پارێزەر شیمال کەریم حمد - Parezar Shimal Kareem Hamad

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پارێزەر شیمال کەریم حمد - Parezar Shimal Kareem Hamad

پارێزەر شیمال کەریم حمد - Parezar Shimal Kareem Hamad مافەکانی تۆ، ئەرکی منە. 🛡️یاسا قورسە، بەڵام ئێمە ئاسانی دەکەین.

ژنی عیناد شکستخواردووە..ئەو ژنەی کە زیرەکی سۆزداری و نەرمی نواندن لەمامەڵەو ڕەفتاری دا نەبێت کەسێکی شکستخواردووە لەهاوسە...
15/09/2023

ژنی عیناد شکستخواردووە..

ئەو ژنەی کە زیرەکی سۆزداری و نەرمی نواندن لەمامەڵەو ڕەفتاری دا نەبێت کەسێکی شکستخواردووە لەهاوسەرگیری و تەنانەت خزمایەتیشدا لەچاو ژنانی تر...

بۆچی؟

۱- هەمیشە لە کێبڕکێدایەو دەنگی خۆپەرستی بەسەریا زاڵە وەلێ لەڕاستیدا شکست دەهێنێت لەبەرامبەر عینادی پیاوەکەی، چونکە سروشتی پیاوان وایە لەگەڵ ژنی عەنید دا جاخوشکی بێ یان هاوسەرەکەی، توندتر دەبێت ولەبەرامبەر ژنی نەرم ونیاندا ئەوپەڕی ئاسانکاری دەنوێنێت.

۲- ژنی زۆر عیناد دەتوانرێ بوترێ گێلە، چون وادەزانێ چەند سوور بێت و لەپشت بڕیارەکەیەوە بوەستێت ئەوا براوە دەبێت، بیری ئەوەی نیە کە دەکرێ هەڵوێستێک یان ڕایەک بباتەوە و لەبەرامبەردا دڵێک بدۆڕێنێ کە هەموو ژیانی لەگەڵ دا بەسەردەبات.

۳- زۆرینەی حەکیم و دەرونناسانی سەردەمیش جەخت لەوەدەکەنەوە کە ژنانی نەرم و نیان پەسەندکراون و ژیانێکی سەرکەوتوویان هەیە، هەروەک چۆن لەسەردەمی ئیسلامیشدا خەڵک بەوە ئامۆژگاری کراوە کە ژنانی نەرم و نیان و زیرەک هاوسەرەکەی لەخۆی دەگرێت و لەبەرامبەردا عەشقی بەدەست دەهێنێ و هەرگیز ناتوانێ دەستبەرداری بێت.

٤- ئەو ژنەی بڕێک دەچەمێتەوە تا ئەو کاتەی گەردەلولەکە خامۆش دەبێت، ژنێکی حەکیم و ئاقڵە، وەلێ ئەوەیان کە وەک داری ووشک ڕادەوەستێ و بەرهەڵستی دەکات، لەکۆتاییدا گەردەلول دەیشکێنێ ولەگەڵ خۆی ڕای دەماڵێ و هیچ کەسێکیش ڕەحم بەشکانەکەی ناکات!!!

۵- ژنی عیناد هەمیشە خەمبار و بێتاقەتە چون پێی وایە هەق بەتەنها لای ئەمە، ئەوەش وادەکات نە بتوانێ مامەڵەی دروست بکات و نەژیانێکی ئاسایش بژی.

٦-پارێزەرێکی بواری خێزانی دەڵێت: زۆرینەی حاڵەتی تەڵاق کەدێنەلام ئەو خێزانانەن کە ژنەکان تێدا زیاتر لەپێویست عینادن، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری شکست هێنانی خێزانەکەیان.

دەشتەکیەک وەک ئامۆژگاری لەڕۆژی هاوسەرگیری بە کچەکەی دەڵێت:

(ببە بەدایکی دەبێتە بەندەیەکی گوێڕایەڵ بۆت).

پیاوەکان کەسانی میهرەبان و بەخشندەن بەداخەوە هەندێ لەژنان بەعینادی کردن دەیانخەنە بەرەی بەرامبەرەوەو دوژمنایەتی دروست دەکەن.

وەرگێڕان(ئاوارە)

حەزرەتی یوسف دوای ئەوەی هەموو شتێک کۆتایی هات و براکانی خەجاڵەت بوون، فەرمووی: "ئەمڕۆ لەلایەن منەوە هیج گلەیی و سەرزەنشت...
16/10/2022

حەزرەتی یوسف دوای ئەوەی هەموو شتێک کۆتایی هات و براکانی خەجاڵەت بوون، فەرمووی: "ئەمڕۆ لەلایەن منەوە هیج گلەیی و سەرزەنشتێکتان لەسەر نییە، خودا لێتان خۆشبێ"
سەرەتا پیلانیان بۆ کوشتنی دانا، پاشان قەراریاندا باشترینی دوو خراپەکه هەڵبژێرن، خستییانە نێو بیر، دواتر وەک بەندەیەک لەبازاڕ کڕین و فرۆشتنی پێکرا.
بەڵام کاتێک هاتن پاساویان بۆ هێنایەوە، هەرزوو ئەو لاپەڕەیەی هەڵدایەوەو لاپەڕەیەکی نوێی لەگەڵ کردنەوە.
جوان و بەڕێزو سەنگینەکان بەو شێوەیەن، بەدوو چوواندا ناچن.
مەسعودی هەمەدانی پیاوێک بوو زووزوو لەگەڵ خەڵک ئاشت دەبوویەوەو پەڕی تازەی لەگەڵ دەکردنەوە.
ئەگەر یەکێک بهاتبووایە لای، داوای لێبووردنی لێ بکردایە، دەیگوت: گێی مەدێ، بەدوو چوواندا مەچوو، ئەوەی ڕۆیی ڕۆیی.
دوای ئەوەی وەفاتی کرد لەخەودا بینییان پێی گوترا: خودا چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردیی؟
گوتی: لەبەردەمی خۆی ڕایگرتم پێی فەرمووم:
ئەی مەسعود! ئەوەی ڕۆیی، ڕۆیی، ڕابروو ناهێنمەوە گۆڕێ، بیبەن بۆ بەهەشت.

ن/ ئەدهەم شەڕقاوی.
و/ قاسم سەلام.

لێبوردەبن 🌚

ئایە پارێزەر بەرگری لە تاوانبار دەکات ؟جیاوازی نێوان تاوانبار و تۆمەتبار چیە ؟ تۆمەتبار : لە بنچینەدا ھەموو مرۆڤێک بێتاو...
25/11/2021

ئایە پارێزەر بەرگری لە تاوانبار دەکات ؟

جیاوازی نێوان تاوانبار و تۆمەتبار چیە ؟

تۆمەتبار : لە بنچینەدا ھەموو مرۆڤێک بێتاوانە تا ئەو کاتەی تاوانێکی دەخرێتەپاڵ رێکاری یاسایی لە دژ دەگیرێتە بەر دەبێت بە تۆمەتبار
تۆمەتبار ئەو كەسەیە كە گومانی ئەنجامدانی كارێكی تاوانیی لێدەكرێت و رێكاری یاساییشی بەرامبەر گیراوەتە بەر، لە سكاڵا بەرزكردنەوە لەسەری و لێكۆڵینەوە و دادگاییكردن بەڵام تۆمەتەكەی بەسەردا ساخ نەبووەتەوە ،
ماددەی (19)، خاڵی دووەمی دەستووری عێراق 2005، ھاتووە "تۆمەتبار بێتاوانە تاوەكوو تاوانەكەی لەسەر دەسەلمێت (المتهم بريء حتى تثبت إدانته)

تاوانبار : ئەو كەسەیە كە دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، دادگایی دەكرێت و حوكمی تاوانباربوونی بەسەردا دەسەپێندرێت و بڕیاری دادگای لە دژ دەردەچێت، ئەو كاتەی بڕیاری دادگا پلە كۆتایی و باتی وەرگرت، ئەوكاتە حوكمی دادگا یەكلاكەرەوەیە و ئەو كەسە دەبێتە تاوانبار و تاوانەكەی بەسەردا ساخ دەبێتەوە.

⚖️
#دادگا #یاسا #مەحکمە #تۆمەتبار #تاوانبار #ھەولێر #کوردستان
⚖️ #عدالة #المحامي #محامي #عدل #قانون #قانونية #محاكم #محكمة #القانون

دایک و باوکم وەرەقەی تەڵاقەکەیان واژۆ کردوەرگێڕان (ئاوارە)ئەکرێ هاوسەرگیری سەرکەوتوو نەبێت،،بەڵام ناکرێت ئەوەمان لەبیر ب...
04/10/2021

دایک و باوکم وەرەقەی تەڵاقەکەیان واژۆ کرد

وەرگێڕان (ئاوارە)

ئەکرێ هاوسەرگیری سەرکەوتوو نەبێت،،بەڵام ناکرێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە منداڵەکان بەرپرسیارێتی ئێمەن وپێش هەربڕیارێک پێویستە خوێندنەوە بۆ هەستەکانی ئەوانیش بکرێت .

وەرگێڕان (ئاوارە)

#پارێزەر
#یاسا
#دادگا
#محامي #المحامي

#طلاق
#جیابوونەوە

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 16:00 - 20:00
Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر شیمال کەریم حمد - Parezar Shimal Kareem Hamad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share