یاسا-law

یاسا-law پەیجێکی نا فەرمییە بەڵام زانیاری دروست بڵاو دەکرێتەوە

09/12/2021

ئەتەوێت موڵکێکی باش بکڕیت؟
سەردانی عقاراتی بەھەشتی شار بکە و دەرفەتەکان لەدەست خۆت مەدە

کۆمپانیای عقاراتی بەھەشتی شار

ناونیشان: عێراق - سلێمانی - شەقامی مەلیك مەحمود - بینای
ماکۆ مۆڵ - نھۆمی دووەم - ئۆفیسی ژمارە ١٠

ژ.مۆبایل و ڤایبه‌ر و وه‌تسئه‌پ: 07701464445

07/07/2021
26/06/2021

🔺دەست درێژی کەسێک بۆ سەر ١٨ کچ ئەمە لەکاتێکدا بەناوی دانانی یانە وکارکردن بۆ هاوکاری کچان و ئازادکردنیان و چاو کردنەوەیان بە دنیای وەرزش دەرەوە و کچەکانی فریو داوە .هەرچەنە هەڵەی کچەکانیشی تێدایە کە باوەر بە هەنێک کەس ئەکەن بەبێ ئەوەی جوان لە ناخ و رەوشتیان تێبگەن..

🔸سێ منداڵ لەلایەن باوەژنیانەوە داخ کراون و برسی و تینو سجن کراون... کاتێک پیاوێک ژنێک ئەهێنێت نابێت ئاگادای منداڵەکانی ب...
09/06/2021

🔸سێ منداڵ لەلایەن باوەژنیانەوە داخ کراون و برسی و تینو سجن کراون...
کاتێک پیاوێک ژنێک ئەهێنێت نابێت ئاگادای منداڵەکانی بێت ؟؟؟باوکێک منداڵەکانی بە داخ کراوی ببینیت هیچ نەڵێت؟؟؟
🔺لەدوای ئەوەی قەراری بۆ دەرکراوە لەلایەن دادگای بەرێزەوە رای کردوە.

01/06/2021

🔺بڕی پارە کە دەدرێت بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی بارێزەرایەتی :

🔹بەپێی یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1994ی هەموارکراوی یاسای پارێزەرایەتی هەرێمی کوردستان و یاسای ژمارە 18 ی‏ ساڵی 1999ی‏ هەموارکراوی یاسای دەستەی سندوقی خانەنشینی پارێزەران ‎ پارێزەر ساڵانە بەشداری ساڵانە دەداتە سەندیکای پارێزەران و دەستەی سندوقی خانەنشینی.
بڕی پارەی سەنەدیكا چەندە:
🔸راهێنراو :60000 شەست هەزار دینار
🔸كارا:70000 حەفتا هەزار
🔸راوێژكار:80000 هەشتا هەزار.
وەرگیراو

لەناو دۆسیەی دادگا.....فایلێکم بینی، کە دوو پێشمەرگە ساڵی ١٩٨٨ بە دیلی دەکەونە دەستی فەرماندارێکی سوپای عێراقی.ئەو ئەفسە...
02/04/2021

لەناو دۆسیەی دادگا.....
فایلێکم بینی، کە دوو پێشمەرگە ساڵی ١٩٨٨ بە دیلی دەکەونە دەستی فەرماندارێکی سوپای عێراقی.
ئەو ئەفسەر هەردوو پێشمەرگەکە سواری هەلی کۆپتەرێک دەکا، پاش بەرزبوونەوەیان، بەشێوەیەکی دڕندانە لە ئاسمانەوەی فێریان دەداتە خوارەوە.
ئیستخباراتی عەسکەر لەسەر ئەو ئەو کارە دڕندانەی ئەو فەرماندارە بە نهێنی ڕاپۆرت دەدەن بە عەدنان خێروڵا، ئەویش دەینرێ بۆ سەددام.
بەقەڵەمی خۆی سەدام لەسەر ڕاپۆرتەکەی عەدنان خێروڵا نووسیبووی، کە ڕێز لەو فەرماندەیە بنێن و تەکریمی بکەن لەسەر ئەو کارەی کردوویەتی....!

لەبیرەوەرییەکانی
دادوەر موحِەمەد عرێبی
دادوەری دادگای باڵای تاوانەکانی سەرانی بەعس...

24/03/2021

ئەمە تەنها ئاژەلێکە کە زیان بەمرۆڤ ناگەیەنێت،نازانم بۆ ئاوای لێئەکەن؟؟! بەهیوای ئەوەی سزای یاسای بدرێت

19/03/2021

پاراستنی مافی ئاژەڵ

ئامادەکردنی : پارێزەر کازیوە حمە صالح

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩

لە ماددەی ٤٨٦ :
١- سزا دەدرێ بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ مانگ زیاتر نەبێ یان پێ بژاردنێ (غرامە) بە بڕێک لە ٤٥٠٠٠دینار زیاتر نەبێت ئەوەی بە توندی لە ئاژەڵێکی ماڵی یان بە ھاوڕی کراوی دابێت یان ئازاری دابێت یاخود شێواندبێتی یان بەھەر ڕێگەیەکی تر خراپ ھەڵسوکەوتی لەگەڵ کردبێ یان بە بێ ھیچ پێویستیەک ڕێگەیەکی توند و تیژی بەکارھێنابێت بۆ کوشتنی .
٢- ھەمان سزا دەدرێ ئەو کەسەی کارێکی کردبێ بە وڵاخێکی سواری یان باری یان گواستنەوە کە توانای ئەو کارەی نەبێ . یاخود کاری پێ کردبێ و وڵاخەکە بەھۆی نەخۆشی یان برینداری یان ھەر کەموکورتیەکی ترەوە گونجاو نەبێت بۆ کار پێکردن .

تاوانە  یان نا ؟؟ پارێزەر : کازیوە  حمە صالحگرنگتر لە قسەی ئەم خانمە ئەوەیە دەبێت بزانرێ بەرنامەکە لەسەر چی بنەمایەک پەخ...
27/02/2021

تاوانە یان نا ؟؟

پارێزەر : کازیوە حمە صالح

گرنگتر لە قسەی ئەم خانمە ئەوەیە دەبێت بزانرێ بەرنامەکە لەسەر چی بنەمایەک پەخش دەکرێ و بۆ کۆمەڵگە تا چەن گونجاوە .
بەداخەوە گەر کەسێکی بیانی داوای وەرگێرانی ئەو قسانەی ئەم خاتووەنە بکات ، دەبێت بە چی جۆرێ بیر لەم کۆمەڵگەی بە ناو کوردیە بکات ، یەکێک لە بنەخەکانی پێش کەوتنی ھەموو وڵاتێ سەرەتا لە پەروەردەیە دەستپێ دەکات و ئەی ئەگەر خودی
فێرکەری ئەو بوارە باسی خەش و قۆپی بکات .
یەکێک لە ئەرکەکانی داواکاری گشتی پاراستنی ئادابی عامە و بە پێی ماددەی( ٤٠٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) بۆ ساڵی ١٩٦٩ : سازا دەدرێ بە حبس زیاتر نەبێ لە ٢ ساڵ یان پێبژاردنێ (غرامه ) یان یەکێ لە دوو سزایە بۆ ھەر کەسێ کە ھەڵبستێ بە دروست کردن و دەرکردنی یان دابەشکردنی نوسراوێک یان چاپ و بڵاو کردنەوەی یان وێنە یان رەمزێک یان ھەر شتێ کە سەرپێچی بێ بۆ سەر ناموس و ئادابێ عام .
وە سزا دەدرێ بە ھەمان سزا ھەر کەسێ ھەڵبستێ بەڕاگەیاندنی شتێ یان نیشاندانی بۆ خەڵک یان فرۆشتنی ......

🔺ئەو هۆکارانەی وادەکات کە میراتگر مافی نەبیت لەبردنی میراتدا:١-بکوژ:واتا هەرکەسێک مورثەکەی خۆی بکوژێت ئەوە بەهیچ شێوەیەک...
21/02/2021

🔺ئەو هۆکارانەی وادەکات کە میراتگر مافی نەبیت لەبردنی میراتدا:
١-بکوژ:واتا هەرکەسێک مورثەکەی خۆی بکوژێت ئەوە بەهیچ شێوەیەک لەمیراتی کوژراو نابات.
٢-جیاوازی ئاین :ئەگەر دووکەس ئاینیان جیاواز بێت ئەوا کەسی ناموسڵمان لە میراتی موسلمان نابات.
٣-ئەگەر کەسێک لەسەر دینی موسڵمان نیت و دوای لەسەر دینی موسڵمان نەمێنێت ناتوانیت لەمیراتی ببات
٤-جیاوازی رەگەزنامە:لەم کاتەدا وڵاتەکان بە مامەلەی هاوشێوە کاردەکەن.

بەهیوای سود بینین
پاریزەر :لیزا نورالدین

11/02/2021

♦️هەریەکێک لە ئێوەی خۆشەویست یەکێک لە ئەرکەکانی یاسا بنوسن..
زۆر سوپاس

11/02/2021

تکایە ئاگاداری ئەو موبایل و سیمکارتانە بن کەلەدەستی دوو ئەیکرن کێشەی زۆری بەدواوەیە

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647705422440

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاسا-law posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to یاسا-law:

Share