ئاژانسی هەوالەکانی پارتی

ئاژانسی هەوالەکانی پارتی خزمەتکردن بەڕێبازی بارزانی و بلاوکردنەوەی نوێترین هەوال و زانیاری و دەرکەوتنی سەرکردەکانی پارتی

22/09/2026

دەستخۆش بۆ مامۆستا و راهێنەری مرۆیی عبدالعزيز محسن بارزانى بۆ پێشکەش کردنی ئەم سمینارە ناوازەیە لە سەنتەری قەزای بەردەرەش .

ئەمڕۆ شەممە، ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردو...
19/09/2026

ئەمڕۆ شەممە، ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی، خوالێیخۆشبێت لیوا (سلێمان ئەحمەد شێخانەیی-دۆلەمەری) کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌ عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن
07/09/2026

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌ عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

29/08/2026

قەزای مێرگەسۆر.. بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی، خوالێیخۆشبێت مام (محەمەد عەزیز خاڵ هەمزە مێرگەسۆری) کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەی...
29/08/2026

ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی، خوالێیخۆشبێت مام (محەمەد عەزیز خاڵ هەمزە مێرگەسۆری) کرد.
بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

صادق گۆران ،،بنەمالێکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ لە مێژوویی بنەمالەیان ئاوارەیی و  قووربانێکی زۆریان داوە بۆ کورد کوردستان خاوە...
20/08/2026

صادق گۆران ،،بنەمالێکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ لە مێژوویی بنەمالەیان ئاوارەیی و قووربانێکی زۆریان داوە بۆ کورد کوردستان خاوەنی یەکەم شەهیدی ڕاپەڕینی کوردبوون چەند ساڵە لەنێو داموو دەزگەکانی حزبی و حکوومی ئەوە لە توانایی بووبێت کردوویەتی هاوکار بووە بۆ هاووڵاتیان دەڤەرکەمان بەتایبەتی لە سنووری لقی 9ئاکرێ و بەردەرەش بەڕاستی لەوەتەی پارتی هەیە خۆیان و بنەماڵەیان ماندوون ،جێگایی شانازییە وەکوو سەربازێکی وون هەمیشە بەرگری لە ناوی خەڵک و دەڤەری خۆمانکردووە وەکوو گۆرانەتی .
هەڤال صادق کەسێکی خەمخۆر و راستگۆ و دلسۆزە و هەمیشە پالپشت و خەمخۆر بووە لۆ سنوورەکەمان هیوای هەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنی لۆ دەخوازم

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی جینوسایدكردنی ئێزیدییەكان لە شنگالبەناوی خودای مەزن و دلۆڤان ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داع...
03/08/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی جینوسایدكردنی ئێزیدییەكان لە شنگال

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەو تاوانەی تیرۆریستانی داعش دوازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا ئازارێكە بۆ تاهەتایە لە یادی كوردستانیاندا دەمێنێتەوە. ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و ڕەسەنایەتی و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و ڕەفتاری نامرۆڤانەی تیرۆریستانی داعش و جینۆساید كران. ئەو تاوانەی لەسەر دەستی داعش لە دەڤەری شنگال ئەنجام درا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و كۆمەڵكوژی و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.

لە دوازدەهەمین ساڵیادی ئەو كارەساتەدا، سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە، سڵاو بۆ دلێری و چاونەترسیی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە لەسەر چیای شنگال مانەوە و ڕێگەیان نەدا دەستی تیرۆریستان بە چیای شنگال بگات، سڵاو بۆ وەفا و ئازایەتیی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە بۆ شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و ئازادكردنی شاری شنگال خوێنیان بەخشی و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند. هەروەها پڕ بە دڵ سوپاسگوزاریی خۆمان ئاڕاستەی هەموو تاکێکی سەربەرزی کوردستان دەکەین، کە وەک یەک جەستە هاوسۆز و هاوخەمی خوشک و برایانی ئێزیدی بوون، لەگەڵ ڕێز و سوپاسی زۆرمان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان کە ڕۆڵی دیاریان بینی لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پاشەکشەپێکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستاندا.

لە یادی ئەو كارەساتەدا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی دووپاتی دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی خواست و داواكارییەكانیانم. داواشیان لێ دەكەم لەپێناو مسۆگەركردنی دواڕۆژی گەش، لەناوخۆیاندا یەكڕیز بن و هیوایان بە پاشەڕۆژ هەبێت. بێگومان، ئەو دۆخە سەپێنراو و نائاساییەی لە شنگالدا هەیە، تا سەر نابێت و دەبێت خوشک و برا ئێزیدییەکانمان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان و قەرەبووی زیان و ئازارەكانیان بكرێت.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان

مسعود بارزانی
3ی ئابی 2026

https://www.facebook.com/share/1GwPToAzPQ/?mibextid=wwXIfr

کوردی / Kurdî پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یێ هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدیب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤانب هەلكەفتا جەژنا چ...
02/08/2026

کوردی / Kurdî

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یێ هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان

ب هەلكەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ یا خوشك و برایێن ئێزیدی پیرۆزباهییەكا گەرم ل جڤاتا رۆحانی و ئۆلدار و هەمی ئێزیدیێت كوردستانێ و جیهانێ دكەم.

هیڤیدارم خوشک و برایێت ئێزیدی هەمی جەژن و هەلكەفتێت خۆ د ئارامی و تەناهیێ دا ببەنە سەر.

جەژنا هەوە پیرۆز بیت و بمینن ب خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی
2ـی ئاب 2026....................................

Peyama Serok Barzanî ji bo Cejna Çileyê Havînê ya Kurdên Êzdî

Bi navê Xwedayê mezin û dilovan

Bi helkefta Cejna Çileyê Havînê ya xwişk û birayên Êzdî, pîrozbahiyeke germ li Civata Ruhanî, oldar û hemû Êzdiyên Kurdistanê û cîhanê dikim.

Hêvî dikim xwişk û birayên Êzdî hemû cejn û helkeftên xwe di aramî û tebayiyê de derbas bikin.

Cejna we pîroz be û bimînin di xêr û xweşiyê de.

Mesûd Barzanî
2'yê Tebaxa 2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكاتڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ب...
01/08/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كە بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن و ناساندنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، سەرەتا بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەولێر لەگەڵی هاوكار و هەماهەنگ بوونە و كاركردنی لە هەرێمی كوردستان بە ئەزموونێكی دەوڵەمەند لەقەڵەم دا.

بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، بەخێرهاتنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیاشی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆریستاندا پشتیوانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بوونە و خوازیاری قووڵكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان بوو.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها گۆڕانكاری و گرژییەكانی ناوچەكە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و توندڕۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و دۆخی كورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

https://www.facebook.com/share/1EVnAHGof7/?mibextid=wwXIfr

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایی...
31/07/2026

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە بارزان و لە بەیانییەکی زوودا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا.

لەم یادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ جینۆسایدکراوانی بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لەیادمانن و بەوپەڕی ڕێز و شکۆ وە یادیان دەکەینەوە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Address

Duhok

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی هەوالەکانی پارتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category