22/03/2026
استاذی بەڕێز جوانی فەرمووە...
هیوادارم زۆرێک لە خەڵکی واز لەم دەستەواژەیە بهێنێت و زیاتر پەرە بەو کارە بیات کە خۆی تێدا خەریک کردووە و کارە یاساییەکان بۆ قارێزەران لێبگەڕێن چونکە ئەوە شارەزایی ئێمەیە نەک گشت کەسێک... ⚖️
تکایە واز لەم قسەیە بێنە و مەڵێ من بەقەد پارێزەرێک یاخود دوو پارێزەر دەزانم، باوەڕ بفەرموو نزیکە لە ئەستەم کە بەقەد سەدا یەکی زانستی پارێزەرێکت هەبێت، چونکە پارێزەرایەتی زانستە نەک شەڕە دەنوک و قسەکردن بە عەقڵبڕین و قسە ڕیزکردن، چونکە ئەگەر وانەکەیت بەدوور نیە لەبەردەم دادگا قسانێک بکەیت کە بە زیانی خۆت تەواو بێت و کێشەی ئەوتۆت بۆ دروست بکەن. سەرنجت نەداوە پارێزەر خۆی دەپارێزێت لە قسەکردنی زیاد و ناپێویست.
ئاساییه بڵێ لە قسەکردن باشم و زمانپاراوم (ناطق) بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە تۆ لە یاسا دەزانی و ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە چارەی دەردت بکات و سەبارەت بە کێشەکەت لەبەردەم دادگا ڕزگارت بکات.
مەبەستمە هۆشیاری یاساییت هەبێت و تێگەیشتنی نادروست و ناجێکەوتیانە فریوت نەدەن.
پارێزەر
چــیا ٲکــرم منصــور
۲۱ی ئازاری ٢٠٢٦