended my PhD thesis titled “The Mediating Effect of Human Capital in the Relationship Between HRM and Organizational Innovation” in the Business Administration Department at Near East University, Northern Cyprus. I would like to thank everyone who supported me in this academic journey and contributed, even with just one word.

26/07/2025

نابێ گلەیی لە حکومەتی عێراق بکەین کە باوەڕی بە زمانی کوردیی نییە، لە ڕاستیدا ئەگەر هەیبێ سەیرە! کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش باوەڕی پێی نییە و، لە ڕێگەی سیستەمی خوێندن بە ئینگلیزیی لە پەروەرده و خوێندنی باڵا، ڕۆژبەڕۆژ زمانەکەمان بایەخی کەمتر دەبێ لای خەڵک، نەوەیەک بەڕێوەیە کە ناتوانێ داڕشتنێکی سادە بە کوردیی بنووسێت.

15/04/2025

پیرۆزە لە دهۆک و کوردستان.

Address

هەولێر/شەقامی شۆرش/مێگامۆڵ/نهۆمی دووەم
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lawyer Haval Nazhad پارێزەر هەڤاڵ نەژاد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Lawyer Haval Nazhad پارێزەر هەڤاڵ نەژاد:

Share