UK Spouse Visa ڤیزای هاوسەرگیری بەریتانیا

UK Spouse Visa ڤیزای هاوسەرگیری بەریتانیا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from UK Spouse Visa ڤیزای هاوسەرگیری بەریتانیا, Passport and visa service, London.

17/08/2023
یستی ئەو داواکاریانەی پێویستە بۆ بەدەستھێنانی ڤیزەی هاوسەرگیری بۆ بەریتانیا 🇬🇧Spouse Visa Uk 🇬🇧 ــــــــــــــــــــــــ...
17/08/2023

یستی ئەو داواکاریانەی پێویستە بۆ بەدەستھێنانی ڤیزەی هاوسەرگیری بۆ بەریتانیا 🇬🇧
Spouse Visa Uk 🇬🇧
ــــــــــــــــــــــــــــ
پێش ھەموو شتێك ئەو کەسەی تەقدیم دەکات ئەبێت جنسیەی بە‌ریتانی هەبێت
British citizen
یان ئیقامەی ھەتاھەتای ئیندفنێت هەبێت
(Indefinite leave to remain)،
یان پێنج ساڵی ڕفیوجی هەبێت
Refugee status Humanitarian protection(five years leave to remain)
وە تەمەنی ١٨ ساڵ یان زیاتر بێت
++++++++++++++++++++++++++++++++=
(خانوو ): accommodation
1-عقدی خانوو: tenancy agreement
-
کرێ خانوو Rent و کانسڵ تەکس council tax
ـ
٣- پارەی بێڵەکان بدەی bills payment
(کانسڵ تەکس ،گاز ،کارەبا ،ئاو ، هتد)
(تەلەفونی نۆرماڵ Landline
یان تیڤی لایسنس TV licence ئەگەر ھەبێت
، ئەم دوانەیان زەروور نیە ئەگەر نەشی کەیت)
ـ
وە لانی کەم ئەبێت بۆ پروڤی ئەدرەس
Proof of address
(سەلماندن کە لەو شوێنە نیشتەجێیت)
سیان لەمانەی سەرەوەت ھەبێت کە لە خاڵی ٣ باس کراوە.........................................................................
٤-گاز سەیفتی(Gas safety) بە قانوونی داوا نەکراوە
بەڵام ئەگەر ھەبێت زۆر باشە
ساڵی جارێك خاوەنی خانوو( Landlord لاندلۆرد) دێن چێکی گازی ماڵەکەت دەکەن،ئەگەر ھەمووی تەواو بوو شەھادەی سەلامەتی گازت ئەدەنێ..........................................................................
٥-لاندلۆرد پێرمیشن Landlord permission
ئەمەیان زەروورە،ئەبێت لە خاوەنی خانوەکەت (لاندلۆرد)داوا بکەی کە خێزانت یان مێردت دێت بۆ بەریتانیا لەگەل تۆ دەژی لەو خانوەدا،بۆیە ئەبێتــ
وەرەقەیەکی ڕازی بوونت بۆ بنووسن ناوی ئەو کەسەی تێدابێت کە دێت بۆ بەریتانیا
ـ
٦- ڤالیدەشن سێرتیفیکەیت
Validation certificate:
ئەمەیان لە کانسڵی شارەکەت داوا ئەکەی لە مانگی کۆتای پێش تەقدیم کردن چونکە تەنھا بۆ سێ مانگ ئەخوات دوای ئیکسپایەر دەبێت
ــ
دەرۆیت بۆ کانسڵ ٥٣ پاوەند ئەدەی
ئەوانیش مەوعیدێکت بۆ دائەنێن و دێن بۆ سەیرکردنی خانوەکەت ئەگەر مالەکە ھەموو شتی تەواو بوو ئەوا شەھادەکەت دوای ھەفتەیەک بۆ دەنێرن یان خۆت دەچیت بە دەستی وەری ئەگریت.................................................................
هاوسین ڕیپۆرت Housing report
بۆ کەسانێک دەبێت کە لە
share خانویەکدا پێكەوە بژین ە
پەیوەندیان پێكەوە نەبێت یانی کەسی نزیكی یەکتری نەبن.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
ئیش :
عەقدی ئیش: Employment Agreement
خاوەنکار عەقدیک دەنوسێت لەنێوان تۆو ئەودا
ئەبێت باسی ئەوەتیا بێت کە ئیشەکە دایمیە permanent ،کاتی نیە
وە خاوەنکار دڵخۆشە لەگەل تۆ
ـ
ماوەی چەندە ئیش ئەکات لەگەل تۆ
باسی ھۆڵیدەی یان نەخۆشی بکات
(holiday or sick payment)
یانی سالانە چەند رۆژ ھۆڵیدەی(پشوو)ت ھەیە وە پارەی ھۆڵیدەی ونەخۆشیت بۆدابەزێنێت
ھەندێک وردەکاری تر
ـ
دواتر لەکۆتایدا خاوەنکار و کرێکار ئەبێت ئیمزای عەقدەکە (signature) بکەن و بەروار بنوسن
ئاگاداربن بەرواری یەکەم ڕۆژی دەست پێکردنی ئیش ـ
شەش مانگ ئیش بۆ کەسێکی نۆرماڵ
لای کەسێک یان دوکانی کەسێک یان مەعمەلێك ئیش بکات خاوەنی ھیچ بزنس و دوکانێک نەبێت
ـ
ساڵانە ١٨,٦٠٠ پەیدا بکات earning of at least £18,600 a year
پەیسلیپی شەش مانگی ھەبێت: 6months payslips
ـ
بەلام ئەگەر کەسەکە بزنسی ھەبوو خاوەن دوکان بوو یان ئیشی تەکسی کرد ئەبێت ساڵێک ئیش بکات
بەلام ھەمان پارە پەیدابکات
---------------------------
بۆیە باشترە یەک ئیش بکەن و ئۆڤەرتایم(ئیشی زیاد) کێشە نیە
ـ
وە لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە کە لەسەر پەیسلیپی ئیش چەندت بۆ دابەزێت ئەبێت لەسەر حسابی بانکیش ئەوەنە بێت کەمو زیاد نەبێت
ئەگەر کەم و زیاد بوو ئەوە بە فراود(فێڵ) حساب
دەکرێت و ئەگەری زۆر ھەیە ڕەفز وەر بگریت
-----------------------
ئەگەر منداڵت هەیە
بۆ یەكەم منداڵ ئەبێت ٣٨٠٠ سێ ھەزار و هەشت سەد پاوەند زیاتر ئیش بکەیت
بۆ نمونە ژنێك و یەک منداڵ
(١٨.٦٠٠+٣٨٠٠=٢٢٤٠٠) ساڵانە
وە بۆ هەموو منداڵێك دوای منداڵی یەكەم ئەبێت
ساڵانە ٢٤٠٠ پاوەند ئیش بكەیت
ژنێك و ٢ منداڵ (١٨،٦٠٠ + ٣٨٠٠+٢٤٠٠ = ٢٤٨٠٠)
You’ll need to earn an extra:
£3,800 for your first child
£2,400 for each child you have after your first child
---------------
وە ئەبێت ئەو شوێنەی ئیشی لێ ئەکەیت ڕیجیستەر بێت (ناوی تۆمارکراوبێت)لە HMRC واتە تەکس Tax (زەریبەی ئیش)و ڤات بدات
ـ
بۆ دڵنیابوون دەتوانیت تەلەفوون بۆ HMRC بکەی و پرسیاریان لێ بکەی و پرسیاریش بکەی ئایا تۆ تەکست Tax داوە(زەریبە)
HMRC ‭0300 200 3300———————————————————-----------------------
بانک ستەیتمێنت :Bank Statement
کۆتا ھەفتەی ئیشەکەت یان ١٠ رۆژ پێس تەقدیم کردن داوا لە بانک بکە کە ستەیتمێنتی شەش مانگت بۆ بنێرن
ـ
ئەگەر بزنس بوو ئەبێت ستەیتمێنتی یەک ساڵ داوا بکەیت
ـ———————————————————------------------------
Bills بێڵ
باشترە پارەی بێڵەکان بدەیت و بەناوی خۆتەوە بن(کانسڵ تەکس،گاز،کارەبا،ئاو، هتد)
{تەلەفونی نۆرماڵ landline یان
تیڤی لایسنس TV licence ئەگەر ھەبێت ، بەلام ئەم دوانە زەروور نین بە قانوونی }
ـ
وە لانی کەم ئەبێت بۆ پروڤی ئەدرەس
Proof of address
(سەلماندن کە لەو شوێنە نیشتەجێیت)
سیان لەو بێڵانەی سەرەوەت ھەبێت
ـ
تێبینی /پارەی کانسڵ تەکس Council Tax نەدەی ڕەفز وەردەگریت
—————————————————————
پەیوەندی: communication
ــــــــــــــــ
ئەبێت لانی کەم ھەفتەی جارێک یان دووجار پەیوەندی بە کەسی بەرانبەرتەوە بکەی بە تەلەفوون ، وە جار جار کورتە نامەیەکی بۆ بنێری
وە باشترە لە بۆنەو ڕۆژی لەدایک بوون نامە بگۆڕنەوە،ئەگەر کرا بە ئینگلیزی بێت
ـ
تەلەفوون دەتوانیت راستەوخۆ دوو سێ دەقە بیکەی
یان ئینتەرنەشناڵ کارت بکڕە وەک
(تۆك دایرێکت Talk Direct،تۆک ھۆم Talk Homeیان ھەر کارتێکیتر تەلەفوون ی پێ بکە
ـ-
ئینجا ڤایبەر viber زۆر گرنگە
با وێنەی خۆتانی لەسەر بێت،چونکە ڤایبەر وێنەی لەسەرە،ژمارە تەلەفوون ی لەسەرە کاتی قسە کردن و بەرواری لەسەرە
بۆیە جار جار قسەی پێ بکەن دواتر بە سکرین شووت وێنەی بگرن و پرێنتی بکەن
ـ
ئەتوانی لەجیاتی ڤایبەر: ئیمەیڵ email یان سکایپ skype یان وەتسئەپ watsapp یان تەنگۆو Tango ئیمۆ IMO یان ئەوانی تر بەکار بھێنیت
————————————————————
یارمەتی دارای: support fund
ــــــــــــ
باشتر وایە مانگانە یان دوو مانگ جارێ یان چەند جارێک لەو شەش مانگەدا پارە لەڕێگەی وێستەرن یونێۆنەوە بنێرن بۆ کوردستان بۆ خێزانتان
وە ئەو وەسلانە کە لەکاتی پارە ناردن وەری ئەگرن ھەڵی بگرن و بینێرن بۆ مەعمەلات
تێبینی /زۆر زەروورە ئەمە بکرێت خەلک ھەیە لەسەر ئەمە ڕەفزی وەرگرتووە
چونکە پێیان ووتوە تۆ چۆن سەپۆرت یان یارمەتی دارای ئەو کەسەت نەکردووە ئەگەر بەراستی ژن و مێردن WesternUnion
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گەشتەکان Travel History
ــــــــــــــ
پاسپۆرتی ھەردووکتان ھەموو لاپەڕەکان کۆپی دەکەن،دەینێرن بۆ مەعمەلات
ئەمە بۆ ئەوەیە ئەم ولاتە ووردبینی بۆ بکات کە پێشتر چەند ولات گەراون،ڤیزەی چەند ولات بە پاسپۆرتەکانەوەیە، یان. چەند ووڵات ڕەڤزی ڤیزەی داوە پێت و بۆچی؟
ئەمەیان هیچ كێشەیەكت بۆ درووست ناكات
ـــ
**لە ھەموو ی گرنگ تر ئەوەیە بزانن پێشتر نەھاتوویتە ئیێرە (بەریتانیا) ، ئەگەر هاتووی بۆچی و كەی گەڕایتەوە و هەندێك ووردە پرسیاری تر؟
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++
بۆ ئەو کەسەی کە لە کوردستانە
ـ
ئەبێت تەمەنی ١٨ ھەژدە ساڵ یان زیاتر بێت
ـ++++++++++++++++++++++++++++++++++
ھەبوونی پاسپۆرت: Passport
لانی کەم چەند لاپەرەی پێوە مابێت بە سپێتی
وە شەش مانگ بۆ ساڵێکی مابێت کە بەسەر بچێت
+++++++++++++++++++++++++++++++
شەھادەی زمان IELTS Life Skills at A1 < A1
تەنها بۆ ٢ ساڵ بەکاردێت
ـ+++++++++++++++++++++++++++++++
TB Test
TB ئەوە تەنھا لە ھەولێر دەکرێت
لە خەستەخانەی پار ، ئەمە تەنها بە مەوعید دەبێت ، باشتر وایە یەك یان دوو مانگ پێش تەقدیم کردن تەلەفونیان بۆ بکەیت و فەحسەکە بکەیت،
نەخۆشخانەی بەلسەم
07721739254............................
لە خەستەخانەی پار
ئەمە ژمارەکەیانە بۆ مەوعید وەرگرتن ٠٧٥١٠١٥١٤٧٧
تەنها بۆ ٦ مانگ بەکاردێت
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
Wedding photos
باشترە وێنەتان ھەبێت بەجلی بوکێنی ، ئەگەر نەشتان بێت کێشەیەکی گەورە نیە وە وێنەی ئاسای خۆتان یان لەگەڵ عایلەکەتان ئەبێت هەبێت
باشترە کە بەروار لەسەر وێنەکان بنووسن
-
تێبینی /ئەبێت لە وێنەکاندا زۆر نزیک بن لەیەکەوە یان دەست خستنە ناو دەستی یەکتر یان دەست خستنە سەر شان
بۆ ئەوەی بڕوا بکەن کە ژن و مێردن
ـ
وە ئەگەر وێنەی بوکێنیتان هەیەو زۆر کۆنە،دەمو چاوتان فەرقی کردووە
ئەوا دەتوانن لە وێنەگرێک ھەندێک وێنەی تازە بگرن بە جلە سپیەکانەوە بێت یان جلێکی ئاسای
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
وە تەرجومە کردنی دۆکیومێنتەکانی ئەو کەسەی کە لە عێراقە بۆ ئینگلیزی Document Translation ،
وە دڵنیابن ھەموو وەرەقە تەرجومەکراوەکان سپێڵی ناوو موالید و
شوێن و ھەموو زانیاریەکانی تر ڕاستن و ھەڵەی تیا نەکراوە
ــ
دۆکیومێنتەکان: Documents
پاسپۆرت : Passport تەرجومەی ناوێت
ـ
گرێبەستی هاوسەرگیری : Marriage certificate .
ـ
ئەمانەی خوارەوە چەند دۆکیومینتیکن کە بە قانوونی داوا نەکراوە بەڵام هەندێك جار خەڵك دەینێرن
تەسکەرە: ID Card (هویە احوال مدنیە شخسیە)
ـ
جنسیە : citizenship.
ـ
سورە قەیدی ٥٧
ـ
بەیان وەلادە
بەقانوونی داوا نەکراوە کە لەهەولێر و بەغداد مۆر بکرێن، خۆت ئازادیت لەمەیان ، بەڵام هەندێك خەڵک هەندێك لەو ئەوراقانە دەنێرن بۆهەولێر و بەغداد و مۆری دەکەن وە ئەوەش لە پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی عێراق مۆر دەکرێت
تێبینی/ لە جیاتی ئەوەی ئەم دۆکیومێنتانە لە هەولێر و بەغداد مۆر بکەی ئەتوانیت لە بەریتانیا تەرجومەی قانوونی بکەیت و ئەو کاتە هەولێر و بەغدادی ناوێت، ئاسانترە
ـــــ
ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوەت جێبەجێ کردو هیچ موشکیلەی قانوونی ترت نەبوو ئەوا دڵنیابە ان شاءاللە ڤیزە وەرئەگریت
ھیوای سەرکەووتن بۆ ھەموو لایەك،لەھەر خاڵێك تێنگەشتن یان ئاڵۆز بوو پرسیار بکەن بەپێی مەجال وەڵام ئەدەینەوە

Address

London

Opening Hours

Monday 9am - 6pm
Tuesday 9am - 6pm
Wednesday 9am - 6pm
Thursday 9am - 6pm
Friday 9am - 6pm
Saturday 9am - 6pm
Sunday 9am - 6pm

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when UK Spouse Visa ڤیزای هاوسەرگیری بەریتانیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to UK Spouse Visa ڤیزای هاوسەرگیری بەریتانیا:

Featured

Share